لە شاری خۆی بوومەلەرزەیەک روویدا

21-04-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری خۆی-ی رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا و هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی نەبووە.
 
بوومەلەرزەکە کاژێر 21:31ی شەوی شەممە 20-04-2024 بە کاتی خۆجێیی، (21:01 بەکاتی هەولێر) لە شاری خۆی-ی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە.
 
چەقی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی هەشت کیلۆمەتر لە ناوچەی وەلەدیانی شاری خۆی بوو. بە گوتەی کەریم عەلی نەژاد، قایمقامی شارەکە، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانیی و ماڵی نەبووە.
 
لە دوو ساڵی رابردوودا، لانیکەم سێ بوومەلەرزە لە شاری خۆی روویانداوە، لە 05-10-2022 یەکەمین بوومەلەرزە لە خۆی روویدا؛ دواتر لە 18-01-2023 و 28-01-2023 دوو بوومەلەرزەی دیکە روویانداوە.
 
گوڕی ئەو بوومەلەرزانە زیاتر لە 5 پلەی رێختەر بووە، جگە لە زیانە مادییەکان، نزیکەی 2500 کەس بریندار بوون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە