رووداو دیجیتاڵ
لە ناوەندی پارێزگای کرماشان، منداڵێکی 18 مانگ بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش ژەهراوی بوو.
مەسعود قەلعە سفیدی، بەرپرسی فریاکەوتنی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی گاز لەنێو ماڵێکی شاری کرماشاندا، منداڵێکی تەمەن 18 مانگ گیانی لەدەستداوە و کەسێکی خێزانەکەشی بەهۆی ژەهراویبوونەوە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
بە گوتەی مەسعود قەلعە سفیدی، گازەکە یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بووە و هۆکاری رووداوەکەش بۆ کەمتەرخەمی و گرنگینەدان بە رێکارە خۆپارێزییەکان دەگەڕێنێتەوە.
بەپێی راپۆرتی فریاکەوتنی خێرای کرماشان کە 02-01-2024 بڵاوکرایەوە، لە ماوەی کەمتر لە 10 مانگدا لە پارێزگاکە، 16 کەس بەهۆی ژەهرایبوون بە گاز گیانیان لەدەستداوە و 80 کەسی دیکەش ژەهراوی بوون.
سەرئێشە، رشانەوە، کزبوونی چاو و خەواڵوویی لە نیشانەکانی ژەهرایبوونن بە گازەکانی یەمە ئۆکسیدی کاربۆن، دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و گازی ماڵان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ