جێگری وەزیری کاری ئێران بۆ رووداو: لە کیمیاباراندا لەگەڵ خەڵکی هەڵەبجە بووین

16-03-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئێران لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لەو شارەی هەرێمی کوردستانە و دەڵێت، "هاتووین بۆئەوەی هاوسۆزی بگەیێنین، هاوڕا بین و بیرهێنەرەوەی یەکگرتوویی گەلانی ئێران و عێراق و خەڵکی هەرێم[ی کوردستان] بین."
 
ئەمڕۆ شەممە 16ی ئاداری 2024 لە رێوڕەسمی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا محەممەد قادریان، جێگری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئێران بە ئەرکان عەلی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "وەکو نوێنەری وەزارەت بەشداریی رێوڕەسمەکەم کردووە و ئێرانییەکان لە دێر زەمانەوە لەگەڵ خەڵکی هەرێم[ی کوردستان] نزیک بوون."
 
محەممەد قادریان ئاماژەی بەوەش کرد، "خەڵکی ئێران لە رووداوە زۆر تایبەتەکەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لەگەڵ خەڵکی بەڕێز و بوێری شارەکەدا بوون."
 
جێگری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، "ئەمڕۆ هاتووین بۆئەوەی هاوسۆزی بگەیێنین، هاوڕا بین و بیرهێنەرەوەی یەکگرتوویی گەلانی ئێران، عێراق و خەڵکی بەڕێز و بوێری هەرێم[ی کوردستان] بین."
 
رۆژی 16ی ئاداری 1988 شاری هەڵەبجە لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتی عێراقەوە کیمیاباران کرا و لە ئەنجامدا نزیکەی پێنج هەزار هاونیشتمانی شەهیدبوون و زیاتر لە 10 هەزاری دیکە بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەرزە لەناو باخێک باریوە

کشتوکاڵی کرماشان: زریان و تەرزە بایی 1.6 ملیۆن دۆلار زیانی بە باخ و کشتوکاڵ گەیاندووە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، زریان و تەرزەی چەند رۆژی رابردوو، بایی زیاتر لە 135 ملیار تمەن (یەک ملیۆن و 675 هەزار دۆلار) زیانی بە باخ و کشتوکاڵی ناوچەکە گەیاندووە