رووداو دیجیتال
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگاکانی کرماشان و سنە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی شەممە 01-03-2025، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی پیژۆ و سەمەند لە نزیک قوروەی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکیاندادا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
جەمیل زاهیری، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی قوروە رایگەیاند، دوو سەرنشینی دیکەی ئۆتۆمبێلەکان بریندار بوون کە دوای دەرهێنانەوەیان رەوانەی نەخۆشخانەی شارەکە کران.
هاوکات تاکسییەک لەسەر رێگەی مایەشت - بێستوونی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەرگەڕا و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.
مەسعود قەلعەسفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، چوار لە بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانەیەکی کرماشان.
بەگوێرەی دوایین راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران، لە نەورۆزی 2024ـەوە تاوەکو کۆتایی کانوونی یەکەمی 2024، واتە لە 9 مانگدا 14 هەزار و 945 کەس لەو وڵاتە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ