رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کۆدەبێتەوە؛ 'ئامانجی سەرەکی چەسپاندنی ئاگربەستە لە ناوچەکە'

11-11-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێک گەیشتە ریاز و بڕیارە لە کۆبوونەوەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی دا بەشدار بێت. دەشڵێت، "ئامانجی سەرەکی چەسپاندنی ئاگربەستە لە ناوچەکە."
 
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە محەممەدڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی بەپەلەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، لە تارانەوە بەرەو ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێکەوت.
 
بەر لە بەڕێکەوتنی، محەممەدڕەزا عارف لە فڕۆکەخانە قسەی بۆ میدیای فەرمیی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، "ئامانجی سەرەکی، چەسپاندنی ئاگربەستە لە ناوچەکە."
 
بە گوتەی جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران، "کۆبوونەوەکە بە پێشنیازی ئێران و بە مەبەستی وەستاندنی شەڕ و خوێنڕشتن لە فەلەستین و لوبنان دەکرێت."
 
هاوکات کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئاوارەکان و بریندارانی شەڕ لە لوبنان و غەززە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.
 
رێکخراوەکە 57 وڵاتی زۆرینە موسڵمان تێیدا ئەندامن. جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا گوتاری دەبێت و روانگەی وڵاتەکەی لەبارەی ئاڵۆزییەکان، ئاگربەست و وەستاندنی شەڕ لە ناوچەکە رادەگەیێنێت.
 
سەردانەکەی محەممەدڕەزا عارف لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئێرانی بەردەوام هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی هێرشەکەی 26ی تشرینی یەکەمی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان دەکەن.
 
07-10-2023 جەنگ لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیپێکرد و دواتریش بەشێکی بەرفراوان لە ناوچەکەی گرتەوە، بەجۆرێک کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، زیاتر لە 1.3 ملیۆن کەس لە باشووری لوبنان ئاوارە بوون، هەروەها لە غەززە، نزیکەی تەواوی 2.3 دانیشتووانی کەرتەکە ئاوارەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل، وێنە: Getty Images

وەزیری دارایی ئیسرائیل بەڵێن دەدات 2025 کەرتی رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە بلکێندرێت

وەزیری دارایی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات، ساڵی داهاتوو کەرتی رۆژئاوای فەلەستین بە ئیسرائیلەوە دەلکێنن. دەشڵێت، هاتنەوەی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا 'دەرفەتێکی گرنگە' بۆ جێبەجێکردنی ئەو بیرۆکەیە.