کوردستان

قوتابخانەکان بریتین لە قوتابخانەی حکومیی برووسکی بنەڕەتی، پێشەنگی بنەڕەتی و ئازادیی ئێوارانی بنەڕەتی.
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
ڤیژن ئیجوکەیشن سێ قوتابخانە لە قەڵادزێ نۆژەنکردەوە، نوێنەری دامەزراوەکە دەڵێت: ''ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا رادەستی پەروەردەی پشدەر دەکرێنەوە.''
دامەزراوەی ڤیژن ئیجوکەیشن دوای سێ مانگ کارکردن، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی سێ قوتابخانەی لە قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین تەواوکرد و ئەمڕۆ شەممە، 11-05-2024، لە رێوڕسمێکدا رادەستی پەروەردەی پشدەری کردنەوە.
میوان دۆڵەمەری، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی دامەزراوەکە لەوبارەوە بە ئەبوبەکر ئیسمائیل، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: ''قوتابخانەکان بە سەرجەم پێداویستییەکانیانەوە نۆژەنکراونەتەوە و ئەمڕۆ بە فەرمی دەکرێنەوە.''
قوتابخانەکان بریتین لە قوتابخانەی حکومیی برووسکی بنەڕەتی، پێشەنگی بنەڕەتی و ئازادیی ئێوارانی بنەڕەتی.
بەگوتەی میوان دۆڵەمەری: ''هەر سێکیان لە قوتابخانە هەرە کۆنەکانی شاری قەڵادزێ بوون و ویستوومانە لەو رێگەیەوە خزمەتی قوتابیانی دەڤەرەکە بکەین، بێگومان لە داهاتووشدا پلانی دیکەمان بۆ نۆژەنکردنەوە دەبێت.''
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەر 110 ناوەندی خوێندن هەن و بەشێکی زۆریان مەترسیی رووخانیان لەسەرە و پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
دامەزراوەی ڤیژن ئیجوکەیشن لە ساڵی 2018 دامەزراوە و خاوەنی چەندین قوتابخانەی نێودەوڵەتی و زانکۆی ئەهلییە، کە قازانجی لە دامەزراوە ئەهلییەکانی بۆ خزمەتی پەروەردەی گشتی بەکاردەهێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ