حەیدەر شەشۆ: مەترسی هەیە هەندێک لایەن شنگال بۆ بەئامانجکردنی ئیسرائیل بەکاربهێنن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
حەیدەر شەشۆ لە نووڕۆژی رووداو قسە دەکات
حەیدەر شەشۆ لە نووڕۆژی رووداو قسە دەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان بە رووداوی راگەیاند، "مەترسی هەیە هەندێک گرووپی چەکدار چیای شنگال بۆ بەئامانجکردنی ئیسرائیل بەکاربهێنن."
 
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان ئەمڕۆ (24-11-2024) لە نووڕۆژی رووداو هەروەها گوتی، "زۆر گرنگە عێراق نەبێتە بەشێک لە گرژییەکانی ناوچەکە." 
 
جەختیشی کردەوە لەوەی "حکومەتی عێراق لە ئاستی زۆر دەستدرێژی بۆ سەر شنگال، بێدەنگە." 
 
لەبارەی رێگری لە گرووپە چەکدارەکان، حەیدەر شەشۆ هەروەها رایگەیاند "سوپای عێراق لە ئاستی ئەو گرووپە چەکدارانە بێدەسەڵاتە."
 
نوێدەکرێتەوە...

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە