بەرپرسی رێکخستنی هەولێری پارتی لەبارەی دەنگدان: هەموو لایەک کارەکانی خۆی بە رێکوپێکی دەکات

20-10-2024
پەیمان محەممەد
پشتیوان سادق، بەرپرسی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکات وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانە
پشتیوان سادق، بەرپرسی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکات وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. بەرپرسی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "پێویستە دوای هەڵبژاردن حکومەتێکی بەهێز پێکبهێندرێت و بە شێوەی یەکسان خزمەتگوزاری بگەیێندرێتە سەرجەم ناوچەکان."
 
کاژێر 07:00ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 20-10-2024 بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرانەوە و دەنگدانی گشتی دەستیپێکرد. پشتیوان سادق، بەرپرسی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکات وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانە، دوای دەنگدان قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند، "داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەم بە گوڕوتینەوە بێن بۆ دەنگدان بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسە دیموکراسییە سەر بگرێت."
 
پشتیوان سادق گوتی، "هەولێر لە کەشێکی ئارام و ئاوەداندایە؛ بۆیە پێویستە وەکو وەفادارییەک بۆ ئارامی و خزمەتگوزارییەکان بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن."
 
لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەرپرسی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئاسانکارییەکی زۆر کراوە؛ کەشێکی ئارامە. کۆمیسیۆن، نوێنەری کیانە سیاسییەکان و هێزە ئەمنییەکان زۆر بە رێکوپێکی کارەکانی خۆیان بەڕێوەدەبەن."
 
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان پشتیوان سادق رایگەیاند، "دوای ئەم هەڵبژاردنە چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتێک دەکەین کە سەرانسەری بێت و بتوانێت هەر بەو شێوەیەی لە هەولێر خزمەتگوزاری پێشکێشکردووە، خزمەتگوزاری بگەیێنێتە ناوچەکانی دیکەی کوردستان و ئارامی لە سەرانسەری کوردستان پێکبهێنێت."
 
بەرپرسی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لەوەش کرد، "ئەمڕۆ کورد تەنیا لە باشووری کوردستان ئەو قەبارە سیاسییەی هەیە، بۆیە ئومێدی هەموو کوردێکی جیهانە. پێویستە حکومەتێکی بەهێز دروست بکەین کە وەڵامدەرەوەی ئەو هەموو خەبات و ماندووبوونەی خەڵکی کوردستان بێت."
 
1266 بنکە بۆ دەنگدانی گشتی  دەنگیان تێدا دەدرێت؛ لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجەش 27 بنکە بۆ ئەم هەڵبژاردنە کراوە دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنجوومەنی ئاسایش و شوێنی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە

ئەنجوومەنی ئاسایش: هەندێ لایەن و گرووپ هەوڵ دەدەن پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە دەڤەرەکەدا پەک بخەن

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر خاڵەکانی پێشمەرگە لە سنووری ئامێدی دەڵێت: هەندێ لایەن و گرووپ هەوڵ دەدەن پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە دەڤەرەکەدا پەک بخەن.