لە ئێران حەوت رۆژ چالاکیی کولتووری و هونەری رادەگیرێن

20-05-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماریی ئێران و یاوەرانی لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان، سەرجەم چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان لە ئێران بۆ هەفتەیەک رادەگیرێن.
 
مەهدی سەموعی، بەرپرسی بەشی پەیوەندنییەکانی وەزارتی کولتوور لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاندووە، کە هەفتەیەک هەموو چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان لە سەرانسەری وڵات رادەگیرێن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 20-05-2024، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێنج رۆژ ماتەمینی گشتیی راگەیاند و رەزامەندیی خۆی بۆ دەستبەکاربوونی محەممەد موخبیر، جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار، وەک بەڕێوەبەری دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەربڕی.
 
بەپێی مادەی 131ـی دەستووری عێراقی دەبێ لە 50 رۆژی داهاتوودا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ بکرێت. هاوکات عەلی باقری کەنی جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوە، دوای گیانلەدەستدانی حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، بووە بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە. 
 
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، دوای تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئازەربایجانەوە بۆ ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرەکانی گیانیان لەدەستدا.
   
لەگەڵ رەئیسی هەر یەکە لە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئایەتوڵڵا ئەلهاشم، پێشنوێژ و گوتارخوێنی تەورێز، مالیک رەحمەتی، پارێزگاری تەورێز، سەرۆکی پاسەوانەکان و پاسەوانێکی سەرۆککۆمار، فڕۆکەوانەکە و دوو یاریدەدەری لە هێلیکۆپتەرەکەدا بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە