چوار بەڕێوەبەرایەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین کرانەوە

01-02-2024
پەیمان محەممەد
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی بێگەرد تاڵەبانی.
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی بێگەرد تاڵەبانی.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

چوار بەڕێوەبەرایەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین کرانەوە. وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ''کار بۆ دانانی کۆمەڵگەیەکیش دەکرێت بۆ کارگەکانی بەروبوومی کشتوکاڵی کە دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلی کار لە ئیدارەکە."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 01-02-2024، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە رانیە، کردنەوەی سێ بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری، دارستان و پاوان، سەرچاوەکانی ئاو و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین راگەیاند.
 
بێگەرد تاڵەبانی گوتی، دەڤەری راپەڕین لە رووی کشتوکاڵی و بوونی سەرچاوەی ئاوییەوە دەڤەرێکی گرنگە، ''بۆیە بە پێویستمان زانی کۆمەڵێک بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی نوێ بۆ بکرێتەوە تاوەکو کاروباری خەڵکی ناوچەکە بە ئاسانی جێبەجێ بکرێن''.
 
 
وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان گوتی، دەسەڵاتی تەواو بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دراوە ''بۆ ئەوەی کاروباری رۆژانەی جووتیاران، خاوەنکار و خاوەن پڕۆژەکانی کشتوکاڵی بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت جێبەجێ بکرێن، جگە لەوانەی کە لە رووی یاساییەوە پەیوەندیدارن بە دەسەڵاتی وەزارەتەوە''.
 
بێگەرد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی راپەڕین لەلایەن وەزارەتەکەوە راسپێردراوە بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەک بکات بۆ کارگەکانی بەروبوومی کشتوکاڵی و گوتی، ''ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی وەبەرهێنان و رەخساندنی درەفەتی کار''. 
 
وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ پاراستنی زیاتری ئاوی ژێرزەوی، چاودێرییەکی چڕیان لەسەر بیرلێدانی بێ مۆڵەت دەبێت؛ گوتیشی، ''بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین، ئەرکی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو کەسانە بداتەوە کە خوازیاری وەرگرتنی مۆڵەتی بیرلێدانن.''
 
وەک بێگەرد تاڵەبانی گوتی، لە بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاویی ئیدارەکە، بەشێکی یاسایی تەرخان دەکرێت کە ''بەرامبەر ئەو کەسانەی بێ مۆڵەت دەست بۆ ئاوی ژێرزەوی و لێدانی بیر دەبەن، رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر".

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری وان لە باکووری کوردستان.

لە 16 پارێزگای باکووری کوردستان هۆشداریی لافاو و رەشەبا دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، هۆشداری لێزمەباران، لافاو و رەشەبا لە 16 پارێزگای باکووری کوردستان دەدات. پێشبینی دەکات کەشەکە دوو رۆژ لە هەشت پارێزگای دیکەش بەردەوام بێت.