رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران دەڵێت، هەفتەی رابردوو 321 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە نۆ هەزار کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی، تەیمور حوسێنی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند، لە رۆژانی نێوان 15 بۆ 21ـی مانگ، لانیکەم 50 هەزار رووداوی هاتووچۆ لە سەرانسەری ئێران تۆمارکراون کە 321 گیانلەدەستدانیان لێکەوتووەتەوە.
تەیمور حوسێنی گوتی، لەو رۆژانەدا نۆ هەزار و 200 کەسیش بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە بریندار بوون و ئاماژەی بەوەشکرد، ''هۆکاری زۆربەی رووداوەکان تیژڕۆیی و خەواڵووبوونی شۆفێران بووە''.
بەهۆی پشووی نەورۆزەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانی و هاووڵاتیان دەستیان بە گەشتکردن کردووە کە ئەوەش هۆکارە بۆ قەرەباڵختربوونی رێگەوبانەکان.
تەیمور حوسێنی داوای لە شۆفێران کرد، لە رۆژانی نەورۆزدا بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و هاووڵاتییان، زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و خۆیان لە تیژڕۆیی بپارێزن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ