لە 15 رۆژدا 15 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە ورمێ گیانیان لەدەستداوە

31-03-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ورمێ دەڵێت، لە 15 رۆژدا لانیکەم 15 کەس لە سنووری پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 280 کەسیش بریندار بوون.
 
رەزا پەناهی موقەدەم، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 15 بۆ 29ی ئاداری ئەم ساڵ، لانیکەم 15 کەس لە سنووری پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، کە بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو، رێژەکە 33% کەمترە.
 
رەزا پەناهی گوتیشی، هۆکاری بەشی زۆری رووداوەکانی هاتووچۆ، پابەندنەبوونی شۆفێرانە بە رێنوێنییەکان، لەوانەش لادان بۆ سایدی بەرامبەر و تیژڕۆیی.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ورمێ، هێشتا قەرەباڵخیی تایبەت بە رۆژانی نەورۆز بەردەوامە و پێویستە شۆفێران بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کەسوکاریان، پابەندی رێنوێنییەکانی هاتووچۆ بن.
 
بەپێی راپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ئێران، لە رۆژانی نەورۆزدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 664 کەس لە رووداوەکانی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و 17 هەزار و 476 کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو پیاوەی لە هەولێر فێڵی لێکراوە قسە بۆ پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو دەکات

بە فێڵێک لە فەیسبووکەوە نزیکەی 22 ملیۆن دیناری لە پیاوێکی هەولێر سەندراوە

هاونیشتمانییەک لە رێگەی ریکلامێکی فەیسبووکەوە دەکەوێتە داوی فێڵێکی ئۆنڵاینەوە. بەناوی وەبەرهێنان لە بووکینگی هۆتێل، قۆناخ بە قۆناخ نزیکەی 22 ملیۆن دیناری لێدەسەندرێت کە بە قەرز وەریگرتبوو؛ ئێستا سکاڵای تۆمار کردووە