لە پێنج مانگدا لە ورمێ دەست بەسەر زیاتر لە دوو تۆن مادەی هۆشبەردا گیراوە

29-08-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە پێنج مانگدا دەستیان بەسەر زیاتر لە دوو تۆن مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گرتووە. گوتیشی، لەو ماوەیەدا 30 باندی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەریش هەڵوەشێنراونەتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە (28-08-2024) رەحیم جەهانبەخش، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بە میدیای ئێرانی راگەیاند، لە 21-03-2024ـوە دەستیان بەسەر دوو تۆن و 141 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گرتووە.
 
رەحیم جەهانبەخش گوتی، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا، توانراوە 30 باندی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر هەڵبووەشێندرێنەوە، دەست بەسەر دارایی ئەندامانیاندا بگیرێت و دەستگیر بکرێن.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی ورمێ ئەوەشی خستەڕوو، لەو ماوەیەدا 524 ئاڵوودەبووی مادەی هۆشبەریش لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە دەستگیرکراون. 
 
رۆژی 4ـی ئاداری ئەم ساڵ، بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی ورمێ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتبوو، ''لە 11 مانگی رابردوودا لە سنووری پارێزگاکە، دەست بەسەر چوار تۆن و 700 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە، 297 قاچاخچیش دەستگیرکراون و، 61 باندی قاچاخ و ترانزێتی مادەی هۆشبەریش لەنێوبراون.
 
پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هاوسنووریی لەگەڵ تورکیا، هەرێمی کوردستان و ئازەربایجان وەک شوێنێکی ترانزێت بۆ قاچاخی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت و، بەگشتیش ساڵانە لە پارێزگەکەدا دەست بەسەر نزیکەی پێنج تۆن مادەی هۆشبەردا دەگیرێت.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتیی ئەورووپا.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتیی ئەورووپا: 70 - 80 رۆژنامەڤان دەبەینە هەرێمی کوردستان

سەندیکای رۆژنامەڤانانی یەکێتیی ئەورووپا، لە راپۆرتتێکدا باس لە وردەکاریی سەردانی شاندێکی باڵایان بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و لە پێگەی فەرمی سەندیکاکەیان راپۆرتێکیان لەبارەی سەردانەکە بڵاوکردووەتەوە. ئەندامێکی سەندیکاکە بە رووداوی راگەیاند، لە داهاتوودا بەنیازن بە دەیان رۆژنامەڤانی ئەورووپی بێننە هەرێمی کوردستان و لەنزیکەوە دۆخی رۆژنامەڤانان ببینن.