لە سنە دەست بەسەر 57 ئایفۆنی قاچاخدا گیرا

04-02-2024
پەیمان محەممەد
نیشانەکردن ئایفۆن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە بازگەیەکی شاری دێولانی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست بەسەر 57 مۆبایلی ئایفۆندا گیرا. 
 
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، کەسێکیش دەستگیرکراوە کە هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و گومرگی پێ نەبووە.
 
ئێوارەی دوێنێ (شەممە، 03-02-2024) لە بازگەی سەڵەواتئاوای سنووری شاری دێولانی سەر بە پارێزگەی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە پاسێک راگیرا و دوای پشکنین، دەرکەوت 57 مۆبایلی ئایفۆنی قاچاخی تێدایە و دەستیان بەسەردا گیرا.
 
عەمید عەلی ئازادی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگەی سنە لەوبارەوە رایگەیاند، ''دوای بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی پاسێک کە هەڵگری کاڵای قاچاخ بوو، بە هاوئاهەنگیی دەسەڵاتی دادوەری، دەست بە پشکنین کرا و 57 مۆبایلی قاچاخ دۆزرانەوە کە هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی و گومرگییان لەگەڵدا نەبوو." 
 
بەگوتەی عەلی ئازادی، نرخی مۆبایلەکان بە زیاتر لە یەک ملیار تمەن (نزیکەی 20 هەزار دۆلار) خەمڵیندراوە و گوتیشی، کەسێکیش دەستگیرکراوە کە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر رادەستی دەسەڵاتی دادی پارێزگاکە کراوە.  
 
دێولان یەکێک لە شارەکانی پارێزگەی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە دەکەوێتە 45 کیلۆمەتری رۆژهەڵاتی شاری سنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە