رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچە دراوە و کێشەکان چارەسەر کراون، دەبێ بنێردرێت."
ئەمڕۆ دووشەممە 13-05-2024 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا وەڵامی پرسیاری سازگار سەڵاح، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی چوار دایەوە و رایگەیاند، "کێشەی مووچە چارەسەر بووە و رەزامەندی لەسەر ناردنی دراوە."
قوباد تاڵەبانی گوتیشی، "دەبێت مووچە بنێردرێت، چونکە ئەوەی [لەلایەن بەغداوە] داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرابوو، وەکو لیستی فەرمانبەران، ناردوومانن."
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، "تائێستا چاوەڕێین بۆئەوەی بەغدا بڕیاری کۆتایی بدات لەبارەی مووچەی مانگی چوار و هیوادارین مانگی پێنجیش لە کاتێکی زوودا [بنێردرێت]."
گوتیشی، "ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانە، وەکو ئەرک هەموومان جێبەجێ کردووە. هەرچی داواکاریی حکومەتی فیدراڵی هەبووە، کە هەرێم جێبەجێی بکات بۆ ئەوەی نەبێ بەکێشە، بۆ ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان، ئێمە جێبەجێمان کردووە. ئەوەی تر لەسەر خودی حکومەتی فیدراڵی دەمێنێ، کە بۆچی ئەم دواخستنە دەکرێت، هیوادارم ئەو کاتە خەڵکەکە پرسیارەکان ئاراستەی حکومەتی فیدراڵی بکەن."
رۆژی 7ـی ئایار، سەرچاوەیەکى ئاگادار لە بەغدا بە رووداوی راگەیاند، وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵ چاوەڕوانى رادەستکردنى داهاتى نانەوتیی هەرێمى کوردستانە بۆ ئەوەى پارەى مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینانى هەرێمى کوردستان بنێرێت.
لە 24ی نیسانى 2024 ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بڕیاری دا، پشکى حکومەتى فیدراڵى لە داهاتى نانەوتى، رادەستی بەغدا بکرێت.
هەر بەگوێرەى زانیارییەکانى رووداو، بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوودا ئەو بەشەى داهاتى نانەوتى لەلایەن وەزارەتى داراییەوە بخرێتە سەر هەژمارى بانکیی وەزارەتى دارایی فیدراڵى.
رۆژی 09-04-2024 مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشکرا، هەرچەندە بڕیار بوو لەدوای 20ـی نیسان لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ