لە لوڕستان دەست بەسەر زیاتر لە 46 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

10-05-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە شاری خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر زیاتر لە 46 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، پەیوەست بە دۆسیەکە دوو کەس دەستگیر کراون.
 
رۆژی پێنجشەممە 09-05-2024 یەحیا ئیلاهی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لەلایەن تیمەکانی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە شاری خورەمئاوای سەر بە پارێزگاکە، دوو قاچاخچیی مادەی هۆشبەر لە ماڵەکەیاندا دەستگیرکراون.
 
یەحیا ئیلاهی گوتی، لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلی یەکێک لە قاچاخچییەکان، دەست بەسەر 46.6 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاکدا گیراوە.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە گوتیشی، هەردوو قاچاخچییەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیراوە، کە بۆ ساخکردنەوەی مادەی هۆشبەر بەکارهێنراون.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای لوڕستان کە چوارشەممە 08-05-2024 بڵاوکرایەوە، لە ماوەی نزیکەی 50 رۆژدا دەستیان بەسەر دوو تۆن و 50 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە پارێزگاکەدا گرتووە و 560 قاچاخچی و وردەفرۆشیش دەستگیرکراون.
 
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لەو ماوەیەدا دەست بەسەر 48 بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی تایبەتیشدا گیراوە کە مادەی هۆشبەریان تێدا بووە، زۆربەیان لە پارێزگاکانی باشووری ئێرانەوە هاتوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. لوقمان باسکەدێری، نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە تورکیا.

نوێنەری یەکگرتوو لە تورکیا: پەکەکە لە قەندیل، ئامێدی و رۆژئاڤا چەکەکانی دادەنێت

نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە تورکیا لەبارەی بڕیاری چەکدانانی پەکەکە و هەنگاوەکانی دواتری پرۆسەی ئاشتی دەڵێت، پرۆسەی ئاشتی بە چەندین قۆناخ دەکرێت، بڕیاری چەکدانان و جێبەجێکردنی گرنگترین بڕیارە و ئێستا تورکیا لە رووی یاساییەوە هەنگاوی گرنگی لە پێشدایە. دەشڵێت، بەبێ هەرێمی کوردستان، ئەستەمە پڕۆسەی ئاشتی سەربگرێت.