لە خانەقین رێگە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان نادرێت

17-12-2023
پەیمان محەممەد
نیشانەکردن ئاڵای کوردستان خانەقین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا لە خانەقین رێگە نادرێت ئاڵای کوردستان هەڵبکرێت. پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، بەرپرسانی کارگێڕیی شارەکە بەبیانووی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، رێگە بە هیچ چالاکییەک نادەن.

رۆژی 17-12ـی هەموو ساڵێک وەکو رۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکراوە. لەم رۆژەدا، لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ئاڵا بەرز دەکرێتەوە و رێوڕەسمی تایبەت بەڕێوەدەچن.
 
لەم رۆژەدا ساڵانە لەلایەن گرووپێکی خۆبەخشەوە کاژێر 03:00ـی دوای نیوەڕۆ لە خانەقین، رێوڕەسمێکی تایبەت بە رۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەگوتەی هونەر حەمید، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمساڵ رێگری لە چالاکییەکەیان کراوە و تائێستا هیچ ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی ئاڵای کوردستان نییە.
 
لەدوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە، حەشدی شەعبی و هێزەکانی سوپای عێراقی چوونە نێو خانەقین و هێزی پێشمەرگەی تێدا نەما، ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگە و دامەزراوەکانی ئەو شارە هێندرایە خوارەوە، بەڵام هەموو ساڵێک لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا هەندێک لە قوتابیان یادی ئەم رۆژەیان کردووەتەوە و ئاهەنگیان سازکردووە.
 
هاوکات ئەمساڵ بەهۆی ئامادەکاری و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، قوتابخانەکان داخراوان و تاکە شوێنێک کە بڕیاربوو ئاهەنگی تێدا سازبکرێت، گۆڕەپانێک لە ناوەندی شار بوو، کە پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لەوبارەوە دەڵێت، ''ئیدارەی شار بە بیانووی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانەوە، رێگە نادات هیچ چالاکییەک بکرێت و سەرەڕای رژدبوونی رێکخراوە خۆبەخشەکە بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی تایبەت بە رۆژی ئاڵای کوردستان، تائێستا هیچ ئامادەکارییەک لەم گۆڕەپانەش نەکراوە.''
 
رۆژی 2004-6-19 پەرلەمانی كوردستان بڕیاری ژمارە 48ـی دەركرد، بەپێی ئەم بڕیارە "رۆژی 17ـی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك بە رۆژی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان ‌و رۆژی ئاڵای كوردستان دادەندرێت." 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.