گومرگی کرماشان: هەناردەی دەروازەی سنووریی سومار زیاتر لە 447 ملیۆن دۆلار بووە

15-09-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە پێنج مانگدا بە بەهای زیاتر لە 447 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە رێگەی دەروازەی سنووریی سوماری پارێزگاکەوە هەناردەی عێراق کراوە.
 
عەلی ئەسغەر عەباسزادە، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 21-03-2024ـوە تاوەکو 21-08-2024، بە بەهای 447 ملیۆن و 141 هەزار دۆلار کەلوپەل لە رێگەی دەروازەی سنووریی پارێزگاکەوە هەناردەی عێراق کراوە.
 
عەلی ئەسغەر عەباسزادە گوتی، لەو ماوەیەدا، بەروارد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو هەناردەی کاڵا 51٪ زیادیکردووە.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی کرماشان، لە رێگەی دەروازە سنوورییەکەوە، 740 هەزار تۆن کەلوپەل هەناردە کراوە، کە 347 هەزار تۆنی کاڵای گومرگەکانی دیکەیە کە لە رێگەی دەروازەی سنووریی سومارەوە ترانزێت کراون.
 
عەباسزادە گوتیشی، زیاترین ئەو کەلوپەلانەی لە رێگەی دەروازە سنووریی سومارەوە هەناردە کراون بریتین لە: شیش، بەرد، بەرهەمە پلاستیکییەکان، کارتۆنی بەتاڵ، کاشی، شووشە و شیرەمەنی.
 
پارێزگەی کرماشان، 371 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە. پارێزگەکە، پێنج دەروازەی سنووری هەیە کە سێیان لەگەڵ هەرێمی کوردستانن، دەروازەیەک دەکەوێتە سەر سنووری خانەقینی باشووری کوردستان و دەروازەیەکی سنووریش لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراقە. 
 
دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان، شوشمێ و شێخ سڵە دەکەونە سنووری هەرێمی کوردستان، دەروازەی سومار دەکەوێتە سنووری قەزای خانەقین لە باشووری کوردستان و دەروازەی سنووری خوسرەویش دەکەوێتە سەر سنووری نێوان کرماشان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

نرخی نەوت دابەزی و زێڕ بەرزبووەوە

نرخی نەوت رۆژی چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی و کۆتایی بە بەرزبوونەوەکانی دوو رۆژی رابردووی خۆی هێنا. هەروەها، نرخی زێڕ، دووبارە ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر و هەر ئۆنسەیەکی بە 2574 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.