رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کولتوور و گەشتیاریی کرماشان دەڵێت، لە 13 رۆژدا زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار گەشتیار چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان.
داریوش فەرمانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کولتوور و گەشتیاریی کرماشان رایگەیاند، لە 15 بۆ 27ـی ئاداری 2024، یەک ملیۆن و 244 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی کرماشانیان کردووە.
داریوش فەرمانی گوتی، لەو رۆژانەدا زیاتر لە 124 هەزار گەشتیار لە هۆتێل و مۆتێلەکانی کرماشان ماونەتەوە یان لە لایەن شارەوانییەوە شوێنیان بۆ دابینکراوە.
ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی پارێزگای کرماشان دەکەن، بەتایبەتی لە رۆژانی نەورۆزدا قەرەباڵخییەکی زۆر لە پارێزگاکە دەبینرێت.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کولتوور و گەشتیاریی کرماشان، لە 21-03-2023 تاوەکو 21-12-2023، 595 هەزار و 331 گەشتیار لە ناوچەکانی دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەردانی ناوچە مێژوویی و گەشتیارییەکانی ئەو پارێزگایەیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ