رووداو دیجیتاڵ
رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی شەباب - ئیلامی پارێزگای ئیلامی روژهەڵاتی کوردستان حەوت برینداری لێکەوتەوە. سەرپەرشتیاری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگاکە دەڵێت، تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پەیکان و پیجۆ.
حەمزە محەممەدی موقەدەم، سەرپەرشتیاری کۆمەڵەی مانگی سووری ئیلام پشتڕاستیکردەوە، رووداوەکە حەوت برینداری لێکەوتووەتەوە.
گوتیشی، بریندارەکان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دۆخی تەندروستی یەکێکیان جێگیر نییە.
شەباب ناحیەیەکی سەر بە شاری چەراودڵی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستانە؛ بەپێی ئاماری ساڵی 2017ـی ناوەندی سەرژمێریی ئێران، ناحیەکە شەش هەزار و 88 دانیشتووی هەیە.
بەگوتەی سەرپەرشتیاری کۆمەڵەی مانگی سووری ئیلام، تەمومژ و تیژڕۆیی، هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی رووداوەکە بوون.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە رووداوەکانی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیان لەدەستدەدەن.
کەمال هادیانفەر، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، رۆژی 26-11-2023 رایگەیاند، ''لە نەورۆزی 2023ـەوە زیاتر لە 12 هەزار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 300 هەزار کەسیش بریندار بوون".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ