لە ورمێ دەست بەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی قاچاخدا گیرا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، دەست بەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی جۆراوجۆری قاچاخدا گیرا، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە دەڵێت، بەهاکەیان دەگاتە زیاتر لە 290 هەزار دۆلار.
 
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 08-11-2024 کیومەرس پاکدڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی کاڵای قاچاخدا، تیمەکانیان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر کاڵادا گرتووە کە لە رێگەی ماکۆی پارێزگاکەوە بەرەو تەورێز و جولفای ئێران دەبردران.
 
کیومەرس پاکدڵ گوتی، تیمەکانیان بارهەڵگرێکیان پشکنیوە و بڕێکی زۆر جلوبەرگ، کەرەستەی ئۆتۆمبێل، کەرەستەی نێوماڵ، قوماش، رەنگ، کەرەستەی کشتوکاڵی، کێبل، کەرستەی کارەبایی و چەندین جۆر دەرمانی تێدا بووە. 
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە ئاماژەی بەوە کرد، ''دوای بەدواداچوونمان، دەرکەوت سەرجەم کاڵاکان قاچاخن و هیچ مۆڵەتێکی گومرگیان نییە، بۆیە دەستیان بەسەردا گیرا.''
 
بەگوتەی کیومەرس پاکدڵ، بەهای کەلوپەلە قاچاخەکە دەگاتە زیاتر لە 290 هەزار دۆلار (20 ملیار تمەن) و پەیوەست بە دۆسیەکەش، دەست بەسەر بارهەڵگرەکەدا گیراوە و شۆفێرەکەشی دەستگیرکرا.
 
پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هاوسنووریی لەگەڵ تورکیا، هەرێمی کوردستان و ئازەربایجان، وەک شوێنێکی ترانزێت بۆ قاچاخی کاڵا بەکاردەهێنرێت.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی پارێزگاکە، لە سەرەتای نەورۆزەوە تاوەکو 21-10-2024، 419 دۆسیەی تایبەت بە کاڵای قاچاخ کراونەتەوە کە بەگشتی بەهای کاڵاکان دەگاتە نزیکەی هەزار و 300 ملیار تمەن (زیاتر لە 18 ملیۆن دۆلار). 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند پارچە زەوییەک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

وەزارەتی شارەوانی: قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەوی فراوانتر و خێراتر دەستپێدەکەین

بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و خانەنشینان فراوانتر و خێراتر دەستپێدەکەن