لە ئیلام دەست بەسەر 11 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

29-03-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رۆژانی نەورۆزدا لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر 11 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، پەیوەست بە دۆسیەکە سێ قاچاخچیش دەستگیرکراون.
 
فەرەیدوون یاسەمی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژانی نەورۆزدا، لە سنووری پارێزگاکە دەست بەسەر 11 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە.
 
فەرەیدوون یاسەمی گوتی، هەر پەیوەست بە دۆسیەکە، تیمەکانیان سێ قاچاخچیی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.
 
هاوکات بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی پارێزگای ئیلام ئاماژەی بەوەشکرد، لە حەوت رۆژی سەرەتای نەورۆزدا (20 بۆ 26ـی ئادار) زیاتر لە 70 بەکارهێنەر و وردەفرۆشی مادەی هۆشبەریش دەستگیرکراون کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دەسەڵاتی دادی پارێزگاکە کراون.
 
پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی شاخاویبوون و هاوسنووری لەگەڵ عێراق و پارێزگاکانی باشووری ئێران، وەک ناوچەی گواستنەوە بۆ قاچاخی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت و ساڵانە لە پارێزگەکەدا دەست بەسەر نزیکەی یەک تۆن مادەی هۆشبەردا دەگیرێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ترەمپ دەڵێت، لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتیدا (2017-2021) پەیوەندیی لەگەڵ ئەردۆغان "زۆر باش" بووە.

ترەمپ و ئەردۆغان بە تەلەفۆن باسی سووریا و ئۆکراینا دەکەن

سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد.