رووداوێکی هاتووچۆ لە ورمێ گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە

21-10-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چوار ئۆتۆمبێل لە پارێزگای ورمێ پێکیاندادا. بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە دەڵێت، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
شەوی رابردوو لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان 4 ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی پراید، سەمەند، نیسان و دێنا پێکیاندادا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا.
 
فەرزین رەزازادە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە رایگەیاند، رووداوەکە لە یەکێک لە رێگە خێراکانی نێو شارەکە روویداوە و دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە.
 
بەگوتەی فەرزین رەزازادە، جگە لەو کەسەی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، 3 سەرنشینی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ورمێ، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-09-2024 نزیکەی 200 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بانکی ناوەندیی عێراق داوا دەکات، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگییان لەگەڵ بکەن.

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ رووداو: حاجیانی هەرێمی کوردستان دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێدەدرێت

عەممار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیاری پێدانی 2000 دۆلار بە نرخی فەرمی، حاجیانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە". گوتیشی: "ئەم ساڵ دۆلار بە سەرجەم حاجییان دەدرێت".