لە کەرکووک ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە

24-05-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاگر لە هۆتێل پلازای کەرکووک کەوتەوە، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، "بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە" و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 
ئەمڕۆ هەینی 24-05-2024 ئاگر لە نهۆمی چواری هۆتێل پلازای کەرکووک کەوتەوە، کە دەکەوێتە ناوەندی شارەکە. لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک بە هەردی محەممەد، پەیامنێری تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، "لە نهۆمی چواری هۆتێلەکە ئامادەکاری بۆ کردنەوەی چێشتخانەیەک دەکرا و بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیی کارەبا (شۆرت) ئاگرکەوتنەوەکە روویداوە."
 
بە گوتەی لیوا کاوە غەریب، تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و رێگە نەدراوە تەشەنە بکاتە نهۆمەکانی دیکەی هۆتێلەکە.
 
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک ئەوەشی خستەڕوو، "لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا، دوو کارمەندی بەرگریی شارستانی تووشی تەنگەنەفەسی بوون، بەڵام ئێستا تەندروستییان جێگیرە."
 
لەوبارەیەوە خاوەن هۆتێلەکە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، "تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نازانرێت، بەڵام سوپاس بۆ خودا لەنێو چێشتخانەکە کوژایەوە و تەشەنەی نەکردە شوێنی دیکە."
 
لەبارەی قەبارەی زیانەکانیشەوە دەڵێت، "زیان هەر دەبێت، بەڵام ئەوەی کە گرنگە، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو پیاوەی لە هەولێر فێڵی لێکراوە قسە بۆ پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو دەکات

بە فێڵێک لە فەیسبووکەوە نزیکەی 22 ملیۆن دیناری لە پیاوێکی هەولێر سەندراوە

هاونیشتمانییەک لە رێگەی ریکلامێکی فەیسبووکەوە دەکەوێتە داوی فێڵێکی ئۆنڵاینەوە. بەناوی وەبەرهێنان لە بووکینگی هۆتێل، قۆناخ بە قۆناخ نزیکەی 22 ملیۆن دیناری لێدەسەندرێت کە بە قەرز وەریگرتبوو؛ ئێستا سکاڵای تۆمار کردووە