لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی: هیچ چالاکییەکی حکومی بۆ نەورۆز ناکرێت

دوێنێ کاژێر 04:54
پەیمان محەممەد
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، ژمارەیەک چالاکی لەلایەن رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوە ناحکومییەکانەوە بە بۆنەی نەورۆزەوە بەڕێوەدەبرێن، بەڵام وەک کارگێڕیی سلێمانی هیچ چالاکییەکی فەرمییان نابێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-03-2025، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 14:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە زانا کایانی پێشکێشیکرد، لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگی نەورۆز رایگەیاند: ''ئەم ساڵ لە سلێمانی کۆمەڵێک چالاکی ھەن کە سەرجەمیان تایبەتن بە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوە ناحکومییەکان.''
 
گۆران قادر گوتی: "یەکێک لە چالاکییەکان لە شەقامی سالم بەڕێوەدەچێت و مەشخەڵێکی گەورەی نەورۆز ئامادەکراوە کە دوای بەربانگ دادەگیرسێندرێت؛ هەرلەوێ چەندین چالاکیی هونەری ئەنجام دەدرێن".
 
بەگوتەی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی، چەند چالاکییەک لە گردی مامەیارە بەڕێوەدەبرێن، ''ھەروەھا ئەم ئێوارەیە لە باخی گشتی، پارکی ئازادی، دانیا سیتی و چەند شوێنێکی دیکە بە بۆنەی نەورۆزەوە چالاکی رێکدەخرێن.''
 
لەبارەی ئەگەری بوونی چالاکیی حکومی بۆ ئاهەنگی نەورۆز، گۆران قادر دەڵێت، ''تاوەکو ئێستا ھیچ چالاکییەکی فەرمیی حکومی لەلایەن ئیدارەی سلێمانییەوە بە بۆنەی ھاتنی جەژنی نەورۆز یان جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە ئەنجام نەدراوە. ئەرکی حکومەت دابینکردن و پاراستنی ئاسایشی ئەو شوێنانەیە کە چالاکییەکانیان تێدا ئەنجام دەدرێت.''
 
گۆران قادر کە هاوکات گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانییە گوتی: ''بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی نەورۆزە، لە رێگەی چەند لیژنەیەکەوە سەرجەم هۆتیل، مۆتێل، چێشتخانە و کافتریاکان ئاگادارکراونەتەوە کە دەرگەکانیان کراوە بێت و سەرجەم خزمەتگوزارییەکان پێشکێشی گەشتیاران بکەن، چی بۆ نەورۆز و چی بۆ جەژنی رەمەزان''.
 
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەکان لە رۆژانی جەژنی نەورۆز و رەمەزاندا بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاستی خزمەتگوزاریی شوێنەکان، لە سەردانیکردن و پشکنین بەردەوام دەبن.
 
ساڵانە لە هەر چوار پارچەی کوردستان  بە شێوەی جیاجیا یادی نەورۆز دەکرێتەوە. لە هەمان کاتیشدا کوردی دانیشتووی رۆژئاوا یادی نەورۆز دەکەنەوە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵحە ئایدەنیز، پەرلەمانتاری دەم پارتی و هێڤیدار زانا، پێشکێشکاری رووداو.

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بۆ رووداو: پێویستە دەستوورێکی نوێ بۆ تورکیا بنووسرێتەوە

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا شاند دەچێتەوە ئیمرالی بە مەبەستی دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە دەستوورێک بۆ تورکیا بنووسرێتەوە کە تێیدا دان بە مافی هەموو گەلانی وڵاتەکەدا بنرێت.