لە هەولێر بەهۆی زۆپای کارەباییەوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە

02-01-2024
پەیمان محەممەد
دیمەنی نێو ماڵە سووتاوەکەی هەولێر.
دیمەنی نێو ماڵە سووتاوەکەی هەولێر.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە گەڕەکی باداوەی هەولێر، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە. خاوەن ماڵەکە دەڵێت، ''زۆپای کارەبایی ئاگری گرتووە و بەشێک لە کەلوپەلی ناوماڵەکەمان سووتاوە.''
 
کاژێر 06:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ (سێشەممە 02-01-2024)، لە گەڕەکی باداوەی هەولێر، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە کە بەهۆیەوە بەشێک لە کەلوپەلی ناوماڵەکە سووتا.
 
بەگوتەی فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، خاوەنی ماڵەکە لە دەرەوە بووە و کاتێک گەڕاوەتەوە، زانیوێتی کە شۆرتی کارەبایی روویداوە و بەهۆیەوە بەشێک لە وایەر و زۆپایەکی کارەبایی ئاگریان گرتووە.
 
سوارە محەممەد، خاوەن ماڵەکە بە رووداوی گوت، ''لە ماڵی باوکم بووین، شەو جارێک هاتینەوە، بینیمان زۆپای کارەباییەکەمان بەسەر راخەری ژوورەکەدا کەوتووە و ئاگری گرتووە، خێرا ئاگرەکەمان کووژاندەوە و دواتر بەهۆی دووکەڵێکی زۆر کە لە ناو ماڵ هەبوو، دووبارە گەڕاینەوە ماڵی باوکم.''
 
سوارە محەممەد گوتیشی، ''هەستمان پێ نەکردبوو زۆپاکە بەسەر وایەری کارەبادا کەوتووە کە لەژێر راخەرەکەدا بوو و شۆرتی کردووە. بەیانی کە هاتمەوە بچمە سەرکار، بینیم دووبارە ئاگر کەوتووەتەوە و بەشێکی زۆر لە کەلوپەلی ناوماڵ سووتاون.
 
 سوارە دەڵێت، هاوژینەکەی کاری بەرگدووری دەکات و زیاتر لە 30 قوماشی خەڵک و مەکینەی بەرگدوورییەکەی کە هێشتا قیستەکانی تەواو نەبوون، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە لەنێوچوون، گوتیشی، خۆی پێشمەرگەیە و کرێکاریش دەکات.
 
وەک پەیامنێری رووداو گوتی، ئاگرکەوتنەوەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەهۆیەوە بەشێکی زۆر لە کەلوپەلی ناوماڵی هانیشتمانییەکە لەنێوچوون و سووتاون.
 
بەگوێرەی ئاماری بەرگریی شارستانی هەولێر بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، لە 11 مانگی ساڵی 2023دا لە شاری هەولێر و دەوروبەری و قەزاکانی کۆیە و شەقڵاوە، هەزار و 961 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون. بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2022 حەوت هەزار و 546 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان روویانداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عادل مەلا ساڵح، لە کۆنگرەی "ئاشتی بۆ دیپلۆماسییەت."

هاونیشتمانییەک پرسی دەوڵەتی کوردی دەباتە نێو کۆنگرەی ئاشتی لە توونس

چالاکڤانێکی کورد بە جل و ئاڵای کوردستانەوە لە "کۆنگرەی ئاشتی بۆ دیپلۆماسییەت" لە تونس بەشدارە و دەڵێت، "باسی ئەنفال، جینۆساید و دەوڵەتی کوردم کرد".