لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە ورمێ 10 کەس بریندار بوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لەسەر رێگەی ورمێ-سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێ 10 کەس بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون؛ بەڕێوەبەری گشتیی خاچی سووری پارێزگاکە دەڵێت، رووداوەکان بەهۆی بارانبارینەوە بوون.
 
ئەمڕۆ هەینی، 20-09-2024، حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری گشتیی خاچی سووری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا لەسەر رێگەی نێوان ورمێ-سەڵماسی سەر بە پارێزگاکە، بەهۆی سێ رووداوی هاتووچۆوە، لانیکەم 10 کەس بریندار بوون.
 
حەمید مەحبووبی گوتی، رووداوەکانی هاتووچۆ بەهۆی بارانبارینەوە بوون کە لە کەمتر لە 10 خولەکدا، چوار ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پیژۆ 405، سەمەند، پراید و پیژۆ پارس پێکیاندادا، هەروەها سەمەندێک وەرگەڕاوە و رووداوێکی دیکە لە نێوان پەیکانێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیساندا روویدا.
 
بەڕێوەبەری گشتیی خاچی سووری پارێزگاکە ئەوەشی خستەڕوو، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکان و چارەسەری سەرەتاییان بۆ بریندارەکان کردووە و سەرجەمیان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ.
 
ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیان لەدەستدەدەن.
 
رۆژی 7ی نیسانی 2024 ئەحمەد شیرانی، بەڕێوەبەری ناوەندی زانیاری و کۆنترۆڵی ترافیکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای پشووی نەورۆز لە 15-03-2024ەوە تاوەکو 6ـی نیسان، 100 هەزار رووداوی هاتووچۆ لەو وڵاتە روویانداوە، بەهۆیەوە 813 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 هەزار و 441 کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کەمپی هەرشەم.

نزیکەى 600 ئاوارەى کەمپێکى هەولێر گەڕانەوە

599 ئاوارەى کەمپێکى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان گەڕانەوە زێدى خۆیان لە نەینەوا و سەلاحەددین، 1700 ئاوارەى دیکە ناویان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە.