دەستەی دەستپاکی: هیچ بەربژێرێکی هەڵبژاردن بە تاوانەکانی گەندەڵی سزانەدراوە

04-09-2024
پەیمان محەممەد
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی یەکەم راپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە کەرتی گشتی
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی یەکەم راپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە کەرتی گشتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: پەیوەندییەکی پتەومان لەگەڵ دەستەی دەستپاکیی عێراق هەیە و هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی چڕ کردووەتەوە. گوتیشی "هیچ بەربژێرێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە تاوانەکانی گەندەڵی سزانەدراوە."
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە 04-09-2024) حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی یەکەم راپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە کەرتی گشتی، گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند ''60٪ـی هەنگاوە دیارەکانی ستراتییەژییەکە جێبەجێ کراون و ئەوە هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە.''
 
حاکم ئەحمەد ئەنوەر گوتی ''ئەوە یەکەم راپۆرتە لەسەر ئاستی عێراق، سەبارەت بە جێبەجێکردنی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بڵاودەکرێتەوە.''
 
ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە کەرتی گشتی، پلانێکی گشتگیر و هەمەلایەنە کە سەرجەم سێکتەرەکان دەگرێتەوە و ئامانج لێی، باشترکردن و بەرەوپێشبردنی ئەرکی دامەزراوەکانە و لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی لایەنە بەهێز و لاوازەکانیان بنیاتنراوە.
 
بەگوتەی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، هێشتا عێراق بە یەکێک لە وڵاتانی گەندەڵی جیهان هەژمار دەکرێت و، ''بەپێی راپۆرت و هەڵسەنگاندنی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، لەنێوان 20 بۆ 25ـەمین وڵاتی گەندەڵە لە جیهان دا.''
 
حاکم ئەحمەد ئەنوەر ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هەڵسەنگاندن و پۆلێنکردنە بۆ سەرجەم عێراقە و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، ''چونکە تاوەکو ئێستا هەڵسەنگاندنی جیا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان نەکراوە.'' 
 
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئەوەشی خستەڕوو، ''لەسەر داوای هەرێمی کوردستان و بە پاڵپشتیی دارایی (UNDP)، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆسەیەکی هەڵسەنگاندن بۆ شەفافیەت لەسەر ئاستی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.''
 
حاکم ئەحمەد ئەنوەر داوا لە سەرجەم دامەزراوەکان دەکات هاوکاریی ئەو تیمە بکەن، کە لەلایەن رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتییەوە دەستنیشان دەکرێت. "راپۆرتەکە لە ماوەی یەک ساڵدا بڵاودەکرێتەوە."
 
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا، پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵ دەستەی دەستپاکیی عێراق دا هەیە و، ''پێکەوە هەوڵەکانمان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی چڕکردووەتەوە.'' 
 
حاکم ئەحمەد باسی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد، کە بڕیارە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت، گوتی ''لە سەرەتای پرۆسەکەوە بە هاوکاریی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، وردبینی لە ناوی بەربژێران کراوە و، بێگومان هیچ یەک لە بەربژێران بە تاوانەکانی گەندەڵی سزا نەدراون.''
 
حاکم ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی، تاوەکو ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەری پارتە سیاسییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن رێکخستووە و سەبارەت بە ''رەشنووسی بەڵگەنامەی شەرەف'' بۆچوونی هێزە سیاسییەکانیان وەرگرتووە و ''دەمانەوێت بە زووترین کات بیخەینە بەردەم لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی واژۆی بکەن و پابەندبوونی خۆیان رابگەیێنن.''
 
وەک سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا، بەڵگەنامەی شەرەف کۆمەڵێک خاڵی بنەڕەتی لەخۆگرتووە کە لایەنە سیاسییەکان پابەند دەکات بە سەروەریی یاسا و بنەماکانی دیموکراسی و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی مەدەنییانە بەپێی رێنماییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن.
 
هەروەها داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەرکارەکان، بەشێکی دیکەی بەڵگەنامەکەیە. حاکم ئەحمەد ئەنوەر دەڵێت، ''بۆچوونی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی لەسەر وەرگیراوە.''
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی دارایی: حکومەت و کۆمپانیای ڤیزە رێککەوتنێک بۆ پەرەپێدانی گشتگیریی ئابووری واژۆ دەکەن

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، پڕۆژەی (هەژماری من) رێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزەی جیهانی لە بواری پارەدانی دیجیتاڵی واژۆ دەکات