لە ورمێ لە 11 مانگدا دەست بەسەر 4.7 تۆن مادەی هۆشبەردا گیراوە

04-03-2024
پەیمان محەممەد
نیشانەکردن مادەی هۆشبەر ورمێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 11 مانگی رابردوودا لە سنووری پارێزگاکە، دەست بەسەر چوار تۆن و 700 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە. گوتیشی، هەر لەو ماوەیەدا، زیاتر لە 290 قاچاخچیش دەستگیرکراون.
 
رەحیم جەهانبەخش، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی چالاکیی تیمەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگاکە رایگەیاند، لە 11 مانگی رابردوودا دەستیان بەسەر چوار تۆن و 700 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گرتووە.
 
رەحیم جەهانبەخش ئاماژەی بەوە کرد، ''هەر لەو ماوەیەدا 61 باندی قاچاخ و ترانزیتی مادەی هۆشبەرمان لەنێوبردن و 297 قاچاخچی و زیاتر لە دوو هەزار فرۆشیاری (خوردە فرۆش) مادەی هۆشبەریشمان دەستگیرکرد."
 
وەک فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ورمێ گوتی، زیاتر لە 13 هەزار ئالوودەبووی مادەی هۆشبەریان لە سنووری پارێزگاکە کۆکردووەتەوە و رادەستی ناوەندەکانی چاکسازیی ئالوودەبووان کراون.
 
پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هاوسنووریی لەگەڵ تورکیا، هەرێمی کوردستان و ئازەربایجان وەک شوێنێکی ترانزیت بۆ قاچاخی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت و ساڵانە لە پارێزگەکە دا دەست بەسەر نزیکەی پێنج تۆن مادەی هۆشبەردا دەگیرێت.
 
بەپێی ئاماری فەرمیی ساڵی 2020ـی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەری ئێران، دوو ملیۆن و 800 هەزار ئالوودەبووی مادەی هۆشبەر لەم وڵاتەدا هەن، هەروەها پێشبینی دەکرێت یەک ملیۆن و 400 هەزار ئالوودەبووی دیکەش هەبن کە تاوەکو ئێستا دەستنیشان نەکراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.