رووداو دیجیتاڵ
رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی ئیلام - مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم هەشت بریندار و دوو گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە.
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە تیژڕۆیی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان و لادان بۆ سایدی بەرامبەر بووە.
رووداوەکە رۆژی هەینی، 23ی شوباتی 2024، روویداوە و ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری پیژۆ و سەمەند بوون.
عەمید ئەبولفەزل کەهزادی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ئیلام لەوبارەوە رایگەیاند، دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس و فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و برینداران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەبولفەزل کەهزادی، هۆکاری رووداوەکە بۆ تیژڕۆیی ئۆتۆمبێلی جۆری سەمەند و لادانی بۆ سایدی بەرامبەر دەگەڕێنێتەوە.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە رووداوەکانی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیان لەدەستدەدەن.
بەگوێرەی هاتووچۆی ئێران، لە سەرەتای نەورۆزی 2023ـەوە زیاتر لە 12 هەزار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 300 هەزار کەسیش بریندار بوون، کە ژمارەی قوربانییان بەراورد بە ساڵی پێشتر، 7.3٪ زیادی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ