عەبدولخالق تەڵعەت: دوو چاودێری پارتی لە نەینەوا دوورخرانەوە

18-12-2023
پەیمان محەممەد
بنکەیەکی دەنگدان کە ئامادەکراوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
بنکەیەکی دەنگدان کە ئامادەکراوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دەڵێت، تائێستا پێشێلکاریی زۆر لە پرۆسەی هەڵبژاردندا تۆمارکراون. گوتیشی، ''دوو چاودێری پارتی لە نەینەوا لە سەر سندووقەکانی دەنگدان دوورخراونەتەوە.''
 
ئەمڕۆ (دووشەممە، 18-12-2023) لە کاژێر حەوتى بەیانییەوە ناوەندەکانی دەنگدان بەڕووی هەڵبژاردنى گشتیی ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق کراونەتەوە، کە تێیدا زیاتر لە 15 ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەیە بۆ دیاریکردنى 285 ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لەنێو نزیکەى شەش هەزار بەربژێردا.
 
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بە زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا رێژەیەکی زۆر پێشێلکاری لە هەڵبژاردن لە بەغدا، کەربەلا، نەجەف، موسڵ و چەندین شاری دیکە تۆمارکراون و هەندێک کەسیش دەستگیرکراون.
 
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت ئاماژەی بەوە کرد، هەرچی تایبەتە بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و، سنووری مادەی 140، تاوەکو ئێستا لە رووی بازگەکانەوە خەڵک بە ئازادانە هاتووچۆ دەکەن و هیچ رێگرییەک لە هاووڵاتییان ناکرێت، ''تەنیا یەک یان دوو پێشلکاری لەسەر چاودێرەکانمان لە زوممار و بەرتلەی سەر بە پارێزگای نەینەوا کراون، کە سەرقاڵین بزانین هۆکارەکەی چی بووە.''
 
وەک ئەو لیوایە دەڵێت، ئەوانەی دوورخراونەتەوە یان دەستگیرکراون چاودێری لایەنە سیاسییەکان بوون، گوتیشی، ''ئەو دوو چاودێرەی (بریکار) لە زوممار و بەرتلە دوورخراونەتەوە تایبەتن بە پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین بۆ زانینی هۆکاری دوورخستنەوەیان چارەسەرکردنی کێشەکە.''
 
پارێزگای نەینەوا 26 کورسی و سێی کۆتای هەیە، بە بوونی زیاتر لە ملیۆنێک و 650 هەزار دەنگدەر، یەکێکە لە گەورەترین پارێزگەکانی عێراق و هەموو لایەنەکان دەخوازن لەم هەڵبژاردنەدا زۆرترین دەنگی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی بەدەستبهێنن و ئەوان پارێزگاکە بەڕێوەببەن. پارتی لە نەینەوا 52 بەربژێری هەیە و 25٪ـی بەربژێرەکانی لە نەتەوەی عەرەبن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعە

موقتەدا سەدر: گوێڕایەڵى بۆ بڕیارەکانى ترەمپ جیهانى کردووەتە خانەى شەترەنج و گۆڕەپانى جەنگ

موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعە دەڵێت: "گوێڕایەڵبوونى زۆرینەى وڵاتانى ئەورووپا و وڵاتانى دیکە بۆ بڕیارە ئابوورییەکانى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ئەنجامەکەى ئەوە بووە کە جیهان "بووەتە خانەى شەترەنج و گۆڕەپانى جەنگ".