وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی سووریا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی لە سووریایە و بڕیارە لەبارەی دۆخی ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
 
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 05-10-20247 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆببێتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، یەکێک لەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکاندا دەخرێتە بەر باس، دۆخی ناوچەکە دەبێت.
 
سەردانەکەی عێراقچی بۆ سووریا لەکاتێکدایە، دوێنێ سەردانی بەیرووتی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان کۆبووەوە.
 
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ئێران لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەستە لەنێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل و "لەو بارەیەوە لەگەڵ بەرپرسانی لوبنانی قسەم کرد. لەگەڵ وڵاتانی دیکەش لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی ئاگربەست رابگەیێندرێت، بەڵام دەبێ مافی خەڵکی لوبنانی تێدا پارێزراو بێت؛ هەروەها دەبێت ئاگربەستەکە لە لایەن بەرەی موقاوەمە پەسندبێت و هاوکات بێت لەگەڵ ئاگربەست لە غەززە."
 
چەند هەفتەیەکە گرژییەکانی ناوچەکە زیادیان کردووە. 27ـی ئەیلوول ئیسرائیل بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵای لوبنانی لە بەیرووت بۆردوومانکرد کە بووە هۆی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەکە و عەباس نیلفرووشان، بەرپرسی دۆسیەی لوبنان لە سوپای پاسداران.
 
ئێرانیش لە 1ـی تشرینی یەکەم بە 180 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و هۆشداریشی دا کە ئەگەر ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکە بداتەوە، کاردانەوەی ''زۆر تووندتر'' دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشێکی پێشووی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق.

ئیسرائیل پێنج سەربازی سووریای کوشت

وەزارەتی بەرگریی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی ئەو وڵاتە رایگەیاند: "کاژێر 1:35ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیلی دووژمن لە ئاراستەی گۆلانەوە هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر یەکێک لە پێگە سەربازییەکانمان لەسەر سنووری نێوان سووریا و لوبنان و لەنزیک کفیر یابوس لە دەوروبەری دیمەشق، بەهۆی ئەو هێرشەوە پێنج سەربازمان شەهید بوون و یەکێکی دیکەشمان برینداربوو."