پیاوێک لە ئیلام دوای کوشتنی ئەندامانی خێزانەکەی خۆشی دەکوژێت

09-04-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پیاوێک لە شاری ئیلام، هاوژینەکەی و دوو منداڵی خۆی کوشت. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ئیلام دەڵێت، دوای رووداوەکە، بکوژ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 09-04-2025) لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ناوەندی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە. خوداداد رەشیدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگەکە رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوێکی تەقەکردن، تیمەکانیان دەستبەجێ چوونەتە شوێنی رووداوەکە.
 
بەگوتەی خوداداد رەشیدی، دوای لێکۆڵینە سەرەتاییەکان، دەرکەوت سەرپەرشتیاری خێزانەکە تەقەی لە هاوژین و هەردوو منداڵەکەی کردووە، پاشان خۆیشی کوشتووە.
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی پارێزگای ئیلام ئاماژەی دا، لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی وردەکاری و هۆکاری رووداوەکە بەردەوامن.
 
خوداداد رەشیدی گوتیشی، دەست بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە بکوژ تەقەی پێکردووە و تەرمی هەر چوار کوژراوەکە گواستراوەتەوە بۆ دادپزیشکیی ئیلام.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە