لە چوار مانگدا لە کرماشان دەست بەسەر 910 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە

12-07-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە 21ـی ئاداری ئەمساڵەوە، دەستیان بەسەر زیاتر لە 910 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە. گوتیشی، ئەندامانی هەشت باندی گەورەی بازرگانی بە مادەی هۆشبەریش دەستگیرکراون.
 
مەهدی حاجیان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 21-03-2024ـوە لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، هەشت باندی گەورەی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگاکە هەڵوەشێندراونەتەوە و زۆربەی ئەندامانیشیان دەستگیرکراون.
 
مەهدی حاجیان گوتی، هەر لەو ماوەیەدا، دەست بەسەر نزیکەی 910 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گیراوە و لە داهاتووشدا لە گرتنەبەری رێکاری تووندی پشکنین و چاودێری لە بازگەکان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیاتر بەردەوام دەبن.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کرماشان، لە دوایین بەرەنگاربوونەوەیاندا، رۆژی پێنجشەممە 11-07-2024 ئاگادارکراونەتەوە کە لەلایەن باندێکی گەورەی بازرگانیی بە مادەی هۆشبەرەوە، بڕێکی زۆر لە مادەکە دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی پارێزگاکە: ''بەڵام توانیمان لە دەرەوەی شاری کرماشان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا بگرین کە 250 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاکی تێدا بوو.''
 
مەهدی حاجیان ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ کەس دەستگیرکراون و دەست بەسەر دوو چەکی کڵاشینکۆڤیشدا گیراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئاسایشی سووریا لە نزیک دیمەشق جێگیر کراون. وێنە: AFP

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لەبارەى رووداوەکانی سووریا: رێگەچارەی سەربازى هەرگیز ئەنجامى نەبووە

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەرى هەرێمى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا رایگەیاند، نیگەرانن لەو پێشهاتانەى لە شارەکانى سەحنایا و جرمانا روویانداوە و دەڵێت، "رێگە چارەى سەربازیى هەرگیز ئەنجامى نەبووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەکانى سووریا".