دیدارێک بۆ پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە گوڵەخانە بەڕێوەدەچێت

24-08-2024
پەیمان محەممەد
محەممەد حاجی مەحموود لە دیدارەکەدا قسە دەکات.
محەممەد حاجی مەحموود لە دیدارەکەدا قسە دەکات.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پارتی سۆسیالیست لە گوڵەخانە دیدارێکی تایبەت بە پرسی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەناوی (ستراتیژ و گوتاری نەتەوەیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم) بەڕێوەدەبات. 
 
سەرۆکی پارتەکە دەڵێت، زۆربەی ئەوانەی لە دیدارەکەدا پانێڵیان دەبێت، خەڵکی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
 
ئەمڕۆ شەممە، 24-08-202، لە هۆڵی ئاشتیی گوڵەخانەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دیدارێک بەڕێوەدەچێت کە ئامانج لێی خستنەڕووی پرسی کوردە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی گرفتەکان.
 
 
بڕیارە لە دیدارەکەدا ژمارەیەک پانێڵ بەڕێوەبچن. د. فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەو بارەیەوە قسەی بۆ سازگار سەڵاح، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو کرد و گوتی، ''پانێڵەکان دابەش دەبن بەسەر پانێڵی یاسایی، سیاسی، کارگێڕی و بابەتی پێکەوەژیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.''
 
هاوکات محەممەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە پەراوێزی دیدارەکەدا بە رووداوی راگەیاند، "کۆمەڵێک میوانی گرنگ، کەسایەتی سیاسی و حیزبی بانگهێشتی دیدارەکە کراون و زۆربەی ئەوانەی پانێڵەکان بەڕێوەدەبەن، خەڵکی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان".
 
بەگوتەی محەممەدی حاجی مەحموود، ئامانج لە دیدارەکە خستنەڕووی پرسی کوردە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و ''لە نێو دیدارەکەشدا لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکدەهێنرێت بۆ ئەوەی راسپارەدەکان بنووسرێنەوە و بەدواداچووونیان بۆ بکرێت بۆ جێبەجێکردنیان.''

 

 
گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانیش گوتی، دوای دەستنیشانکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەر، لە رێگەی لیژنەکەوە راسپاردەکانی دیدارەکە بەپێی پێویست ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەرلەمانی عێراق، حکومەتی خۆجێیی ناوچەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکرێت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حاجی مەحموود.

محەممەد حاجی مەحموود: پزیشکیان خۆی دکتۆرە و خەڵک چاک دەکاتەوە، خەڵک ناکوژێت

سپێدەی ئەمڕۆ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یەک لە جێگرەکانی و کۆمەڵێک وەزیر پێشوازی لێکرا.