رێکخراوێکی ئیماراتی یارمەتی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دەدات

09-02-2024
پەیمان محەممەد
دابەشکردنی هاوکاری بەسەر ئاوارەکان لە کەمپی حەسەن شام.
دابەشکردنی هاوکاری بەسەر ئاوارەکان لە کەمپی حەسەن شام.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شاندێکی باڵای رێکخراوی خێرخوازیی زاید بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئاوارەکان، سەردانی کەمپی حەسەن شامی کرد لە هەولێر، پەیامنێری رووداو دەڵێت، رێکخراوەکە پاکێجێکی هاوکاری دەداتە هەر خێزانێکی ئاوارە.
  
رۆژی هەینی، 09-02-2024، شاندێکی باڵای رێکخراوی خێرخوازیی زاید، کە رێکخراوێکی ئیماراتییە، بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئاوارەکانی عێراق، سەردانی کەمپی حەسەن شامی کرد لە هەولێر.
 
کەمپی حەسەن شام، نزیکەی 560 خێزانی ئاوارەی عێراقی تێدایە 400 خێزانیان بێ سەرپەرشتن. رێژین عەبداڵ، کە بەرپرسێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانییە لە کەمپەکە، بە هەڵەبجە سەعدوون، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: ''ئەمڕۆ رێکخراوی زاید جلوبەرگی زستانەی بەسەر سەرجەم خێزانەکانی کەمپی حەسەن شامدا دابەش کرد، ئەمە یەکەم کەمپ بوو و بڕیارە سەردانی کەمپی دیکەش بکەن.''
 
وەک ئەو بەرپرسەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی حەسەن شام گوتی، ئەمە یەکەم جارە رێکخراوی زاید بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، ''بەڵام دەوڵەتی ئیمارات یارمەتیدەرێکی باشی ئاوارەکانە و هاوکاریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کردووە بۆ کاروباری خێرخوازی.''
 
کەمپی حەسەن شام لە سنووری پارێزگای هەولێر، ساڵی 2016 بۆ ئاوارەکانی شەڕی موسڵ دروستکراوە. دوای 4 ساڵ لە کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، هێشتا نزیکەی 560 خێزان لە کەمپەکە ماون.
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 664 هەزار ئاوارە هەن، 490 هەزاریان لە دەرەوەی کەمپەکانن و زیاتر لە 174 هەزار ئاوارەش لە نزیکەی 25 کەمپدا نیشتەجێن، ئەو ئاوارانە بەهۆی شەڕی داعشەوە زێدی خۆیان جێهێشتووە و تائێستاش بە هۆکاری ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە.
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئاسایشی سووریا لە نزیک دیمەشق جێگیر کراون. وێنە: AFP

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لەبارەى رووداوەکانی سووریا: رێگەچارەی سەربازى هەرگیز ئەنجامى نەبووە

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەرى هەرێمى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا رایگەیاند، نیگەرانن لەو پێشهاتانەى لە شارەکانى سەحنایا و جرمانا روویانداوە و دەڵێت، "رێگە چارەى سەربازیى هەرگیز ئەنجامى نەبووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەکانى سووریا".