لە هەولێر تەرمی ژنێک 'دوای 24 کاژێر لە گیانلەدەستدانی' دۆزرایەوە

06-11-2024
پەیمان محەممەد
ئەمبیوڵانس لەبەردەم ماڵی ژنەکە لە هەولێر
ئەمبیوڵانس لەبەردەم ماڵی ژنەکە لە هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە بنەسڵاوەی هەولێر تەرمی ژنێک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، پەیامنێری رووداو دەڵێت، بە رەچەڵەک عەرەبە و تاوەکو ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نازانرێت.
 
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 06-11-2024) لە گەڕەکی گوڵانی قەزای بنەسڵاوە، تەرمی ژنێکی عەرەب، تەمەن 45 ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، کە بەگوتەی دراوسێکانی، زیاتر لە 24 کاژێر بووە گیانی لەدەستداوە.
 
هۆرڤان رەفعەت، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لەبەردەم ماڵی هاووڵاتییەکە رایگەیاند ''لە نێو ژوورێکی ماڵەکەدا، دەرگەی لەسەر خۆی داخستووە، دوای زیاتر لە 24 کاژێر کە دەنگی نەماوە، منداڵەکانی خێزانی یەکەمی هاوژینەکەی کە لەگەڵیدا ژیاون، داوایان لە دراوسێکانیان کردووە دەرگەی ژوورەکە بشکێنن، دواتر بینیویانە گیانی لەدەستداوە.''
 
ئەو ژنە، خێزانی دووەمی خاوەن ماڵەکەیە کە بۆ کارکردن لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانە؛ وەکو پەیامنێری رووداو ئاماژەی دا، بڕیارە هاوژینەکەی درەنگی ئەمشەو یان بەرەبەیان بگاتەوە هەولێر.
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە عەرەبە نەزانراوە و تەرمەکەی بۆ پشکنینی بردرا بۆ دادپزیشکی، هەروەها تیمەکانی پۆلیس و ئاسایش، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی نەخۆشخانەکە لەگەڵ منداڵەکان.

دوو منداڵ لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک جێهێڵدراون

لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک دوو منداڵ دوای لەدایکبوونیان، لە لایەن دایکیانەوە جێهێڵدراون. بەڕێوەبەری بەشی منداڵبوونی نەخۆشخانەکە دەڵێت، چەندین جار نووسراویان بۆ دادگە کردووە، و وەڵام نادرێنەوە. چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانیش ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی دوو منداڵەکە لە رێگەی دادگەوە دەردەبڕێت.