لە سێ مانگدا 13 کەس لە لوڕستان خنکاون

21-07-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، لە سێ مانگدا لانیکەم 13 کەس لە رووبار و بەنداوەکانی پارێزگاکەدا خنکاون.
 
محەممەد فارسینەژاد، بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-06-2024 لانیکەم 13 کەس لە بەنداو و رووبارەکانی پارێزگاکەدا خنکاون.
 
محەممەد فارسینەژاد گوتی، لەو ژمارەیە 11یان پیاو و دوو کەسەکەی دیکە ژن بوون.
 
بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای لوڕستان هۆکاری خنکانی ئەو هاونیشتمانییانەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە لە شوێنی رێگەپێنەدراو مەلەیان کردووە.
 
رۆژی 26-05-2024 جەعفەر میعادفەڕ، بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای ئێران گوتی، لە دوو مانگی پێش ئەو رێککەوتەدا 159 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە رووبار، بەنداو و مەلەوانگەکاندا خنکاون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارۆخ داوا دەکات خەڵکی بیانی زیاتر بە ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستان ئاشنا بکرێن.

گەنجێکی کورد نزیکەی 40 وڵات گەڕاوە و چاوی لە گەشتی زیاترە

کارۆخ گەنجێکی هەولێرە و نزیکەی 40 وڵات گەڕاوە. لە وڵاتانی ئەورووپاوە بگرە تاوەکو ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. ئەو ئێستا لە پێشانگەی گەشتوگوزارە لە هەولێر و یەک بە یەک لەگەڵ کۆمپانیاکان گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی شوێنێکی دیک بدۆزێتەوە و گەشتی بۆ بکات.