رێگەی سەرەکیی دهۆک - موسڵ نۆژەن دەکرێتەوە

17-05-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چوار رۆژە دەست بە نۆژەنکردنەوەی رێگەی سەرەکیی نێوان دهۆک - موسڵ کراوە. بەڕێوەبەری تەکنیکی لە بەڕێوەبەرایەتیی نۆژەنکردنەوەی رێگەوبان دەڵێت، تێچووی پڕۆژەکە حەوت ملیار و 300 ملیۆن دینارە.
 
هەینی 17-05-2024 هەڤاڵ عەلی، بەڕێوەبەری تەکنیکی لە بەڕێوەبەرایەتیی نۆژەنکردنەوەی رێگەوبانی دهۆک بە نایف رەمەزان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نزیکەی 46 کیلۆمەتر لە دووسایدی رێگەی سەرەکیی دهۆک - موسڵ، نۆژەن دەکرێتەوە."
 
هەڤاڵ عەلی گوتیشی، حەوت ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکە تەرخان کراوە، کە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیە.
 
رێگەی دووسایدی ئاڵوکا هاتووچۆی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیای پێدا دەکرێت و زۆر قەرەباڵخە. بەڕێوەبەری تەکنیکی لە بەڕێوەبەرایەتیی نۆژەنکردنەوەی رێگەوبان گوتی، "سەرجەم ئەو بارهەڵگرانەی لە تورکیاوە دێن، لەو رێگەیەوە دەچنە شارەکانی خواروو و نێوەڕاستی عێراق، بۆیە بە کوالێتییەکی باش نۆژەن دەکرێتەوە."
 
بە گوتەی هەڤاڵ عەلی، ماوەی تەواوکردنی پرۆژەکە 420 رۆژە و دەشڵێت، "دوای تەواوبوونی، تاوەکو سێ ساڵ ئەگەر هەر شوێنێکی رێگەکە تێکبچێت، نۆژەنکردنەوەی لە ئەستۆی بەڵێندەرەکەیە."
 
رۆژی 28-03-2024 ئەندازیار رێدیر سلێمان، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی دهۆک، بە رووداوی گوت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر چەندین پڕۆژەی گرنگی کەرتی رێگەوبان داوە، کە گوژمەکەیان دەگاتە 162 ملیار دینار و گرفتی بەشێکی زۆری رێگە سەرەکییەکان چارەسەر دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەرمان تۆپچو، کۆنسووڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

کۆنسووڵی تورکیا دەڵێت ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا بە هاونیشتمانییان دەکەن

کۆنسووڵی تورکیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەو و رۆژ کاردەکەن بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزە بۆ هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بکەن.