رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رێککەوتن لەگەڵ بەغدا کراوە کە بۆ ناردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، ناوەکانیان بۆ بنێرن. ئاماژە بەوەش دەکات، پرسی نەوت لەسەر رێککەوتنی بەغدا و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان وەستاوە.
ئەمڕۆ شەممە 08-06-2024 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی کردنەوەی شەقامی یەکتربڕی بەختیاری لە سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی گرفتی مووچەی هێزە ئەمنییەکان رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی رێککەوتوون بۆ ئەوەی ناوی ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بنێرن و گوتی، ''ئەگەر ئەمڕۆ نەڕۆیشتبێت، سبەی بە تەواوی ناوەکان دەگەنە بەغدا و لیژنەش پێکهێندراوە لەلایەن چاودێریی دارایی هەردوو لاوە [بۆ بەدواداچوونی پڕۆسەکە].''
بە گوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی عێراق، رۆژی پێنجشەممە 06-06-2024 فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتەکە مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد لەگەڵ شایستەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، چاودێری، گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، شایستەی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، گرێبەستەکان و شایستەی فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە خەرجکردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان نەکرا. ئەوەش لە کاتێکدایە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان هێشتا مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە.
قوباد تاڵەبانی گوتی، ''بێگومان مووچەیان نافەوتێت. پێموایە بەشێک لە مووچەی مانگی پێنج گەیشتووە و لە ماوەیەکی زوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت."
پرسی نەوت
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی کردەوە، سبەی یەکشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی نەوت دەچێتە بەغدا. گوتیشی، ''هەر کات حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەسەر ئەو چوارچێوەیەی کە پێویستە بۆ هەمواری گرێبەستەکان رێککەوتنی کرد، بەربەستەکان نامێنن. ئێمە وەکو حکومەت ئامادەبوونی خۆمان دەربڕیوە بۆ ئەوەی هاوکاربین لەو پڕۆسەیەدا."
زیاتر لە 14 مانگ دەبێت هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بە لێکەوتەی بڕیاری دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، لە 25ـی ئاداری 2023 راگیراوە، بەو هۆیەوە زیاتر لە 11 ملیار دۆلار زیان بە کوردستان و عێراق کەوتووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رۆژی 28-05-2024، رایگەیاند، لە سۆنگەی پەرۆشییان بۆ بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی لە رێگەی بەندەری جەیهان، داوا لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیاکانی بەرهەمێنەری نەوت دەکەن کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە بەغدا بکرێت.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی، ''وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رۆڵێکی کاریگەری لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت لە ئێستا و لە داهاتووشدا، بەڵام دەمانەوێت بگەینە رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و ئەو چوارچێوە یاساییە لەسەر بنەمای دەستوور دابنرێت بۆ ئەوەی هەموو لایەک پێیەوە پابەند بن.''
پرسی هەڵبژاردن
ئەمڕۆ 8ی حوزەیران کۆمیسیۆنی باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەرگەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى، پارت، بەربژێرانى سەربەخۆ و کۆتاکانی بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کردەوە.
رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرابوو، بەڵام هەڵبژاردنەکە بەهۆی بایکۆتکردنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دواخرا.
قوباد تاڵەبانی کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی گوتی، ''هیچ پێویست ناکات لەگەڵ پارتی کۆببینەوە. بۆچی دەبێت لەگەڵ پارتی کۆببینەوە؟ خۆیان سەرپشکن بەشدار دەبن لە هەڵبژاردن یان نا.''
کۆمیسیۆن رۆژی 5ی ئەیلوولی 2024ـی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشنیاز کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم بابەتە دەرنەچووە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی، ''ئێمە گوتوومانە هەڵبژاردن دەکەین و ئامادەین بۆ هەڵبژاردن. ئێستاش چاوەڕێی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئەوەی رۆژێک دیاری بکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.''
پرسی دابەشکردنی زەوی
رۆژی 27-03-2024 ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوون، بەپێی یاسا و رێنوێنییەکان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە راسپارد.
قوباد تاڵەبانی گوتی، ''پرسەکە یەکلایی کراوەتەوە. بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانمان هەیە و داوامان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کردووە رێکارەکانی خۆیان بگرنەبەر بۆ ئەوەی زەوییەکان بەسەر ئەو کەسانەی کە شایستەن دابەش بکرێن.''
ئەو پارچە زەوییانەی بڕیارە دابەشبکرێن، رووبەرەکەیان 200 مەترە و بڕیارە هەموو ئەو فەرمانبەرانە بگرێتەوە کە سوودمەند نەبوون و لە سنووری خۆیان پێیان بدرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ