لە لوڕستان دەست بەسەر 34 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

05-12-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، لە یەک هەفتەدا لە سنووری پارێزگاکە، دەستیان بەسەر 34 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گرتووە و 34 فرۆشیاری مادەی هۆشبەریش دەستگیر کراون.
 
چوارشەممە، 04-12-2024، یەحیا ئیلاهی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی رابردوو، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و نەهێشتنی تاوان، بە هاوکاریی دەسەڵاتی دادی پارێزگاکە، دەستیان بەسەر 34 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە.
 
یەحیا ئیلاهی گوتی، هەر لەو ماوەیەدا، 34 فرۆشیاری مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون و 35 ئالوودەبووش نێردراونەتە ناوەندەکانی چاکسازی. 
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا جیا لە مادەی هۆشبەر، "دەستیان بەسەر 24 ئۆتۆمبێلدا گرتووە کە بایی سێ ملیار و 600 ملیۆن تمەن (نزیکەی 51 هەزار دۆلار) شتومەکی قاچاخیان تێدا بووە و پەیوەست بە دۆسیەکە، 18 کەسیش دەستگیرکراون."
 
بە گوێرەی راپۆرتێکی پۆلیسی نەهیشتنی مادە هۆشبەرەکان لوڕستان، لە سەرەتای نەورۆزەوە تاوەکو 19-10-2024، لە سنووری پارێزگاکە دەست بەسەر لانیکەم 12.5 تۆن مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گیراوە و 24 باندی فرۆشتنی مادەکەش هەڵوەشێندراونەتەوە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە راوێژکاری نوێی ئەڵمانیا دەکات.

نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی لە فرێدریش مێرتس دەکەم

نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی لە فرێدریش مێرتس دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک راوێژکاری کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیا. و دەڵێت، "هەرێمی کوردستان چاوی لە بەهێزکردنی هاریکارییەتی لەگەڵ ئەڵمانیا."