رووداو دیجیتاڵ
لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر ئاگر لە دووکانێکی جوانکاریی ئۆتۆمبێل کەوتەوە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵکراوە.
رۆژی پێنجشەممە، 02-01-2025، ئاگر لە دووکانێکی جوانکاریی ئۆتۆمبێل لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر لە بەرامبەر بازاڕی لەنگە کەوتەوە و بەهۆی هەبوونی مادەیەکی "زۆری ئیسفەنج" لە دووکانەکەدا، کەلوپەلەکانی بە "تەواوی سووتاون."
15 تیمی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوون.
سەرەتا باس لەوە دەکرا کە ئاگرەکە تەشەنەی کردووە بۆ چەند دووکانێکی تەنیشتی، بەڵام دواتر موقەدەم شاخەوان جاف، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "تەنیا دووکانێک بە تەواوی سووتاوە و رێگەمان نەداوە ئاگر بگاتە دووکانەکانی دیکە.''
ئازاد، کە خاوەنی دووکانە سووتاوەکەیە بە رووداوی گوت: ''لە ژوورەوە دەنگێکی بەهێز هات، نازانم سۆپای نەوت بوو یان هیتەر، بەڵام هەتا چوومە ژوورەوە، ئاگرەکە تەشەنەی کرد.''
رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام خاوەنی دووکانەکە گوتی: ''لەوانەیە نزیکەی 35 هەزار بۆ 40 هەزار دۆلار زیانم بەرکەوتبێت.''
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ