رووداو دیجیتاڵ
ئەنجامی دەنگی زیاتر لە 37 هەزار سندووقی دەنگدانی 14یەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران راگەیێندرا و مەسعود پزیشکیان یەکەم و سەعید جەلیلی دووەم دەنگی بەدەستهێناوە.
تاوەکو کاژێر 08:20ی ئەمڕۆ شەممە بە کاتی تاران (07:50 خولەک بە کاتی هەولێر)، دەنگەکانی زیاتر لە 37 هەزار و 24 سندووقی دەنگدانی 14ـیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران جیاکراونەتەوە.
موحسین ئیسلامی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، نزیکەی 14 ملیۆن و 70 هەزار و 462 دەنگ جیاکراونەتەوە.
مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ریفۆرمخوازان 5 ملیۆن و 955 هەزار و 781 دەنگی بەدەستهێناوە؛ سەعید جەلیلی، سکرتێری پێشووتری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران 5 ملیۆن و 560 هەزار و 321 دەنگی بردوەتەوە؛ محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران یەک ملیۆن و 891 هەزار و 385 دەنگی بەدەستهێناوە و مستەفا پوورمحەممەدی، وەزیری داد و ناوخۆی پێشتری ئێرانیش 111 هەزار و 967 دەنگی هێناوە.
بەربژێری براوە لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا پێویستە (50+1)٪ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، تاوەکو ئێستا هیچ کام لە بەربژێرەکان ئەو رێژە دەنگەی بەدەستنەهێناوە.
ئەگەری زۆرە یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار بچێتە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن کە رۆژی هەینی بەڕێوەدەچێت.
گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکە لەنێوان ئەو دوو بەربژێرەدا دەبێت کە زیاترین دەنگیان بەدەستهێناوە، واتە، ئەگەر ئەنجام بەم شێوەیەی ئێستا بێت، لەنێوان مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی دەبێت.
14ـیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران، دوێنێ هەینی کاژێر 08:00 بەکاتی تاران دەستیپێکرد و تاوەکو 12ـی شەو بەردەوام بوو کە تێیدا زیاتر لە 61 ملیۆن و 452 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ