رووداو دیجیتاڵ
لە شاری ئەلیگودەرزی سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاونیشتمانییەک کەوتە نێو بەنداوی حەوزیانی شارەکە و خنکا.
رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 02-05-2024 روویدا. مەحموود ساڵحی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئەلیگودەرز رایگەیاند: ''تەرمی گەنجەکە دەرهێنراوەتەوە و دەرکەوتووە کە بە هۆی نەزانینی مەلەکردنەوە خنکاوە.''
تەرمی گەنجەکە گواستراوەتەوە بۆ دادپزیشکیی شاری خوڕەمئاوای ناوەندی پارێزگاکە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بکرێت.
بەنداوی حەوزیان بە دووریی یەک کیلۆمەتر لە شاری ئەلیگودەرز هەڵکەوتووە کە لە ساڵی 2016وە تێیدا دەست بە گلدانەوەی ئاو کراوە. ئەو بەنداوە توانای گلدانەوەی 32 ملیۆن پێ سێجا ئاوی هەیە.
بەگوتەی محەممەد فارسی نەژاد، بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی لوڕستان، لە 21-03-2023وە تاوەکو 21-01-2024، لانیکەم 23 کەس لە رووبار و بەنداوەکانی پارێزگاکەدا خنکاون، کە زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵ بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ