فەرید ئەسەسەرد: هەینی ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵدەبژێردرێن

28-09-2023
پەیمان محەممەد
لێدوانی فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بۆ رۆژنامەڤانان
لێدوانی فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بۆ رۆژنامەڤانان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامێکی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دەڵێت، ئەمڕۆ پێشنیازی لیژنەکان لە هۆڵی کۆنگرەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و دوای دەستنیشانکردنی میکانیزمێکی گونجاو، سبەی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن.
  
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-09-2023، دووەم رۆژی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و ئەو شەش لیژنەیەی کە لە یەکەم رۆژدا بۆ دانانی پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە و دیاریکردنی میکانیزمی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەستنیشانکران، بڕیارە کاژێر 14:00 بچنەوە نێو هۆڵی کۆنگرە و پێشنیاز و پلانەکانی خۆیان بخەنە گفتوگۆ و دەنگدانەوە.
 
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ میکانیزمی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی لە هۆڵی کۆنگرەدا باس ناکرێت، بەڵکو تەنیا لیژنەکان خۆیان گفتوگۆی لەسەر دەکەن.
 
بەگوتەی فەرید ئەسەسەرد، دوای هەڵبژاردنی میکانیزمێکی گونجاو، سبەی هەینی، 29-09-2023، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن.
 
ئەو ئەندامەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی باسی لەوەش کرد، سبەی کاری کۆنگرە کۆتایی دێت و دەشڵێت: ''تائێستا کۆنگرە بە ئاسایی تێپەڕیوە و سەرجەم ئەو بەرنامانەی کە داندرابوون وەکو خۆی جێبەجێکراون.''
 
بەپێی زانیارییەکانی پێشەوا بەختیار، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو ئەندامانەی یەکێتی کە پلە و پۆستی حکومییان هەیە، ناتوانن لە کۆنگرەدا خۆیان بۆ پۆستی حیزبی بەربژێر بکەن، بەپێچەوانەشەوە ئەوانەی پلەی حیزبی وەردەگرن، پلەی حکومییان پێ نادرێت، ''جگە لە قوباد تاڵەبانی، (جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی.''
 
کۆنگرەی یەکێتی بە بەشداریی 600 ئەندام لە هۆڵی هونەر لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و سێ رۆژ دەخایێنێت. بڕیارە لە کۆنگرەدا پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەکە هەموار بکرێتەوە و ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی لە 121 ئەندامەوە بۆ 51 ئەندام کەمبکرێتەوە.
 
لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا، 'لە پای رۆڵ و پێگە و ماندووبوونیان لە مێژووی یەکێتی'، هەریەک لە کۆسرەت رەسوول و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد 'وەک سیمبوولی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دیاریکران'. هەروەها بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە دەڤەری بەرواری باڵا، یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای دهۆک

گەشتوگوزاری دهۆک: بە کشانەوەی پەکەکە کەرتی گەشتیاری زیاتر دەبووژێتەوە

ساڵانە بە نزیکەی 2.5 ملیۆن گەشتیار لە نێوخۆی عێراق و دەرەوە سەردانی سنووری پارێزگای دهۆک دەکەن. بە گوتەی شەماڵ هرووی، "ئارامی سنوور و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە چۆڵکراوەکان، دەبێتە هۆی پەلکێشکردنی گەشتیاری زیاتر."