بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە سنە چوار کەس گیانیان لەدەست دا

15-11-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی سنە - کامیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەست دا و سێ دیکەش بریندار بوون
 
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 14-11-2024، لەسەر رێگەی نێوان سنە-کامیارانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پیژۆ رووا و پیژۆ 405 پێکیاندا دا و بەهۆیەوە چوار کەس لە سەرنشینانی هەردوو لا گیانیان لەدەستدا.
 
عیسا گەوهەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنە رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت جگە لەو چوار کەسەی گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسیش بریندارن، بریندارەکان لە ئۆتۆمبێلەکان دەرهێندران و  دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، گەیێندراونەتە نەخۆشخانە. تەرمەکانیش گواستراونەتەوە دادپزیشکی.
 
 لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنە گوتی: ''لادان بۆ سایدی بەرامبەر و تیژڕۆیی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان، هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە بووە".
 
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەکی زۆر کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن.
 
بەگوێرەی راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-07-2024، 6 هەزار و 262 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە رووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و 127 هەزار و 350 کەسیش بریندار بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بافڵ تاڵەبانی: دەبێت هەنگاو و بەشەکانی دیکەی پرۆسەی ئاشتی جێبەجێ بکرێن

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری پەکەکە بۆ بەدەمەوەچوونی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان لەم قۆناخە "هەستیار و چارەنوسسازەدا هەنگاوێکی مێژووییە و پێشوازیی لێدەکەین".