بەهۆی بارانی بەخوڕەوە دیواری یەکێک لە خانووەکانی قەڵای هەولێر رووخا

17-02-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەشێک لە دیواری یەکێک لە خانووەکانی قەڵای هەولێر رووخا و بەشێکی بۆسەر شەقامی دەوری قەڵاکە هاتە خوارەوە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، زیان بەر ئۆتۆمبێلێک کەوتووە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 17-02-2024، بەشێک لە دیواری یەکێک لە خانووەکانی قەڵای هەولێر رووخا و دوای بڕینی پەرژینەکانی دەوری قەڵاکە، بەشێکی کەوتە سەر شەقام و بەر ئۆتۆمبێلێک کەوت.
 
دڵنیا رەحمان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە نزیک قەڵای هەولێر و لە شوێنی رووداوەکە گوتی، ''ئەوەی هەیە بەشێکی بچووک لە بەرد و پێکهاتەی دیوارێک هاتووەتە سەر شەقامەکە، ئەوەش بەهۆی بارانبارینەوە بووە''. 
 
پێکهاتەی ئەو بەشەی چووەتە سەر شەقامەکە خشت و چیمەنتۆیە و وا دیارە بەهۆی کۆنبوونییەوە ئەو پێکهاتەیە لاواز بووە و دوای بارانبارین لە جێگەی خۆی خزیوە.
 
شایەتحاڵێک لەبارەی چۆنیێتیی کەوتنەخوارەوەی بەردەکە بە رووداوی گوت، ''بەردەکە بەر ئۆتۆمبێلێک کەوت، بەڵام باش بوو شۆفێرەکەی تێدا نەبوو و تەنیا زیان بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت''.
 
ئەو شایەتحاڵە دەشڵێت، ''ئەمە جاری یەکەم نییە و پێشتریش رووداوی لەم شێوەیە روویداوە، بەڵام ئەم جارەیان زۆر زیاتر بوو".

 

 
بەگوتەی پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، لە گەڕەکی تەعجیلیش کە کەوتووەتە نزیک قەڵای هەولێر، هەندێک لە خانووەکان کە کۆنن زیانیان بەرکەوتووە و بەشێک لە پێکهاتەکەیان رووخاوە.
 
قەڵای هەولێر یەکێکە لە شوێنەوارە هەرە دێرینەکانی کوردستان کە مێژووەکەی بۆ شەش هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و لە ساڵی 2014 لەلایەن یونسکۆوە خراوەتە لیستی میراتی جیهانییەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک شۆفڵ و تەنکەر لە شوێنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

چەمچەماڵ لەبەردەم هاوینێکی بێ ئاودا؛ تاکە پڕۆژەی چارەسەری کێشەکە بێ بودجەیە

هێشتا وەرزی هاوین نەهاتووە، کەمئاوی تەنگی بە چەمچەماڵییەکان هەڵچنیوە، تاکە هیواشیان بۆ چارەسەر، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵە، کە کەمتر لە 7%ی تەواو بووە و هیچ بودجەیەکی بۆ خەرج نەکراوە