تانکییەکی نەوتی رەش لە پاڵاوگەیەکی هەولێر تەقییەوە؛ "زیانی گیانی نەبووە"

26-01-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە رێگەی گوێڕ-هەولێر، تانکییەکی نەوتی رەش گڕیگرت و تەقییەوە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا و رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە. 

رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-01-2025، لە رێگەی گوێڕ-هەولێر لە یەکێک لە پاڵاوگە نەوتییەکان روویداوە. دڵنیا رەحمان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، پاشماوەی تانکییەکە دیارە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
 
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی تایبەت بە ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەی تانکییەکە بڵاوکراوەتەوە کە دووکەڵ و ئاگرێکی زۆری تێدا دەبینرێت.
 
شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، یەک تەنکی پاڵاوگەکە فلۆیینی تێدا بووە، مادەی گەرمیان بەسەرکردووە، بۆیە ئاگر کەوتووەتەوە، بەڵام چوار تیمیان زوو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و نەیانهێشتووە تەشەنە بکات.

 

 
 
بەگوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، هەرزوو ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 
ژمارەیەک پاڵاوگە لە رێگەی گوێڕ-هەولێر هەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ئەمڕۆی کەرکووک کە خۆڵبارینێکی چڕ بوو. وێنە: محەممەد شکور - رووداو

لە کەرکووک بوومەلەرزە روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکووک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا. ئەمە دووەمین بوومەلەرزەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سنووری کەرکووک تۆمار دەکرێت.