لە سلێمانی هاونیشتمانییەک کوژرا

28-10-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە سلێمانی شۆفێری بارهەڵگرێک بە گوللە کوژرا، پەیامنێری رووداو دەڵێت، کاتی هاتووچۆی لە نزیک چەمی چەقچەق تەپوتۆز دروست بووە و لە ئەنجامی دەمەقاڵێیدا لەگەڵ خاوەن باخێکدا شۆفێرەکە کوژراوە.
 
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 26-10-2024، لە نزیک چەمی چەقچەق لە سلێمانی، شۆفێری بارهەڵگرێک لە ئەنجامی دەمەقاڵێی لەگەڵ خاوەن باخێکی ناوچەکە کوژرا.
 
پێشەوا بەختیار، پەیامنێری تۆری میدیایی رووداو لە سلێمانی لەبارەی وردەکاریی رووداوەکەوە گوتی، شۆفێری بارهەڵگرەکە ناوی سەڵاح حەمەساڵحە و بە بارهەڵگرەکەی بە نزیک باخی هاونیشتمانییەکدا تێپەڕیوە، کە بووە بەهۆی دروستبوونی تەپوتۆز و دەمەقاڵێی نێوانیان.
 
بەگوتەی پەیامنێری رووداو، خاوەن باخەکە تەقەی لە سەڵاح کردووە و لە ئەنجامدا سەڵاپ گیانی لەدەستداوە و دواتر تەرمەکەی گەیێندراوەتە دادپزیشکیی سلێمانی.

 

 
کەسوکاری قوربانییەکە بە رووداویان گوت، بکوژی کوڕەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
 
سەڵاح حەمە اڵح کە لەدایکبووی ساڵی 1976ـە؛ خێزاندار و باوکی چوار منداڵە و تەرمەکەی بردراوەتە مزگەوتی مەشخەڵانی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی و بڕیارە ئەمڕۆ بەخاکبسپێردرێت.
 
بەگوێرەی ئاماری پۆلیس، لە ساڵی 2022ـدا، 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی سلێمانی. وێنە: ئەرشیڤ

گوتەبێژەکەی: قوباد تاڵەبانی داوای لە ئەردۆغان کردووە ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا بکاتەوە

گوتەبێژەکەی رایگەیاند، لەو گرتە ڤیدیۆییەی قوباد تاڵەبانی کە بڵاوبووەتەوە، داوا لە کۆمپانیای تورکش ئێرلاین دەکات بە سەرووی خۆیان بڵێن، ئاسمانی تورکیا بەڕووی "فڕۆکەخانەی سلێمانیدا بکەنەوە." ئاماژە بەوەش کرد، "لە سەردانەکەی ئەردۆغانیش بۆ هەولێر، راستەوخۆ ئەو داوایەی خستووەتە بەردەم سەرۆککۆماری تورکیا."