لەگەڵ کەوتنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمەکەی بەشار ئەسەد لەسەر دەستەی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن، زیندانیانی گرتووخانەکانیش رزگاریان بوو، بەتایبەتی زیندانیانی گرتووخانەی سیدنایا لە دیمەشق، کە بەدناوترین زیندان بوو و بە "کوشتارگەی مرۆڤ" ناسراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری پێکهێنانی ژیانی هاوژینی و جیابوونەوەی لە تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بڵاوکردەوە. لە هەردووکیان بەغدا پلەی یەکەمی گرتووە و لە پارێزگای نەجەف-یش هیچ جیابوونەوەیەک تۆمارنەکراوە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو کاژێر 6:00ی ئێوارە ئەنجامی بەرایی دەنگدان رادەگەیێنن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند تاوەکو کاژێر 12:00 رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 31٪ بووە.
قایمقامی کۆیە رایدەگەیەنێت، لە دەنگدانی گشتیدا تاوەکو نیوەڕۆ رێژەی بەشداری 25.16٪ـی تێپەڕاندووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "یەکێک لە کێشە گەورەکانمان نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەرانە".
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت رۆژانی سەرەتای ساڵی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، پێشبینی دەکات تاوەکو نەورۆز کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت
قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی دەنگیدا و رایگەیاند، "داوا دەکەم خەڵکی هەرێمی کوردستان لەم پڕۆسەیەدا بەشداربن.Î
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دوای تەواوبوونی دەنگدان لە کاژێر 06:00ی ئێوارە، لە 24 کاژێردا ئەنجامی دەنگدان رادەگەیێنین. ئاماژە بەوەش دەکات، "ئومێدەوارم زووتر رایبگەیێنین."
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان داوای لە هاونیشتمانییان کرد بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بەو کەس و لایەنانە بدەن کە بڕوایان پێیەتی. دەشڵێت، لە دەنگدانی تایبەتدا بەهۆی گوشارکردنەوە بەشێک لە دەنگدەران دەنگەکانیان پووچەڵ کردووەتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی تەلەفۆنیی بە ئافرەتێکی نیڤشکانەوە کرد کە چاڵێنجی کردبوو و پێی گوت "تۆ لەمنت بردەوە، پیرۆزت بێت."
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قوتابخانەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی دەنگی دا و داوای لە دەنگدەران کرد، "لە خەو هەستن" و بچن دەنگ بدەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیدا و رایگەیاند، "هەڵبژاردنە گرنگە چونکە دیسانەوە رەوایەتیدان و شەرعیەتدانە بە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان."
لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی عێراق رایگەیاند، زۆربەی ئەو دەنگانەی دوێنێ پووچەڵ کراونەتەوە، بەهۆی هەڵەی دەنگدەر بووە و بە دروستی دەنگیان نەداوە
سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە هەڵەبجە رایگەیاند، سکاڵایان لەسەر کۆمیسیۆنی هەڵەبجە تۆمار کردووە، داوایان لە کۆمیسیۆنی عێراق کردووە قردێلەی سوور لە سندووقەکانی دەنگدان بدەن و رێگری بکەن لەوەی ئەو پێشێلکارییانە رۆژی یەکشەممە دووبارە ببنەوە
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان "لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە." بەپێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆن، رێژەی بەشداری نزیکەی 97% بووە
رۆژی هەینی، 18-10-2024، خالید عەباس، بەڕێوەبەری لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نزیکەی 40 هەزار دەنگدەرمان بۆ دەنگدانی تایبەت هەیە کە دابەشی سەر 33 بنکەی دەنگدان کراون، تاوەکو کاژێر 2:30ـیش رێژەی بەشداری گەیشتووەتە 93٪ کە بەراورد بە هەر سێ پاریزگاکانی دیکە بەرزترینە."
گوتەبێژی رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، بەربژێرێکیان لە سلێمانی رفێندراوە و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، ئاگاداری دۆسیەکە نین چونکە هیچ کەسیان سکاڵایان تۆمارنەکردووە. بەربژێرەکە خۆشی دەڵێ: "نەڕفێندراوم".
کۆمیسیۆن دەڵێت، کۆی رێژەی گشتی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان تاوەکو کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆ 70% بووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی بازیان دەستگیرکرا
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پێشبینیی تاوەبارانی پچڕ پچڕ و هەورەبرووسکە دەکرێت.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران رایگەیاند، هاووڵاتییەک بۆ گژوگیای بەهارە چووەتە گوندی زینوێی حاجی ئۆمەران و ونبووە، کوڕی ئەو هاووڵاتییەش دەڵێ 'ئێوارە شوێنەکەی لەڕێگەی gps لە نزیک چۆمان دیاریکراوە، بەڵام هێشتا بێسەروشوێنە.'
وەزیری دارایی عێراق بە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی راگەیاندووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیتوانی پێشتر مامۆستایانی وانەبێژ بەناوی گرێبەست بخاتە نێو لیستی مووچەخۆرانەوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان 25 هەلی کار لە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیدارەی گەرمیان رادەگەیەنێت. قایمقامی کفریش دەڵێت، بڕیارە لە فەرمانگەکانی کفری 168 کەس دابمەزرێندرێن.
لە سلێمانی نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ مانگی نیسان لە نێوان 7,500 بۆ 10,000 دینارە. لە پارێزگای هەڵەبجەش لە نێوان 7,500 بۆ 8,500 دینارە. لە دهۆکیش نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 8,500 بۆ 13,500 دینارە.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر رایگەیاند، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
تەنیا 20 سانتمەتر مابوو بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ بێت، بەڵام بەهۆی هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ، سەرڕێژبوونی بەنداوەکە دوادەکەوێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە لێزمە باران و هەورەبرووسکەیە و هەینیش بەردەوام دەبێت.
جێبەجێکاری پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەڵێت، تاوەکو ئێستا نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران پارەی بۆ پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان خەرج نەکردووە و ئەگەر پارەیان بۆ خەرج نەکرێت، کارەکانیان رادەگرن. قایمقامی دەربەندیخانیش دەڵێت، تاوەکو رۆژی یەکشەممە بڕی یەک ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرج دەکرێت
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو مامۆستا ئایینییە دەکات گوایە هاوژینیی میسیاری لەگەڵ چەند ژنێک کردووە. سەرچاوەیەک لە ئەوقافی هەولێریش دەڵێت، هێشتا هیچ بەڵگەیەک لەبارەی تۆمەتبارکردنی ئەو مامۆستا ئایینییە نییە.
لە کۆتایی ئەم مانگەدا یەکەم کاروانی حاجییان لە شاری هەولێرەوە بەرەو سعودیە لە رێگەی هێڵی ئاسمانییەوە بەڕێدەکەوێت. خاوەنی کۆمپانیایەکی حەج و عەمرەش دەڵێت، گەشتی وشکانی پێش ئاسمانی دەبێت و دوای 10ی مانگ دەستپێدەکات
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بارانبارینی پچڕپچڕ دەستپێدەکات و دوانیوەڕۆی سبەی چوارشەممە ئاستی دابارین زیاتر دەبێت.
100 دۆلاری ئەمریکی بە 146 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەندامێکی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر دەڵێت، ئێستا خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە زیادی کردووە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نووسراوێک ئاراستەی پەروەردەکان دەکات و داوایان لێ دەکات، فۆرمێک بەو کەسانە پڕبکەنەوە، کە بەبێ مۆڵەت خوێندوویانە، 10ـی ئایاریش دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە.
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەولێر و هەرێمی کوردستان نۆ قوتابیی نابیست بڕوانامەی دبلۆمیان بەدەستهێنا.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لەکاتەکانی دوانیوەڕۆی سبەی تاوە باران و بروسکە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی پچڕپچر دەگرێتەوە.
قایمقامی قەزای ناوەندنی کەرکووک لەبارەی شکانی بۆرییەکی گواستنەوەی گازی شل رایگەیاند، بۆرییەکان زۆر کۆنن و داوایان لە وەزارەتی نەوت کردووە ئەو بۆرییانە بگۆڕێت.
لە هەرێمی کوردستان لە رۆژی چوارشەممەوە وەرزی دروێنەی گەنم دەستپێدەکات، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی چاوەڕوان دەکرێت روو لە ناوچەکە بکات، هۆکارە بۆ پێشخستنی وادەی دروێنە لە هەندێک شوێن.
هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، تونێلی پیرمام بەڕووی بارهەڵگرەکان بەیەکجاری دادەخرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە کۆبوونەوەدایە، هەر ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق کۆدەبێتەوە.
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن، یەکێتییەکە پرۆژەی 'هەژماری من'ـی رەتکردووەتەوە.
پەرلەمانی عێراق لە یەکەم بڕگەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا هەمواری یاسای بەرەنگاربوونی لەشفرۆشیی پەسند کرد. بە گوێرەی هەموارەکە هەر پزیشکێک رەگەزی کەسێک بگۆڕێت لە نێوان ساڵێک بۆ سێ ساڵ بەندکردن سزا دەدرێت.
لە 24-04-2024 کە رێککەوتێکی جوانە، هەولێر 24 منداڵ، دهۆک 45 منداڵ، هەڵەبجە سێ منداڵ و لە سلێمانی بە نەخۆشخانەی حکومی و ئەهلییەکانەوە 153 منداڵ لەدایکبوون.
بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک رایگەیاند، کێشەی کوژاندنەوەی کارەبای موەلیدە لە دهۆک چارەسەرکراوە و لەمەودوا ئەگەر کارەبای نیشتمانی بڕدرا موەلیدەکان کاردەکەن.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان دەڵێت، بەنداوەکە 23 سانتیمەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون، رەنگە هەفتەی داهاتوو سەرڕێژ بێت.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆکاری کەمبوونەوەی کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانیی بۆ پرۆسەی چاککردنەوە لە ویستگەکانی کارەبا گەڕاندەوە و رایگەیاند، لە سبەیەوە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە. شارەزایەکی کەشناسییش دەڵێت، دوو شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گۆڕدرا. کۆمیسیۆنی عێراق دەڵێت، گۆڕانکارییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری کارەکانە
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە رووبەڕووی هێزەکانیان ببوونەوە.
سبەی رێوڕەسمی وێنەگرتنی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانییە. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران دەڵێت، خوێندکاران جگە لە وێنەگرتن ناتوانن هیچ چالاکییەکی دیکە بکەن
ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان. گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەبارەی وەرگرتنی بڕی گەنم لە جووتیاران گفتوگۆ دەکەن
کارکردن لە پرۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی دەربەندیخان دەستیپێکردەوە، کە لە یەک کاژێر هەزار مەتر سێجا ئاو پاکدەکاتەوە. کۆمپانیای جێبەجێکاریش دەڵێت، بە هەشت مانگ تەواوی دەکات.
لە قەزای پێنجوێن کارەبا لە هاونیشتمانیانی یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەبڕدرێت. بەڕێوەبەری گشتیی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی دەڵێت: "ئەو کەسانە بە زێدەڕۆ چوونەتە نێو یەکەکان و کارەبایان بۆ خۆیان راکێشاوە، دەبێت قایمقامیەت دەریانبکات."
ئەمڕۆ سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
جێبەجێکاری پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان دەڵێت، تاوەکو تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، کارکردن لە بەنداوی گۆمەسپان تەواو دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەزار و 249 بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر لەنێو چاکسازییەکاندان و ژمارەکەش لە زیادبووندایە.
لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە بەهۆی خەرجنەکردنی پارە کارکردن لە رێگەی کەلار - سلێمانی راگیراوە، بەڵام بڕیارە شەممە دەست بە کارکردن بکرێتەوە.
سێ کەس بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکەی ئەم دواییەی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند، هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەکە دەستیپێکردووەتەوە و ئەو کێشانەی هەبوون چارەسەرکراون. بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ دەڵێت، بەهۆی راگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری زیاتر لە 100 گەشتیار لە دیوی ئێرانەوە کێشەیان بۆ دروستبوو.
یاریدەدەرێکی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، دوای ناردنی مووچە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، پێویستە لەسەر ئاستی حکومەت ئیرادە و هەوڵێکی جیدی بدرێت بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەڵمەتێکی 10 رۆژەی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە بە پێکوتەی دژەڤایرۆسی سورێژەی تێکەڵاو دەستپێدەکات.
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لە کۆبوونەوەی نێوان بایدن و سوودانیدا، گفتوگۆ لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال و دابینکردنی هەلی کار بۆ کەمینەکان کراوە.
هەر خاوەنکارێک پارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکارەکانی نەداوە و سزای پێبژاردنی بۆ کراوە، ئەگەر لە ماوەی 90 رۆژدا پارەکە بدات، لە 100٪ـی سزاکە دەبەخشرێت.
بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە بڕیاری وەزارەت نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە زیاتر لە مانگێکە راگیراوە و هەر نەخۆشخانەیەک کە دەیەوێت نەشتەرگەرییەکە بکات دەبێت رێگەپێدان لە وەزارەت وەربگرێت.
قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەستپێبکاتەوە و لە قۆناخی یەکەمدا کۆمپانیای جێبەجێکار پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج دەکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داوایان لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کردووە هاوشێوەی پارێزگاکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان، هەموو گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرن.
لە هەرێمی کوردستان 148 هەزار و 621 کرێکار دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە، کە 125 هەزار و 380 کرێکاریان ناوخۆیی و 23 هەزار و 241 کرێکاریشیان بیانین
لە سەرەتای ئەم ساڵ شەش کرێکار و لە ساڵی 2023ـش 52 کرێکار لە هەرێمی کوردستان لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە، زۆربەی ئەو کرێکارانەی گیانیان لە دەستداوە لە پڕۆژەی بیناسازی کاریان کردووە و لەکاتی کارکردندا کەوتوونەتە خوارەوە.
زیاتر لە چوار هەزار و 500 مامۆستای ناڕازی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان بە غیاب، گواستنەوە و بەخشین "سزادراون" و داوای سڕینەوەی سزاکانیان دەکەن. یاریدەدەرێکی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، لەگەڵ مامۆستایان لەسەر هێڵن و داواکارییەکانیان بۆ سەرووی خۆیان بەرزدەکەنەوە و کار لەسەر سڕینەوەی غیاباتیان دەکرێت.
کۆمپانیایەکی پاککردنەوەی زبڵ و خاشاک لە سنووری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ماوەی 10 رۆژە کارەکانیان لە قەزای دووکان و پیرەمەگروون راگرتووە.
"لەنێو شارەکان ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبارێت"
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت، لە سنوورەکەیان پێویستیان بە زیاتر لە 250 ملیم بارانە بۆ ئەوەی مەترسیی وشکەساڵی تێپەڕێنن و ئەم ساڵ لەو بڕە زیاتر باریوە.
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان لە 100 ئەندام پێکدێت و کورسیی کۆتای پێکهاتەکان نادەستوورییە.
بەگوێرەی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە، هەروەها بەگوتەی شارەزایەکی کەشناسی، هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما جارێکی دیکە دادەبەزن.
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت، بۆ باشترکردنی توانای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامدانەوەی میدیاکان، هەوڵ بۆ ناردنی گوتەبێژەکانی دەدات بۆ واشنتن، "تاوەکو باشتر تێبگەن لەوەی نووسینگەکانی راگەیاندن لە ئەمریکا چۆن کاری خۆیان دەکەن".
سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، 22ـی ئەم مانگە، دوایین وادەی پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونە بۆ نیڤشکانان.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بایکۆت لە سنووری پەروەردەکەیان کۆتاییهاتووە و مامۆستایان گەڕاونەتەوە ناوەندەکانی خوێندن.
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر گۆڕدرا و لە شوێنی ئەو بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی دهۆک بە وەکالەت دەستبەکار بوو.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 50٪ لێخۆشبوون لە سزای سەر پارێزەران، کۆمپانیاکانی بەدواداچوونی کاروباری نشینگە، ڤیزا و کۆمپانیاکانی دیکە دەکات، کە کۆدی ڤیزایان بەر لە 31-12-2023 راگیراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بەمەبەستی رێکخستنەوەی هێنانی کرێکاری بیانی لیژنەیەکی باڵا بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهێنرا و لەمەودا هەموو رێنماییەکانی هاتن و کارکردنی کرێکارانی بیانی لە رێگەی ئەو لیژنەوە دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان "ئەمشەو كاریگەری ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچەكەمان كردووە لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواو لاوازدەبێت و باران زیاتر لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێكی پارێزگای دهۆک دەبارێت"، لە درەنگی شەو بە گشتی كاریگەرییەكە لە زۆربەی ناوچەكان لاواز دەبێت.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت "ئەو چوار کەسە کچێکی تەمەن 16 ساڵانیان رفاندووە، بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە شوقەيەک دەستبەسەریان کردووە و دەستدرێژیان کردووەتە سەری."
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، هەموو کارەکانی پڕۆژەی پردی تووەقوت لە هەڵەبجە تەواوبوون، بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆی کێشەی سیاسی، نەتوانراوە بەردی بناخەی پڕۆژەکە دابنرێت. جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، پار دووجار ئامادەکاری کرا بۆ ئەوەی بەردی بناخەکەی دابنرێت، بەڵام بەهۆی کێشەی سیاسییەوە هەڵوەشایەوە.
بەیانیی رۆژی پێنجشەممە لە قەزای کەلاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان تەقە لەماڵێک کرا. خاوەنی ماڵەکەش داوای لە بافڵ تاڵەبانی کرد کێشەکەی چارەسەربکات و گوتی، زیاتر لە دوو ساڵە ئەو کێشەیان هەیە و ئەو کەسەی هۆکارە بۆ ئەوان ناسراوە و "کارمەندە لە هێزەکانی 70."
بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی نێوخۆی هەرێمی کوردستان 10 هەزار دینار دابەزی، ئەمەش دوای ئەوەی لەسەر ئاستی جیهان نرخی زێڕ گەیشتە کەمترین ئاستی دوو مانگی رابردووی.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، رەچاوی دۆخی دارایی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لەسەر ئەو بنچینەیەش تاوەکو ئێستا پارەی خوێندنی پارالێڵ لە هیچ خوێندکارێک وەرنەگیراوە.
بەڕێوەبەری ژمێریاریی زانکۆی دهۆک دەڵێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی مانگی 11ـی ساڵی 2022ـی خوێندکارانی زانکۆکەیان دابەشبکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داهاتی دەروازە سنوورییەکان جێگیرە و مانگانە لە نێوان 120 بۆ 150 ملیار دینارە. دەشڵێت، "تاوەکو ئێستا لە ئیبراهیم خەلیل و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر مامەڵەکردن بە دۆلارە."
بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو لە سنووری پارێزگەی سلێمانی دەڵێت، لە گوندێکی سنووری ناحیەکە تەقەکراوە و ژنێک کوژراوە.
بەرپرسێکی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، لە سەنتەری شار 100٪ـی قوتابخانەکان دەوامیان تێدا دەکرێت. بەرپرسابی پەروەردەکانی راپەرین و هەڵەبجەش دەڵێن، لە سەنتەری شارەکانیان زۆربەی قوتابخانەکان کراونەتەوە، بەڵام لە دەوروبەر و گوندە دوورە دەستەکان هێشتا دەوام وەکو پێویست نییە. بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیانیش دەڵێت: "شتێک نەماوە بە ناوی بایکۆت."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی شەو لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
ژمارەیەک رێنوێنی بۆ بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دەردەکرێن و لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایش دەڵێت، "رێنوێنییەکان بۆ رێکخستنەوەی بازاڕی دۆلارەکەن، لەسەر داوای نووسینگەکانی حەواڵە کراون بۆئەوەی فێڵ لە کەس نەکرێت"
زیاتر لە دوو مانگە حکومەتی عێراق بەنزینی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە. گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی و دهۆک، هەروەها بازرگانێکی سووتەمەنیی هەولێر دەڵێن، کاریگەریی لەسەر نرخی بەنزین نەبووە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایگەیاند، کەسێک بۆ پەیداکردنی ناوبانگ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەستاوە بە سووکایەتیکردن بە گۆڕستانێکی مەسیحییەکان.
لە هەولێر تەنیا یەک دەرماڵەی ساڵی 2023ـی خوێندکاران خەرج نەکراوە، لە سلێمانی و دهۆک سێ دەرماڵەی 2022 و شەش دەرماڵەی 2024 خەرج نەکراوە و لە زانکۆی هەڵەبجە شەش دەرماڵەی 2023 خەرج نەکراوە.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر رایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لەم مانگەوە پارەدانی بریکارەکان دەبێتە ئەلیکترۆنی و راستەوخۆ پارەی بەشەخۆراک دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی بازرگانیی عێراق.
پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی دەستدرێژییەکانی سەر خاکی عێراق دەستیپێکرد و ئامادەبووان لە فراکسیۆنە شیعییەکان بوون جگە لە دوو پەرلەمانتاری کورد و یەک پەرلەمانتاری سوننە.
بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەوازەی کێلێ دەستیپێکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لەکاتەکانی بەیانیی زوو لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان تەم دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، هەفتەی داهاتوو شەپولێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
قایمقامی هەولێر دەڵێت، 12 بەنزینخانەیان بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپەوە داخستووە.
لە پێش توونێلی دەربەندیخان رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
شاندێکی سهرۆكايهتیى هەرێمی کوردستان لهگهڵ ژمارەیەک سيناتۆر و كۆنگرێسمان كۆبووەوه. لەبارهى پهيوهندييهكانى ئهمريكا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، پرۆسهى چاكسازى و يهكخستنهوهى هێزی پێشمەرگە گفتوگۆ کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ 5302 سزادراو لەنێو چاکسازییەکاندان، کە زیاتر لە هەزار سزادراویان بەکارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەرن.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما 4 پلە بۆ 6 پلە بەرزدەبێتەوە و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت. شارەزایەکی کەشناسیش ئاماژە بەوە دەکات، کۆتایی هەفتەی داهاتوو بارانێکی بەخوڕ دەستپێدەکات و پێشبینی دروستبوونی لافاویش لە هەندێک ناوچە هەیە.
ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر دروستکردنی نەخۆشخانەی فێرکاری لە گەرمیان دا. راگری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیانیش دەڵێت، هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام پلانێکی ستراتیژییە و نزیکەی پێنج ساڵ دەخایەنێت.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕوانامانە دەکات کە بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون، داتا و زانیاری لەبارەی هەڵگرەکانیانەوە کۆدەکاتەوە و دواتر ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکات بۆ بڕیاردان لەبارەیانەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە سنووری پارێزگەی سلێمانی بەتایبەتی لە قەزای پێنجوێن زۆرترین باران باریوە. لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە هۆشداری دا لەوەی تەم دەبێت.
بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین دەڵێت، دوێنێ بۆ سێیەمجار بەهۆی بەفربارینەوە هاتووچۆ لە دەروازەی کێلێ راگیرا، چونکە لایەنی ئێرانی رێگەکە لە بەفر پاکناکەنەوە و ئەوەش ئاستەنگیی هاتووچۆی دروستکردبوو، بەڵام بڕیارە ئەمڕۆ هاتووچۆ دەستپێبکاتەوە.
لە گوندی بۆڵێ-ی سیدەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، حەوت گەشتیار کە لە نێو بەفردا گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە رزگارکران.
گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەڵێت، بەهۆی بەفربارینەوە هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەکە کەمتربووەتەوە و بازرگانیش سەختتر بووە، بەڵام هیچ جموجووڵێکی بازرگانی نەوەستاوە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە لەرێگەی ئۆنڵاینەوە شامپۆی بە هاووڵاتییەکی شاری سلێمانی فرۆشتووە و دوای بەکارهێنانی بارودۆخی تەندروستیی تێکچووە.
سەرۆکی لیژنەی چاودێریی بازاڕ لە قایمقامێتیی دهۆک رایگەیاند، 11ـی ئەم مانگە دوایین وادەی فرۆشتنی ڤەیپە و 15ـی مانگ لیژنەکانیان سەردانی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکەن هەر دووکاندارێک ڤەیپ بفرۆشێت سزادەدرێت.
سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایگەیاند، لە سبەی یەکشەممەوە تاوەکو 22ـی شوبات کەمئەندامانی شاری سلێمانی دەتوانن فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون پڕبکەنەوە و دواتر بەگوێرەی مەرجەکان ناویان دەچێتە تیروپشک و "ئەوەی ناوی دەربچێت یەکەی پێدەدرێت."
سەرۆکوەزیرانی عێراق وەکو هاوسۆزییەک بۆ ئەو کەسانەی لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر پارێزگای ئەنبار کوژران سێ ماتەمینی گشتیی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت راگەیاند.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێشبینی بارانبارین لە سەنتەری شاری هەولێر دەکرێت و بۆ سبەی هەینی پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارین لەسنووری پاریزگای سلێمانی بەراورد بە ناوچەکانی دیکە زیاتر بێت.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، کاژێر 8:00ـی بەیانی ئەمڕۆ ژووری کارگێڕی قوتابخانەیەکی کوردی کە دوو دەوامی تێدا دەکرێت، سووتا.
سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، ئەگەر لەم هەفتەیەدا مووچە دابەشنەکرێت، ئەوە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کارمەندان بایکۆتی سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دەکەن، کە تەنیا تەندروستیی سلێمانی 9000 کارمەندی هەیە
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران، بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی باران لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ببارێت. سبەینێ چوارشەممەش نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران و بەرزترینیش لە گەرمیان تۆمار دەکرێت
بەڕێوەبەریی گشتیی پەروەردەیی راپەڕین لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی پەروەردەی رانیە و پشدەری کردووە دەڵێت: "دەسەڵاتی بەخشین و دانانی وانەبێژان لەلای بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکانە." نوێنەرێکی وانەبێژان لە راپەڕین دەڵێت: "ئەو قوتابخانەی دەستیان بە دەوام کردووەتەوە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن." هاوکات، نوێنەرێکی وانەبێژان لە قەزای کەلار دەڵێت، بۆ گەڕانەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەن.
بڕیار بوو راژەی 14 پزیشک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیانەوە بگوازرێتەوە سەر کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان، بەڵام جگە لە یەک پزیشک تاوەکو ئێستا راژەی هیچ پزیشکێک نەگواستراوەتەوە. راگری کۆلێژەکە دەڵێت، بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان هەڕەشەی پڕکردنەوەی بەڵێننامەی لە پزیشکەکان کردووە. سەرۆکی زانکۆی گەرمیانیش دەڵێت، پابەندی گواستنەوەی راژەی پزیشکەکان دەبن بە رەچاوکردنی دروستنەبوونی بۆشایی لە کەرتی تەندروستیی شارەکە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئاگرەکەی سەر رێگەی هەولێر - گوێڕ کۆنترۆڵکراوە و بە گوێرەی زانیارییەکانی خاوەنی پاڵاوگەکەش زیاتر 400 هەزار دۆلار زیانی مادییان پێگەیشتووە.
بەرپرسێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کۆتایی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون و تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی نییە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ تەقە لە هاونیشتمانییەک کراوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و بۆ دۆزینەوەی "بکوژ"یش تیمێکی پۆلیسی و ئاسایش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
قایمقامی پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی بارینی تەرزەوە دوو رووداوی هاتووچۆ روویدا و لەرووداوی یەکەمدا سێ کەس برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکان تەندروستی ناجێگیرە. لە رووداوی دووەمیشدا زیانەکان تەنیا مادی بوون.
ئەو عومرەکارانەی لە شاری مەدینە گیریان خواردبوو، کێشەکەیان چارەسەر کراوە و فڕۆکەیان بۆ گیراوە، بڕیارە کاژێر 3:00ـی بەیانی رۆژی یەکشەممە بە فڕۆکەیەکی هێڵیی ئاسمانیی عێراقی لە مەدینەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بگەڕێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ عومرەکارێکی کورد لە سعودیە دوای تەواوکردنی ئەرکە ئایینییەکانی، کۆچی دواییکرد.
بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی بۆ رووداو، لە کۆی 1408 قوتابخانە، 609ـیان بە رووی قوتابیاندا کراونەتەوە و مامۆستایان تێیاندا دەستیان بە وانەگوتنەوە کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لەو ناوچانەی بایکۆتیان تێدابوو، خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی بەردەوام بوو.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی تاوانی هێرشکردنە سەر هەولێر لەلایەن سوپای پاسداران و رێزگرتن لە رۆحی پاکی شەهیدان، سبەی لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی خولەکێک رابوەستن."
کۆمپانیای بێشکان لە 19-12-2017 دەستی بە کارکردن لە رێگەی کەلار - سلێمانی کرد. پڕۆژەکە 70٪ی تەواو بووە. لەکاتێکدا ماوەی تەواوبوونی 540 رۆژ بوو، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو رێگەیە تەواو نەکراوە.
نوێنەرێکی وانەبێژان رایگەیاند، ئەمڕۆ شایستەی دارایی مانگی تشرینی یەکەمی 2023ـی وانەبێژان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان دابەشدەکرێت.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 152 هەزار دینارە و بەهای تمەنیش دوای هێرشکردنە سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە "زۆر شکاوە" و ئێستا 100 دۆلار بە پێنج ملیۆن و 400 هەزار تمەنە.
کاردانەوەکانی هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر بەردەوامە و کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر هێرشەکە دەکات. ئەمینداری گشتیی کۆمکارەکەش سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر دەکات
بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکی سەر هەولێر حکومەتی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە کە وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش تێیدا ئەندامە. ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان هەموو هاوکارییەکی ئەو لیژنەیە دەکەن. زۆر ئاشکرایە ئەم هێرشە خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج."
رۆژ پێشڕەو، کوڕە گەورەی پێشرەو دزەیی لە دوبەی نەشتەرگەری بۆ کرا و ئێستا تەندروستی جێگیرە.
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، لەسەر داوای وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و رەمەزاندی ئەنجوومەنی وەزیران 24 مێرمنداڵ کە لە خانەی بێسەرپەرشتان تەمەنیان بووەتە 18 ساڵ بە گرێبەست دادەمەزرێن.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە کاژێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممەوە تیمەکانیان لە ماڵی پێشڕەو دزەیین و تائێستا تەرمی خزمەتگوزارێکی فیلیپینی کە لەو ماڵە کاری دەکرد نەدۆزراوەتەوە. دەشڵێت، "ئەمڕۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوونمان دۆزییەوە".
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەردەوامن، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی هێرشی مووشەکیی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە راگیرابوون
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای راوێژ بە لایەنە سیاسییەکان و بەگوێرەی خشتەی کۆمیسیۆن رۆژی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت. سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقیش دەڵێت، "خۆمان بۆ هەموو ئەگەرەکان (یەک بازنەیی- فرەبازنەیی) ئامادەکردووە، بۆیە لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاریی دەکات باشترین هەڵبژاردن دەکەین."
بڕیارە رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی دووەم، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەست بە دابەشکردنی دووەم بەرمیلی نەوت بکرێت، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و سبەی سێشەممەش بەگشتی نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، تاوەکو 22ی ئەم مانگە کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت، بەڵام لە 23ی مانگەوە شەپۆلێکی باران و بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
لەم مانگەدا کاتی وەرگرتنی پارە ئاشکرادەکەن
وەزارەتی سامانەسروشتییەکان رایگەیاند، نزیکەی 255 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر نزیکەی یەک ملیۆن و 120 هەزار خێزان دابەشکردووە.
دوای راگەیاندنی ساڵنامەی نوێی خوێندن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی، هێشتا بایکۆتی مامۆستایان و وانەبێژان بەردەوامە و ئەمڕۆ لە سنووری 13 پەروەردە خۆپێشاندان بەڕێوەدەچێت
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا رایگەیاند، هیچ کاتێک کێشەی لەگەڵ سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە نەبووە، بەپێچەوانەوە بەردەوام هاوکاری نوێنەرایەتییەکەیان لە ئیسپانیا بووە. دەشڵێت، "ئەو نووسراوەی بڵاوکراوەتەوە، بەمەبەستە و بۆ ناوزڕاندنی من و خانەوادەکەمە."
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەفتانە رۆژی سێشەممە کۆدەبێتەوە، بەڵام گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەکە بۆ یەکشەممە پێشخراوە.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی پارێزەرێک.
نووری مالیکی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، "ئەرکە و دەبێت چارەسەر بکرێت."
زەنگی دووەم بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لێدرا و پەرلەمانتاران دەچنە هۆڵی پەرلەمان بۆ دەستپێکردنی دانیشتنەکە.
لە هەولێر، بڕیاری فرۆشتنی 10 نان بە هەزار دینار، بۆ هەشت نان بە هەزار دینار دەگۆڕدرێت، بەمەرجێک خاوەنی نانەواخانەکان کێشی ئەنگوتک بۆ 100 گرام زیادبکەن.
خاوەنی 610 نانەواخانە دژی بڕیاری فرۆشتنی 10 نان بە هەزار دینار کارەکانیان راگرت و لە راگەیێندراوێکدا بۆ سەرۆکوەزیران دەڵێن، "تکایە ئەو بڕیارە بە بەرپرسانی هەولێر رابگرە".
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە دوێنێ نزم دەبێتەوە و باران و بەفربارین تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە.
لەنێو سەنتەری قەزای بەردەڕەش رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا، بەهۆیەوە شەش ژینگەپارێز بریندار بوون. گوتەبێژی تەندروستی ئاکرێ دەڵێ "دووانیان گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیان بە سەختی بریندارن."
گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەنزین 25 دینار دادەبەزێت. بازرگانێکی بەنزینیش لە هەولێر دەڵێت، لەم مانگەدا نرخی بەنزین نزیکەی 70 دینار و لە دهۆکیش نزیکەی 60 دینار دابەزیوە. دابەزینی نرخی بەنزین لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق زیاتر لە مانگێکە هەناردەکردنی بەنزینی بۆ هەرێمی کوردستان راگرتووە
نوێنەری سەمونخانە و نانەواخانەکانی هەولێر دەڵێت، کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کردووە و بڕیارە لە ئەمڕۆوە گاز و ئاردیان بە نرخی هەرزان بۆ دابین بکەن و لەگەڵ گەیشتنی گاز و ئاردەکەش 10 نان و سەموون بە کێشی 90 گرام بە هەزار دینار دەفرۆشن. نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانیش دەڵێت، کەس لەگەڵیان کۆنەبووەتەوە و بڕیارەکە لە سنوورەکەیان جێبەجێ نەکراوە
پەروەردەکانی سلێمانی، راپەرین، گەرمیان و هەڵەبجە نووسراوێک ئاراستەی مامۆستایان دەکەن و داوا دەکەن بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن. پەروەردەی راپەڕین دەڵێت، "سبەی بگەڕێنەوە." پەروەردەی هەڵەبجە و گەرمیانیش دەڵێن، "سێشەممە، 9ـی مانگ بگەڕێنەوە." ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیش دەڵێت، "سبەی خۆپێشاندانی فراوان لە سنووری 13 پەروەردە بەڕێوەدەچێت."
ئەمڕۆ عەبدوللەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیکرد لە عەبدولـلەتیف ئەحمەد مستەفا، یەکێک لە رێبەرانی رەوتی سەلەفی لە هەرێمی کوردستان؛ نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت، د. عەبدولـلەتیف پشتیوانی لە پێشنیازەکانی سەرۆککۆماری کردووە سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی عێراق و هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشوو و بۆنە فەرمییەکانی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم ساڵ 24 رۆژ پشووی فەرمی و 22 رۆژیش بۆنەی فەرمی دەبێت.
قایمقامی قەزای کۆیە رایگەیاند، بەهۆی پاککردنەوەی ئاوی تەقتەق - کۆیە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی سنوورەکە بۆ ماوەی 24 کاژێر رادەگیرێت.
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئاگاداری نڤیشکانان دەکاتەوە لە ماوەی 15 رۆژدا فۆرمی دڵنیایی پڕبکەنەوە و دەشڵێت، " هەرکەسێک دوابکەوێت و فۆرمەکە پڕ نەکاتەوە مووچەکەی رادەگیرێت."
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، بەشێک لە نەوتەکەی حکومەتی عێراق گەیشتە هەولێر و رۆژانە هەنگاو بە هەنگاو ئەوانەی دیکەش دەگات و لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەی سەرلەبەیانییەکەی تەم دەبێت و لە درەنگی شەو لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی 12ی 2023 لە سلێمانی لەنێوان 13500 بۆ 22250 دینارە؛ لە هەڵەبجە لەنێوان 14500 بۆ 15500دینارە؛ لە پارێزگای دهۆک لەنێوان 8500 بۆ 21500 دینارە و لە پارێزگای هەولێریش لەنێوان 12000 بۆ 21500 دینارە
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە رایگەیاند، دابەشکردنی نەوتیان راگرتووە، چونکە خواستی لەسەر نییە و "کەس داوای ناکات" و هەمووان چاوەڕوانی هاتنی نەوتی حکومەتی عێراقن. بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانیش دەڵیت، "هەموو رێکارەکانی ناردنی نەوتی حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان تەواو بووە و بەمنزیکانە دەگات."
بەیانیی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکی هاوبەشی سوپا و حەشدی شەعبیدا تەقییەوە، بەهۆیەوە فەرماندەی فەوجێکی لیوای 91ی سوپای عێراق، کە کوردە و فەرماندەی فەوجێکی حەشدی شەعبی، کە لەگەڵیدا بووە، گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 04-01-2024 مووچەی مانگی 12ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکان سبەی لە کاتەکانی بەیانی زوو تەم دەبێت. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە باران دەبارێت.
بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاند، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ مانگی کانوونی یەکەمی 2023 بە گوێرەی کاژێرەکانی کارکردنی موەلیدەکان لە نێوان 12 هەزار دینار بۆ 22 هەزار و 500 دینار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەولێر دەڵێت، لە شەوی سەری ساڵدا، 54 کەس بریندار بوون و لە رێگەی تیمەکانی تەندروستیی هەولێر چارەسەرکراون.
دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.
بەرپرسێکی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوی ئاراستەی چاودێری بازرگانیی سلێمانی کردووە بۆ ئەوەی 10 نان یان 10 سەموون بکرێتە هەزار دینار.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی یەک هەفتەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە دوو ملیار دینارە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهاتی ئەو سنوورانە زیاتر لە 15 ملیار دینار کەمیکردووە.
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ساڵی 2024 نرخی حەج بە رێگەی ئاسمانی 4800 دۆلار و بە رێگەی وشکانی 4000 دۆلارە. دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە داهاتی فۆرم پڕکردنەوەی هاووڵاتییان ملیارێک و 400 ملیۆن دیناریان خستووەتە سەر خەرجیی حەج بۆ ئەوەی نرخەکان زیاتر نەبن.
بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر رایگەیاند، لەماوەی دوو رۆژدا شەش جار دوو گوند لە سنووری ناحیەکەیان بۆردوومان کراون، دەشڵێت هەندێک لە گوندەکانی سنوورەکە بەهۆی بۆردوومانەوە چۆڵکراون.
ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ خۆبەربژێرکردن بۆ ئەندامی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، بڕیارە شەممەی داهاتوو جڤاتی گشتیی بزووتنەوەکە بۆ دیاریکردنی ئەندامانی خانەکە و رێکخەری گشتی کۆببێتەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوو لە گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی هەندێک کێشەوە بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی چیاسورخ راگیراوە و کارمەندانی کێڵگەکە دوورخراونەتەوە.
بەرپرسێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی دوایین بڕیاری وەزارەتەکە رۆژی یەکشەممە 31ـی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون، تاوەکو ئەمڕۆش هیچ بڕیارێک لەبارەی درێژکردنەوەی کاتەکەی نەدراوە.
بە ڤیدیۆ؛ ئاگر لە باڵەخانەی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر کەوتووەتەوە
بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووجار گوندی تووتەقەڵ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کراوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم لە پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەرین دەڵێت، ئەو قوتابی و خوێندکارانەی نمرەی هەڵسەنگاندن و نیوەی وەرز (10-20-10)ـیان هەیە، لەسەر 60 نمرە تاقیکردنەوە بکەن و ئەوانەی نمرەی 20ـیان نییە لەسەر 80 نمرە تاقیکردنەوە بکەن.
ئەمڕۆ دادگەی تاوانی یەک لە هەولێر، بەڕێوەبەری پێشووی سایلۆی هەولێر و حەوت فەرمانبەری سایلۆکەی بە یەک ساڵ زیندانیکردن حوکم دا. پارێزەری بەڕێوەبەری پێشووی سایلۆی هەولێر دەڵێت، "تانە لە بڕیارەکە دەدەین."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی باران دەبارێت و پێشبینی دەکرێت رۆژی شەممە کاریگەریی ئەو بارانە زیاتر بێت، پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ چوار پلەی نزمتر دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرى راگەیاندنى نووسینگەی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق لە کەرکووک رایگەیاند، ژماردنی دەستی بۆ 110 سندووقی دەنگدانی تایبەت و دوو سندووقی دەنگدانی گشتی دەستیپێکردووە." بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیش لە کەرکووک دەڵێت، "چاوەڕێی جیاکردنەوەی دەنگەکانین و بە دڵنیاییەوە دەنگی یەکێتی زیاد دەکات."
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ یەک لیستیدا بوون لە ناوچە دابڕێنراوەکان و بۆ ئەوەش چەندین جار داوایان لە لایەنەکان کردووە، بەڵام جگە لە حزبی شیوعی هیچ لایەنێک بە دەنگیانەوە نەهاتووە. دەشڵێت، "بۆیە ئێستا دەبێت بە دیار شکستی خۆیانەوە، خەریکی خۆخواردنەوە بن."
رۆژی چوارشەممە، 20-12-2023، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گشتاندنمان بۆ بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەموو دەروازەکان کردووە، بەڵام ئیبراهیم خەلیل و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاگاداریان کردووینەتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێویستیان بە کاتە، بێئەوەی بڵێن چەند کاتیان پێویستە."
ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی رەشنووسی یەکەمی رێنمایی کارکردنی کرێکاری بیانی لە هەرێمی کوردستان دەکات و بڕگەیەکی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنەکە لەبارەی سوودمەندانی مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان.
بەرپرسی تەکنیکی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، سبەی 35 سندووقی دەنگدانی تایبەت دەنگەکانیان بەدەست هەژماردەکرێنەوە. بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنیش دەڵێت، سبەی لە دوو هەزار و 36 وێستگە، سندووقی دەنگدان بە دەست هەژمار دەکرێنەوە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سکاڵای یاسایی دژی حاکم ناز نووری، داواکاری پێشوو لە دادگەی سلێمانی تۆمار دەکات کە رایگەیاندبوو، "ئەو ژنانەی بە تۆمەتی لەشفرۆشی حوکم درابوون شەوان لە زیندانەکە براونەتە دەرەوە و کاری سێکسییان پێکراوە." وەزیری کاروبای کۆمەڵایەتیش دەڵێت، "رێکاری پێویست دەگیرێتەبەر، چونکە ئەو گوتانەی باسی دەکات ئێستا لەنێو چاکسازییەکان نەماوە."
نوێنەری دووکاندارانی پڕۆژەی فامیلی گاردن کە لە 22ـی مانگی رابردووەوە پڕۆژەکەیان داخراوە دەڵێت: "تاوەکو پێنجشەممە کێشەکانمان چارەسەرنەکرێت، دووکانەکان دەسوتێنین." خاوەنی پڕۆژەی ئەکوا پارکیش دەڵێت، "بەهۆی بارودۆخی دارایم نەمتوانی کرێ ساڵانە بدەم." سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، "هەوڵێک هەیە تاوەکو سەری ساڵ پرۆژەکە بکرێتەوە."
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە پارێزگای دیالە کورد تەنیا یەک کورسی بەدەستهێناوە، کە ئەویش لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان (165) هەلی دامەزراندنی وەکو پۆلیسی گەشتیاری بە گرێبەست راگەیاند. بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، "کاری ئەو پۆلیسانە چاودێریکردنی شوێن و بنکە گەشتیارییەکان و چەسپاندنی یاسا دەبێت".
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، کەسکێکیان دەستگیرکردووە کە لە دادگەی كەتنی دەربەندیخان سزای دوو ساڵ زیندانیی ئامادەنەبوو (غیابی) بەسەریدا سەپێندراوە.
ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی عێراق چووە بنکەیەکی دەنگدان لە بەغدا، بەڵام رێگەی پێنەدرا دەنگ بدات. بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت، "دەبوو لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بدات؛ وەزیر کارتی دەنگدانی تایبەتی پێبووە و بۆیە رێگەی پێ نەدراوە."
بەرپرسی راگەیاندنى لقی کەرکووکی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، ئەو گرفتە تەکنیکییانەی لە دەنگدانی تایبەتدا دروست بوون، ئەمڕۆ دووبارە نابنەوە "لە ئەگەری دروستبوونی هەر گرفتێکیش لە ئامێرەکاندا، ئامێری یەدەگمان هێناوە."
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی، لە ئەمڕۆوە تاوەکو 30 رۆژ سەردان (مواجهة) لە چاکسازی گەورانی هەولێر رادەگیرێت.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لە ئیمپایەر ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و چوار تیمی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
لە کۆی زیاتر لە 101 هەزار دەنگدەری تایبەت لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی، زیاتر لە 77 هەزار کەس دەنگیان داوە.
سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی دەنگدان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، گەیشتووەتە زیاتر لە 67٪.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوای ماوەیەکی زۆر رزگار محەممەد، قایمقامی مەخموور، کە بە وەکالەت پۆستەکەی بەڕێوەدەبرد، بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران بە فەرمی بووە قایمقام.
قایمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای ئارکیتێکت واژۆ بکات بەمەبەستی خەرجکردنی 10 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەکە و راستەوخۆ دەست بە کارەکان بکرێت.
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا ئاهەنگی دوو خولی دەرچووانی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، ئەوانەی لە بزووتنەوەکە زوویر بوون، بەتایبەتی عوسمانی حاجی مەحموود، داوای کردووە بزووتنەوەکە لە حکومەت بکشێتەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکات، بەڵام گۆڕان لەگەڵ ئەوەدا نییە. دەشڵێت "ئەگەر ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێکخەر لە کاتی خۆیدا هەڵبژێردرێن، 27ـی ئەم مانگە کۆنفرانس دەبەستین."
ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و بڕیارە تاوتوێی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران و بارودۆخی کارەبا بکات.
قایمقامی سۆران لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی شارەکەی دەڵێت، "هێشتا ئەنجامی کۆتایی رانەگەیێندراوە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە."
سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان رایگەیاند، ئەم ساڵ 574 سکاڵا و تووندوتیژی بەرامبەر پیاوان تۆمارکراون و ژمارەکە بەراورد بە پار زیادیکردووە. دەشڵێت، "ئەم ساڵ شتێکی دیکە زیادیکردووە ئەویش ئەوەیە ژنان وا لە پیاوان دەکەن مۆڵکەکانیان لەسەر ناویان تۆماربکەن و دواتر پیاوەکە لە ماڵ دەردەکرێت و یاساش مۆڵکەکە بە ژنەکە دەدات."
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 41 کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە، کە نیوە زیاتریان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوون. سەرۆکی لقی هەڵەبجەی سەندیکای کرێکاران دەڵێت، لە سنووری پارێزگەکەیان هیچ کرێکارێک گیانی لەدەست نەداوە، چونکە هیچ پرۆژەیەکی گەورە لە پارێزگەکەیاندا نییە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو، چوار رووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، کە زیانی مادییان زیاتر لە 15 ملیۆن دینار بووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 250 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
بەڕێوەبەری ژمێریاریی زانکۆی دهۆک رایگەیاند، بانکی دهۆک ئەمڕۆ دەرماڵەی مانگی ئەیلوولی 2022ـی خوێندکارانی خەرجکردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێنج هەزار و 418 سزادراو لەنێو چاکسازییەکاندا هەن، کە زیاتر لە هەزار سزادراویان بەکارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر پرسی سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، بڕیارە ساڵی نوێ بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لە هەولێر دەستپێبکات. ئاماژە بەوەش دەکات، "پێویستە لەو ماوەیەی بۆ هەر پارێزگایەک دیاری دەکرێت، هاونیشتمانی سەردان بکات، چونکە دواتر بەشە خۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت."
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 10-12-2023 تەرمی دوو کەس لە قوربانییانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران بگەڕێندرێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و لەوێ بەخاک بسپێردرێن. هەر ئەمڕۆ رێوڕەسمێک بۆ رێزگرتن لەو کەسانە رێکدەخرێت کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە
گرووپێکی چەکداری شیعە کە خۆی بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنێت رایگەیاند، "لە وەڵامی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر غەززە،" دوێنێ 11 جار هێرشیان کردوونەتە سەر بنکەی "داگیرکاری ئەمریکی" لە عێراق و سووریا.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزیکەی 300 مێگاوات کارەبا گەڕێندرایەوە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی.
دوای ئەوەی کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دابەشکردنی نەوت لە هەڵەبجە راگیرا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکە دەڵێت، هاونیشتمانییان "خواستیان لەسەر نەوت نییە" بۆیە دابەشکردنیان راگرتووە، بەڵام ئاماژە بەوە دەکات، ئەم هەفتەیە دووبارە داوای نەوت لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەکەن و ئەگەر هاونیشتمانییان خواستیان لەسەری هەبوو، ئەوا دەست بە دابەشکردنی دەکەنەوە.
سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، "ئەگەر یەکێتی مامۆستایان هەڵبژاردن نەکات، دەبێت یەکێتییەکە دابخەین." گوتیشی: لایەنە سیاسییەکان پێشنیازیان کردووە 22ـی کانوونی دووەمی 2024 هەڵبژاردن بکرێت." جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش دەڵێت، "ئەگەر مامۆستایان بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن، هەر کاتێک هەڵبژارد بکرێت ئێمە ئامادەین."
بەڕێوەبەری نووسینگەی کەرکووکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم ساڵ دوو هەزار و 355 خوێندکار لە ناوچە دابڕێندراوەکان زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و زیاتر لە هەزاریان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون.
بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوولەی خۆراکی دهۆک رایگەیاند، بەهۆی کارانەکردنەوەی پسوولەی خۆراک، نزیکەی شەش هەزار خێزان لە دهۆک، لە پێدانی دوایین بەشەخۆراکی ئەم ساڵ بێبەش کراون.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نرخی عومرە لە نێوان 475 بۆ 500 دۆلارە، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی کۆمپانیاکانیش تادێت نرخەکەی زیاتر دادەبەزێت.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە زانکۆی دهۆک تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەستپێبکات، لە زانکۆی سەلاحەدین دوێنێ چوارشەممە دەستیپێکرد، تاقیکردنەوەکانی زانکۆی سلێمانیش بۆ کۆتایی مانگی کانوونی دووەم دواخراون.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە تەواو بووە و بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت. دەشڵێت، لەبارەی سێ مووچەی فەرمانبەران، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نامەیەکی فەرمی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت، هیچ فڕۆکەیەک لەنێو فڕۆکەخانەکە ئاگری نەگرتووە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانیش دەڵێت، ئەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بووە، راهێنانی بنکەکانی ئاگرکوژێنەوەی فڕۆکەخانەکە بووە.
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی دوایین پێشهاتی بەشەبودجە، مووچە و دۆخی کارەبای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو ژنانە داوە کە لە شێڵتەرەکاندان و هیچ کێشەیەکی یاساییان نەماوە، بەڵام خێزانەکانیان ئامادە نین وەریانبگرنەوە.
یاریدەدەری زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران دەڵێت، بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکانی سلێمانی نۆ دەرماڵەی خوێندکاران دابەشنەکراوە. لە هەڵەبجەش شەش دەرماڵە لەبەر هەمان هۆکار دابەشنەکراوە. بەرپرسێکی ژمێریاریی زانکۆی دهۆکیش دەڵێت، تائێستا 10 دەرماڵەیان دابەشنەکردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە لە زانکۆی سەلاحەدین بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەیەکی خوێندکاران درا
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییان کرد
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەکەن سبەی بارانبارین لە پارێزگای دهۆکەوە دەستپێبکات و پاشان ناوچەکانی دیکەش بگرێتەوە
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ دەستیان بە دابەشکردنی نەوت کردووەتەوە و بە رێژەیەکی کەم خەڵک دەیکڕن. بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەڵەبجەش دەڵێت، ئەوان دەستیان بە دابەشکردنی نەوت نەکردووەتەوە، پێیانوایە خەڵک بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە توانایان نییە نەوت بکڕن
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر هاوبەشێک دەیەوێت کارەباکەی بکرێتە پریپەید پەیوەندییان پێوەبکات.
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر رایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە دیوی تورکیاوە لە دەروازەی زێت، ئەمڕۆ هاتووچۆی گەشتیاری راگیراوە و بڕیارە سبەی سێشەممە دەستپێبکاتەوە.
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەی دابەشکردنی نەوت لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان دەستپێدەکاتەوە
رەیان ماوەی 10 ساڵ بوو نەخۆش بوو، دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەی بەرپرسیار خێرخوازێک هەموو خەرجیی تەندروستیی لەئەستۆ گرت و نێردرا بۆ هیندستان، بەڵام پێش وەرگرتنی چارەسەر کاژێر 01:00ی بەیانیی ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، دوو رۆژە حکومەتی عێراق بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت و بەهۆیەوە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری کەمبووەتەوە.
قایمقامی قەزای بازیان دەڵێت، لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئاسایشی سلێمانی و تۆمەتبارێکدا منداڵێک "لە ترسا" گیانی لە دەستدا.
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، داواکراوێکیان دەستگیر کردووە کە لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ چەند "ئاژاوەگێڕێک" لە سنووری قەزای چەمچەماڵ تەقەیەکی زۆریان کرد و بوونە هۆی مەترسی و بێزارکردنی هاووڵاتییانی سنوورەکە و دواتر ناوبراو هەڵهات.
وەزارەتی پێشمەرگە لە بانگەوازێکدا داوا لە پێشمەرگەکانی لیوای 20ـی پیادە دەکات، شەممەی داهاتوو ئامادەیی خۆیان دووپاتبکەنەوە و پەیوەندی بە بنکەکانی مەشقەوە بکەن، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.
بەرپرسێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەشێک لەو نۆ هەزار یەکانەی بەسەر کرێنشینان و کەمدەرامەتان دابەشدەکرێن کارەکانیان تەواو نەبووە و بۆ تەواوکردنیان نزیکەی 267 ملیار دیناریان پێویستە.
نوێنەرێکی مامۆستایان وانەبێژان دەڵێت، بڕیاربوو ئەمڕۆ لە سنووری سلێمانی شایستەی دارایی مانگی 9ـی وانەبێژان دابەش بکرێت، بەڵام "وەکو کارتێکی گوشار دابەشکردنی شایستەکانیان راگرتووە". لە بەرامبەردا، وەزارەتی دارایی رایگەیاند، هیچ بڕیار و رێنماییەکی نوێ بۆ خەرجکردن یان خەرجنەکرنی شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە.
دوای 13 ساڵ لە بەڕێوەنەچوونی کۆنگرەی یەکێتیی مامۆستایان، بڕیاربوو رۆژی شەممەی داهاتوو یەکێتیی مامۆستایان ئەندامانی کۆنگرە هەڵبژێرن، بەڵام سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان رایگەیاند، "لەسەر داوای لایەنێکی سیاسی هەڵبژاردنەکە دواخرا و لە کاتی دیاریکراو شکستمان هێنا."
بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەر کەسێک ریکلام بۆ بابەتی پزیشکی بکات، ئەگەر پزیشکیش بێت دەدرێتە دادگە.
سەرۆکی تۆڕی هەنگەوانانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێداویستی نێوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ هەنگوین 525 تۆنە، بەرهەمی ئەمساڵیش 350 تۆن بووە، بەڵام لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری هاونیشتمانیان هەنگوینخۆر نین، کار لەسەر ئەوە دەکەن بەشێکی بەرهەمەکە هەناردە بکەن.
کوردەوان هەڵەبجەیی: پشکنینی DNA منیان گۆڕیوە
بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، "سبەی لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمی کوردستان "بارانى پچڕ پچڕ دەبارێت،" ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئێوارە و شەویشدا کاریگەریى شەپۆلەکە لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان چالاکتر دەبێت.
بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی و گەرمیانەوە بەرەو بەغدا بەڕێککەوتن، بەڵام لە بازگەکانی سوپای عێراق لە کەرکووک و گەرمیان رێگرییان لێ دەکرێت.
بڕیارە ئەم هەفتەیە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کورستان بگەڕێتەوە وەزارەت و دووبارە دەست بە راپەڕاندنی کارەکانی وەکو وەزیر بکاتەوە.
وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ناونیشانی کتێبەکانی نێو پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هیچ دەزگا، خانە و كتێبفرۆشێکی ئیسلامی یان عهلمانی ئەوەی خواستی هەبووبێت لە پێشانگهكەدا بەشداربێت، رێی لێنەگیراوە. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، "لە پێشانگەکە خواست زیاتر لەسەر کتێبە ئیسلامییەکانە."
گوتەبێژی دەستەی ژینگە رایگەیاند، لە رێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2023 بە دیاریکراوی سزا بۆ هەموو هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە دیاریکراوە و بەش بەش بڵاودەکرێتەوە. بەگوێرەی سزاکان زۆرترین سزای موەلیدە لە ئەگەری پیسبوونی ژینگە یەک ملیۆن و کەمترینی 300 هەزار دینارە.
ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایانی سنوورەکەی دەکات، لە رۆژی دووشەممە، 27-11-2023وە دەست بە دەوام بکەنەوە. بەشێک لە مامۆستایان و وانەبێژانیش داواکە رەتدەکەنەوە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، پێویستە لەسەر ئاستی باڵا هەوڵ بۆ تێپەڕاندنی یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هەوڵ نەدراوە. دەشڵێت، ئەو پرسە بۆ دوای هەڵبژاردنی پارێزگاکان دواخراوە و نازانرێت دوای ئەوەش دەخرێتەوە دەنگدان یاخود نا.
قایمقامی پێنجوێن رایگەیاند، شەش کاژێر کارەبای نیشتمانییان کەمکراوەتەوە، بیانووەکەش کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و نەبەستی پێوەری زیرەکە، بۆ ئەوەش داوای پێوەری زیرەکیان کردووە، بەڵام کارەبای سلێمانی پێیگوتوون پێوەر نەماوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەو یاسا و بڕیارانە دەکات لە دوای 6ـی تشرینی دووەمی 2022 لە پەرلەمانی کوردستان کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 22 هەزار هاونیشتمانی فۆرمی وەرگرتنی شووقەی بێ پێشەکییان لە هەرێمی کوردستان پڕکردووەتەوە و گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون رایدەگەیێنێت، 30ـی ئەم مانگە دوایین مۆڵەت دەبێت پڕکردنەوەی فۆرمەکان.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چاوەڕوانی ناردنی نەوتی سپی لە حكومەتی عێراق دەکات و بۆ ئەم مەبەستە چەندین نووسراوی ئاراستەی لایەنی پەیوەندار كردووە، بەڵام تائێستا پشكی هەرێمی كوردستان نەگەیشتووە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەپێ پێشبینییەکان سبەی کەشوهەوا سارد و ئاسمان ساماڵ دەبێت. بەرێوەبەری کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت، "تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و پلەی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە".
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بە واژۆی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی عێراقی تایبەت بە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لە 14ـی تشرینی دووەمەوە، کۆتایی بە ئەندامیێتی ناوبراو لە خولی پێنجەمی پەرلەمان هاتووە."
لە ماوەی چوار رۆژدا نزیکەی 160 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی بازاڕی گەرمیانیان کردووە. سەرپەرشتیاری کارەکانی فێستیڤاڵەکەش دەڵێت، بەهۆی ژمارەی سەردانکاران و لەسەر داوای خاوەن کارەکان، فێستیڤاڵەکە دوو رۆژ درێژکرایەوە.
لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە سنووری پارێزگای دهۆک باریوە؛ تەنیا لە ناحیەی چەمانکێی ئەو پارێزگایە 159 ملیم باران باریوە. پارێزگای هەولێر بە پلەی دووەم دێت و سلێمانیش بە پلەی سێیەم.
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی دەڵێت، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە تاوەکو درەنگانی شەو کاریگەری بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، پشتبەستن بە زانیارییەکانی کەشناسی، دووشەممە و سێشەممە لافاو دەبێت و "تیمەکانمان لە ئامادەییدان." بەرگریی شارستانیی سلێمانیش دەڵێت، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە تیمەکانیان خراونەتە ئامادەییەوە. بەرگریی شارستانیی دهۆکیش لە ئامادەییدایە.
ئەمینداری گشتیی مقاوەمەی ئیسلامی رایگەیاند، ئەمریکا بیر لە چوونە دەرەوە لە عێراق دەکاتەوە و ناتوانێت لەبەر بەردەوامیی هێرشە "پیرۆزەکانمان" بمێنێتەوە.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی فڕیدانە خوارەوەی ئافرەتێک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی زاخۆ رایگەیاند، چوارشەممە، 15ـی ئەم مانگە لە شەش شەقام لە نێو سەنتەری شاری زاخۆ شەش کامێرای هاتووچۆ دەکەونە کار.
بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەنجامی زانکۆلاینی کەرکووک رابگەیێندرێت. بەڕێوەبەری نووسینگەی کەرکووکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەرگرتن لە کۆلێژەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خوێندکارانی ناوچە دابڕێندراوەکان بۆ 20٪ زیادکراوە و هەر کولێژێک ئەگەر 100 دەرچوو وەربگرێت، 20ـیان لەو ناوچانە دەبن، ئەگەر ئەو ژمارەیە داواکاری وەرگرتن پێشکێش بکەن.
موقتەدا سەدر، راگەیێندراوێکی 10 خاڵی بۆ پاڵپشتیکردن لە غەززە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پێویستە گەلانی عەرەبی و ئیسلامی لە یەک کاتدا خۆپێشاندان بکەن و هەڕەشەی تووند لەو وڵاتانە بکرێت، کە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن بەتایبەتی ئەمریکا، هەوڵیش بدرێت ئیسرائیل بە تاوانبار بناسێندرێت."
دژەتیرۆری کوردستان رەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ شەممە هێرش کرابێتە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر و دەڵێت "ئەو هەواڵە ناڕاستە".
تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، لە مەیدانی ئاژەڵان دەست بەسەر چوار ئاژەڵی سەربڕدراو و ئامادەکراو بۆ فرۆشتندا گیراوە، چونکە ئەوە پێچەوانەی رێنماییەکانی تەندروستییە و خاوەنەکەی رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی هەولێریش دەڵێت، "هەر کەسێک لە مەیدانی ئاژەڵان ئاژەڵ سەرببڕێت، سزادەدرێت و دەست بەسەر گۆشتی ئاژەڵەکەیدا دەگیرێت".
کاژێر 1:44ـی خولەکی دوانیوەڕۆی پێنجشەممە 9ـی تشرینی دووەمە و تاوەکو ئێستا بانکی ناوەندیی عێراق هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستووەتەڕوو. بەهای 100 دۆلاریش لە هەولێر 165 هەزار دیناری تێپەڕاند.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، "ئەنجوومەن هەڵنەوەشاوەتەوە و تەنیا کەوتووەتە بۆشایی یاساییەوە، پێویستە دیوانی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوە بۆ بڕیاری دادگەی فیدراڵی بکات و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بکات'' بۆ ئەوەی ئەوانیش تاوتوێی ئەو بابەتە بکەن و بڕیارێک بدەن.
مامۆستایان مەرجیان هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن کە سەرەکیترینیان مووچەیە
سێ کەس لە پارێزگای هەولێر کەسێکی ناسیاوی خۆیان کوشتووە و بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی هەڵاتوون، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، هەرسێکیان لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حەوت دەروازە لە هەرێمی کوردستان هەن کە لەلایەن وڵاتانی دراوسێش فەرمین و هەمان مامەڵەی دەروازە نێودەوڵەتییەکانیان لەگەڵ دەکرێت، بەڵام عێراق تاوەکو ئێستا دانی پێدا نەناون، "ئەوانە واقیعی ئەمرن و هەر دەبێت بکرێنە فەرمی."
گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا نوێنەری 83 خانەوادە ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی سامپڵی خوێنیان وەربگیرێت و بەراورد بکرێت بە سامپڵی 171 رووفاتەکە بەمەبەستی ناسینەوەیان. دەشڵێت، 20ی ئەم مانگە دوایین رۆژی ناوتۆمارکردنی ئەوانەیە کە خۆیان بە کەسوکاری 171 رووفاتەکە دەزانن.
پەیجی دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، "بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو" لە دوو کاتی جیادا هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە هەولێر.
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، پێكهاتەی شاندی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی هاوسەنگە و لەسەر ئاستی باڵایە و هەردوولا دەتوانن بڕیاربدەن بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرووی خۆیان." لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش گوتی: "سکاڵامان کردووە و چاوەڕوانی ئەنجامین و دەمانەوێت هەڵبژاردن بە فرە بازنەیی بکرێت."
بەربژێرێکی پارتی لە کەرکووک دەڵێت، لێکردنەوەی پۆستەر و وێنەکانیان شتێکی ئاساییە و ئاماژە بەوەش دەکات، لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکانی دیکەدا کار بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگار دەکەن
جگە لە ئازاد محەممەد، هیچ باخەوانێکی دیکە هەنار لە فیستیڤاڵەکە بەشداری ناکات، ئازاد محەممەد دەڵێت، "لە ساڵانی رابردوو بەوهۆیەوە تووشی گرفت بووین چەند کەسێک ناوی منیان بەکارهێنابوو بۆ نمایشکردنی هەناری خراپ، بۆیە بۆ ئەمساڵ رێگە بە هیچ کەسێک نادەم هەنار نمایش بکات، تەنیا خۆم نزیکەی 100 تۆن هەنار نمایش دەکەم."
دانیشتنی دادگەی فیدراڵیی عێراق لە بارەی ئەو دوو سکاڵایەی لە دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، بۆ 19ـی ئەم مانگە دواخرا.
بڕیارە ئەمڕۆ دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی دوو سکاڵای تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە. سکاڵاکان لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمار کراون
لیژنەی ئاشتەوایی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، پرۆسەی ئاشتەوایی و هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەی بزووتنەوەکە بەردەوامن و خاڵە هاوبەشەکانیان لە جیاوازییەکان زیاتربووە.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی خۆبەخشی چیاى قەرەچووخ لە قەزاى مەخموور رایگەیاند، سوپای عێراق و پێشمەرگە لەبارەی خاڵە سەربازییەکانی چیای قەرەچووخ رێککەوتوون کە سێ خاڵی سەربازی لەلایەن پێشمەرگە و سێ خاڵی دیکەیان لەلایەن سوپای عێراقەوە بەڕێوەببرێن، بەڵام هێشتا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاند، ژمارەی گەشتیارانی ئەم ساڵی فێستیڤاڵی هەڵەبجە بەراورد بە پار زۆر زیاترە، تەنیا لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجەش دەڵێت، ئامادەکارییەکانی ئەم ساڵی فێستیڤاڵەکە زۆر باشترن.
نوێنەرێکی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە سلێمانی رایگەیاند، بڕیاریان داوە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی، هەفتەی داهاتوو دەست بە دەوام بکەنەوە
بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەڵێت، مانگی رابردوو بۆ هاوکاریکردنی فەرمانبەران بڕیار دراوە تاوەکو کاتی دابەشکردنی مووچە پارەی موەلیدە لە فەرمانبەران وەرنەگیرێت، بەڵام خەڵکانێک نەیانهێشتووە فەرمانبەران سوود لەو بڕیارە وەربگرن. لە سلێمانیش ماڵ هەیە بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە سێ مانگە پارەی کارەبای موەلیدەی نەداوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی 450 ملیار دینار لەلایەن بانکی رافیدەین و رەشیدەوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان و رۆژی شەممەی داهاتوو 04-11-2023 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە ماوەی شەش رۆژدا مووچەی هەموو فەرمانبەران دابەشدەکرێت
لە هەولێر نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی تشرینی یەکەم لەنێوان 11500 بۆ 13750یە؛ لە سلێمانی لەنێوان 6500 بۆ 7000 دینارە؛ لە هەڵەبجە لە هەموو شارەکان کەمترە کە لە نێوان 6000 بۆ 7000 هەزار دینارە.
خێزانێکی پێنج کەسی لە شاری سۆران لە پارێزگای هەولێر ژەهراوی بوون و گوێزراونەتەوە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران دەڵێت، هۆکارەکە بەکتریای بۆتۆلیزمە.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی تەندروستیی سلێمانی دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە مەمەشیردا دەگرن و هۆشداری بە دایکان دەدەن، "مەترسیدارە" و بەکاری نەهێنن. نوێنهری بهڕێوهبهرایهتی تهندروستیش لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت دەڵێت، "ئەو جۆرە مەمەشیرە بەشێوەی قاچاخ لە بەغداوە هێنراوەتە سلێمانی."
راگری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان رایگەیاند، لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی وەزارەتی تەندروستییان کردووە و لەگەڵ وەزیر کۆبوونەتەوە و بڕیاری دا لە ئەمڕۆوە کار بکەن بۆ ئەوەی نەخۆشخانەکانی کەلار بکرێنە فێرکاری و 14 مامۆستاش راژەکانیان بگوازرێتەوە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکە.
گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، نزیکەی 24 گۆرستان لە سلێمانی هەن، کە هەموویان بە نزیکەی 80٪ پڕبوونەتەوە و بەهۆی نەمانی جێگای ناشتنی مردوو داوا دەکرێت مردووەکان لە گۆڕستانی نوێ بنێژن.
لە بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممەوە، لە سنووری هەولێر، ئاگر لە چوار کۆگەی ئالیکی ئاژەڵ کەوتووەتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، "دوای شەش جار کۆنترۆڵکردنی، بەهۆی خەمساردی خاوەنەکەی، تاوەکو ئێستا [کاژێر 11:00] ئاگرەکە بەردەوامە."
بەشی کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئاسمان بە گشتی هەور و نیمچە هەور دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، "لە رۆژانی 2، 3 و 4ـی مانگی داهاتوو، پێشبینی بارانبارین دەکرێت."
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە هەموو مامەڵەکان لە دەروازەکان دەبێتە دینار. ئیدی هەموو مامەڵە حکومییەکان واتە لە هەر شوێنێک حکومەت پارە وەربگرێت، دینار وەردەگرێت."
گوتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ دەڵێت، "لە ئەنجامی شەڕی ئەم ئێوارەی نێوان چەند کەسێک، سێ بریندار گەیێندراونەتە نەخۆشخانە." قایمقامی چەمچەماڵیش دەڵێت، "ئەو سێ کەسەی برینداربوونە بە کەفالەت ئازادکراون و دووی دیکە لە تۆمەتباران راگیراون."
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ رایگەیاند، دوو کەس بە تۆمەتی "شەهیدکردنی" کارمەندەکەی ئاسایشی قەزای بەردەڕەش دەستگیرکران.
بڕیارە کاژێر 10:00ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ لە سنووری 13 پەروەردە خۆپێشاندان بکەن. نوێنەرێکی وانەبێژان دەڵێت، "تائێستا هیچ لایەنێک وەڵامی داواکارییەکانمانی نەداوەتەوە." نوێنەرێکی مامۆستایانی میلاکیش داوا لە حکومەت دەکات وەڵامی داواکانیان بداتەوە
سبەی یەکشەممە دەوامی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات
لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایگەیاند، خولێکی جوانکاریی پزیشکییان راگرت و رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی دەگیرێتەبەر. گوتەبێژی سەندیکاکە دەڵێت، "ئەو کەسە نە پزیشک بووە و نە راهێنەر، بەبێ مۆڵەتیش خولی کردووەتەوە."
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕوانی وەڵامی پارتین بۆ دیاریکردنی کات و شوێنی کۆبوونەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی موچە بکەن، "بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو قسە و باسی ناو کۆبوونەوەکان و رێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت." دەشڵێت، "ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت، لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین."
نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە کۆی دەنگی ئەنجوومەنی سەندیکا لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و دەبێت پێوەی پابەند بێت. جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستانیش دەڵێت، "بە هیچ شێوەیەک وەکو لیستی سەوز لە سەندیکا، ناچینە ژێر بڕیاری لادانی سکرتێری لقی سلێمانی."
رێکخراوی ئاشتیی جیهانیی ئەمریکی (CPT) رایگەیاند، لە کاژێر 8:30 خولەکی ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە تاوەکو درەنگانی شەو، تورکیا بەلایەنی کەمەوە 23 جار چەند گوند و ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کرد، "ئێستاش فڕۆکە بە ئاسمانی شارباژێڕ و دەڤەری برادۆست دەسووڕێتەوە."
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە کاژێر 12:00ی ئەمڕۆوە تاوەکو 2ی مانگی داهاتوو کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر شەقامی 150 مەتری وەکو تاقیکردنەوە بەکاردەخرێت، لە دوای 2ی مانگیشەوە سەرپێچی تۆمار دەکەن
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی بەڕێوەچوونی ماراسۆنی نێودەوڵەتیی هەولێر، سبەی بۆ ماوەی پێنج کاژێر دیوی دەرەوەی شەقامی 60 مەتری بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت. سەرۆکی رێکخراوی ئەربیل ماراسۆنیش دەڵێت، زیاتر لە 3000 کەس بۆ بەشداریکردن لە ماراسۆنەکە ناویان تۆمار کردووە
بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیادیکردووە، بەڵام بەنداوی دووکان نزیکەی 5% کەمیکردووە
فەرماندەی لیوای 18ی پیادەی پێشمەرگە دوای سێ رۆژ لە برینداربوونی لە شەڕی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە مەخموور، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەهید بوو
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان وەڵامی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا دەداتەوە و دەڵێت، "ماندووبوونى پارێزەرایەتی بەگوێرەى یاسای پارێزەرایەتی و یاسا بەرکارەکان دیاریکراوە." گوتەبێژی سەندیکاکەش دەڵێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای فەتوا کۆببینەوە لەبارەی ئەو فەتوایەی دەریانکردووە
بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ کارەبا گەیێندراوەتە شەش گوندی سنووری ئیدارەی گەرمیان و ئێستا تەنیا 24 گوند ماون کارەبای نیشتمانییان بۆ رابکێشرێت. دەشڵێت، "بەشێک لەو 24 گوندە و ئەو شەش گوندەش کە کارەبایان پێگەیێندراوە، موەلیدەشیان نییە."
ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی شەممە 28ی ئۆکتۆبەر دەوام لە زانکۆکەیان دەستپێدەکاتەوە
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا رایگەیاند، وهرگرتنی كرێی ماندووبوونی پارێزهرایهتی (أتعاب المحاماه) لهو كهسهی ههموو دۆسیەکەی یان بهشێكی دۆڕاندووه، حهرامه
سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 3ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی کۆنگرەی داهاتووی یەکێتیی مامۆستایان دەکرێت.
پەرلەمانتارێکی یەکێتی رایگەیاند، بڕیارە لە 1ـی مانگی داهاتووەوە عێراق بە سێ قۆناخ 150 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو بنێرێت کە هەر بەرمیلێکی بە کرێی گواستنەوەوە دەگاتە 40 هەزار دینار.
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، نزیکەی 14 ملیۆن و 109 هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە کە زیاتر لە 70 هەزار خێزان لێی سوومەندبوون. دەشڵێت، بەگوێرەی پلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بێت، دەبێت تاوەکو 31ـی 12ـی 2023 دابەشکردنی نەوت لەنێو شاریش تەواوببێت.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێنجشەممە ناونووسین بۆ حەج کۆتایی دێت و وادەکەش درێژ ناکرێتەوە. بەگوێرەی بەدواداچوونێکی رووداویش، زیاتر لە 30 هەزار کەس فۆرمی حەجیان پڕکردووەتەوە، کە هەر کەس 25 هەزار دیناری لێ وەرگیراوە و بەوەش کۆی گشتیی ئەو پارەیەی وەرگیراوە، گەیشتووەتە زیاتر لە 767 ملیۆن دینار
سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە سێ هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی سعودیە بکەن و ئەمڕۆ لە قۆناخی یەکەمدا 100 تۆن دەنێرن؛ دەڵێت، "ئەمە یەکەم بڕە هەناردەی سعودیە دەکرێت. پێشتر پێنج هەزار تۆن هەناردەی ئیماراتیش کراوە."
ئەمڕۆ یەکێتیی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بایکۆتی مامۆستایانی هەمیشەیی و وانەبێژانەوە یاداشتێکی چوار خاڵی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات. نوێنەرێکی وانەبێژانیش دەڵێت، "لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن بەردەوامین."
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لە 13 پەروەردەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین بەشێک لە مامۆستایانی میلاک، فەرمانبەران و وانەبێژان خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری دەکەن.
لە سایلۆی هەولێر و دهۆک دەست بەدابەشکردنی دوایین بڕە پارەی گەنمی جووتیارانی کراوە. بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "هەفتەی داهاتوو لە پارێزگای سلێمانیش دەست بە دابەشکردنی دەکرێت."
لەبارەی نەگەڕاندنەوەی 171 رووفاتی ئەنفالکراوانی کورد بۆ هەرێمی کوردستان، هەفتەی داهاتوو بانگهێشتی وەزیری تەندروستی عێراق و بەڕێوەبەری دادپزیشکیی بەغدا بۆ کۆبوونەوەیەکی لیژنەی شەهیدان دەکرێت.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لە ساڵی 2023، هەزار و 711 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی جیاواز تۆمارکراون کە زۆرترینیان سووتانی پووش و پاوان بوون پاشان سووتانی ماڵ و بە پلەی سێیەمیش رووداوی سووتانی ئۆتۆمبێل بوون.
نوێنەرێکی وانەبێژان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چەند پەروەردەیەکی سنووری پارێزگای دهۆک مووچەی مانگی ئابی وانەبێژان دابەشدەکرێت و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە پارێزگای سلێمانیش دەست بە دابەشکردنی بکرێت. بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش دەڵێت، 60%ی مامۆستایانیان وانەبێژ و 40%یان میلاکن، بۆیە داوایان کردووە مووچەی مانگی ئابی وانەبێژان دابەش بکرێت
بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "عێراق دەرمانی پێویستمان بۆ نانێرێت، بۆیە دەرمانی شێرپەنجە، تالاسیمیا و هەندێک نەخۆشیی دەگمەن و بوتڵی خوێنمان کەمە، لە سەردانەکەمان بۆ بەغدا وەزیری تەندروستیی عێراقمان لێ ئاگادارکردووەتەوە."
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە هەولێر تاپۆی زیاتر لە 10 هەزار كارتی دیکەی زەوی ئامادە كراوە و لە ئەمڕۆوە خاوەن زەوییەکان دەتوانن تاپۆکانیان وەربگرن. بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لەم کابینەیە نزیکەی 70 هەزار زەوی کارت کراونەتە تاپۆ."
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی حکومی بە پارە بێت و دەڵێت، "ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن (ئەمبوڵانس) بە شەو و رۆژ بەخۆڕاییە." دەشڵێت، نرخی گواستنەوەی نەخۆش لە ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتنی كەرتی تایبەت كەمكراوەتەوە.
بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 104 هەزار و 288 لەدایکبووی ساڵی 2006 بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان تۆماری دەنگدەرانیان نوێکردووەتەوە و 20ـی ئەم مانگە دوایین مۆڵەتە بۆ نوێکردنەوەی تۆمارەکانیان.
بڕیار بوو بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 بەشەناوخۆییەکی نوێ بۆ قوتابییانی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت لە هەولێر بکرێتەوە، بەڵام نەکراوەتەوە و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدینیش دەڵێت، کارەبا و ناوماڵی ماوە، بۆ ئەوەش نزیکەی سێ ملیار دیناریان پێویستە.
وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنووری و خاڵە گومرگییەکان لە دۆلارەوە کرایە دینار. بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "بڕیارەکە بۆ هەموو دەروازەکان نێردراوە و لە قۆناخی جێبەجێکردندایە."
شاندێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری تەندروستیی عێراق کۆببنەوە. بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، "سەردانەکە لەبارەی دەرمان، دابینکردنی ئامێر و کەرەستەی پزیشکییە."
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تاوەکو کاژێر 12:00ی شەوی 21ی ئەم مانگە سەرجەم کامێراکانی 'خاڵ بۆ خاڵ' بە درێژایی شەقامی 120 مەتری وەکو تاقیکردنەوە دەکەونەکار، لە 22ی مانگیشەوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێن
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، 25ی تشرینی یەکەم خوێندنی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، بەڵام لە زانکۆی سەلاحەدین دوێنێ شەممە دەستیپێکرد. یاریدەدەرێکی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دەڵێت، "زانکۆکەمان بۆ دەستپێکردنی خوێندن ئامادە بوو، وەزارەتیش رەزامەندی دەربڕی." سەرۆکی زانکۆی دهۆک دەڵێت، ئامادەن بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە 25ی مانگ
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو خۆڵبارین دەستپێدەکات و تاوەکو سبەی دووشەممە بەردەوام دەبێت و مەودای بینین کەم دەبێتەوە. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، "ئەو خۆڵبارینە زیاتر لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک کاریگەریی دەبێت."
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە شەش مانگی سەرەتای 2022دا زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار تۆمار کرابوون؛ لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ژمارەکە بۆ زیاتر لە چوار ملیۆن گەشتیار بەرزبووەتەوە
دادگەی فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ لەبارەی سکاڵایەک کە دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، کۆدەبێتەوە. وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایگەیاند، "نوێنەرانمان لە بەغدا لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی سکاڵاکە رەتبکرێتەوە و کاری لەسەر نەکرێت."
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لەپێناو تەواوکردنى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن، دەستپێکردن خوێندنی باڵا بۆ 25-10-2023 دواخرا.
وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاردرا لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی پێداویستی و کەلوپەلی کشتوکاڵی بکرێت و بە قیستی درێژخایەن بگەیێندرێتە دەستی جووتیاران. ئەمڕۆش دوو جووتیار مامەڵەکانیان تەواو کرد و دوو تراکتۆریان بە قیستی درێژخایەن پێدرا
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە ناونووسین بۆ حەج لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکەوە دەستپێدەکات، نرخی فۆرمەکەش 25 هەزار دینارە. داواش دەکات هەر کەسێک تەنیا یەک فۆرم لەو شارەی لێی نیشتەجێیە پڕبکاتەوە، بە پێچەوانەوە ناویان ناخرێتە تیروپشکەوە
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران رایگەیاند، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەی مامۆستایان و خەرجنەکردنی دەرماڵەی خوێندکاران، دەستپێکردنی دەوامی زانکۆی سلێمانی دواخرا. دەشڵێت، "خوێندنی زیاتر لە 23 هەزار خوێندکار، لەژێر مەترسیی هەڵپەساردندایە."
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیاری نادەستووریبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجوومەنەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام وردەکاری تێدا نییە، تەنیا ئاماژە بە نادەستووریبوونی یاسای ژمارە 2ـی ساڵی 2019ـی پەرلەمان کراوە. دەشڵێت، هەڵبژاردن پەیوەندی بە رێککەوتنی نێوان حیزبەکانەوە هەیە و "دەبێت لەبارەی رۆژی هەڵبژاردن رێکبکەون، بەتایبەتی یەکێتی و پارتی دەبێت رازی بن."
کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە سایلۆکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەستدەکرێت بە دابەشکردنی دوایین بڕە پارەی گەنمی جووتیاران.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندی تیمی مهلهوانیی بهڕێوهبهرایهتییەکەیان لە رووداوێکی خنكان، ئاگادارکرانەوە. دوای بەدواداچوون، دەرکەوت كارمهندێكی پرۆژهی ئاوی سهرهكی تهقتهق به ناوی مەحموود قادر لهدایكبووی 1966 لەکاتی پاككردنهوهی سهرچاوهی سهرهكی تۆڕی ئاوهكه له زێی بچووکدا خنکاوە.
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، 11 مامۆستای وانەبێژ لە بەردەڕەش بەهۆی بایکۆتەوە دەرکراون. یەکێک لە وانەبێژەکان دەڵێت، "بە ئێمەیان گوتووە ئاژاوەگێڕن." بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەشیش دەڵێت، "دوورخستنەوەی مامۆستایان هیچ پەیوەندییەکی بە حیزبایەتییەوە نییە لەو 11 کەسەی دوورخراونەتەوە، حەوتیان پارتین."
ئەندامێکی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر رایگەیاند، بەهای دینار روو لە دابەزینە و 100 دۆلار بە 163 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
قایمقامی پێنجوێن دەڵێت، 10 ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پڕۆژەیەکی لە سنوورەکە نەکردووە، نزیکەی شەش پڕۆژەی گرنگی رێگەوبانیش، کە پێویستیان بە 11 ملیار دینارە کارکردن تێیاندا راگیراوە.
بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی لە ناوچە جیاجیاکاندا نمەباران دەبارێت و دوانیوەڕۆش بارانی زیاتر دەبارێت، بەتایبەتی لە ناوچەشاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، ئەو بارانبارینە درەنگانی شەو کەم دەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆببێتەوە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی هەڵبژێرێت
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، لەدایکبووانی 2006 دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن و لە 10ـی ئەم مانگەوە دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن و تۆماری دەنگدەرانیان نوێ بکەنەوە.
بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوو سایلۆی نوێ دەکرێنەوە و ساڵی داهاتوو گەنم وەردەگرن. دەشڵێت، کار بۆ کردنەوەی سایلۆیەکی دیکەیش دەکرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکەم کۆبوونەوەیان دوای کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکەیان بکەن.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" لەلایەن بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەڵێت، "ماوهیهكی زۆر بهسهر تاوانهكانی هێزه زایۆنییهكاندا تێپهڕی، له كوشتن، كاولكاری، سووتاندن، دهربهدهركردن و چهندین جۆری دیكهی دهستدرێژیی دژی فهلهستینییهكان، لهبهرئهوه كاتی ئهو كاردانهوهیه هاتبوو كه بینیمان."
قایمقامی قەزای پشدەر رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی بودجەیەکی دیاریکراو، نزیکەی 22 پڕۆژەی گرنگی قەزاکەیان لە سەرجەم سێکتەرەکان راگیراون. لەبارەی کۆچی گەنجانی سنوورەکەش دەڵێت، بەهۆی نەبوونی کارەوە بە ناچاری کۆچ دەکەن.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، لەدوای سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ نزیکەی چوار هەزار پێشنیاز و داواکاری لە هاونیشتمانیان وەرگیراون. چەندین پرۆژەش لە بواری کشتوکاڵ، گەشتیاری و خزمەتگوزاریی گشتی جێبەجێکراون. جێگری پارێزگاری دهۆکیش دەڵێت، "هەموو ئەو پڕۆژانەی دوای سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی بڕیاریان لەسەردراوە چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە."
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ لە بەشێک لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکانی بەردەڕەش، چۆمان، شێخان و ئاکرێ بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندنیان کردووە، بەڵام پەروەردەی ئاکرێ رەتیدەکاتەوە لە هیچ قوتابخانەیەکی سنوورەکەیان بایکۆت کرابێت. پەروەردەی چۆمانیش دەڵێت، 10 وانەبێژێک بایکۆتیان کردبوو، بەڵام گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.
قایمقامی رواندز دەڵێت، تەنیا لە رێگەی یەک پڕۆژەی گەشتیارییەوە 200 بۆ 300 هەلی کاریان رەخساندووە، بۆیە لە بەرنامەدایە ماستەرپلانێکی نوێ بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە نێویاندا قەزای رواندز ئامادە بکرێت کە رۆڵی دەبێت لە رێکخستنەوەی زیاتری شوێنە گەشتیارییەکان.
بەرپرسێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، "پڕۆژەی گەشانەوە، قەرزی بچووکە و سەرەتا دەدرێتە 25 بزنس کە زیاتر پڕۆژە نوێیەکانە وەکو کشتوکاڵی و تەکنەلۆژیا، هەر کەسێکیش لە پلانیدایە داوا پێشکێش بکات، دەتوانێت بەشێوەی ئۆنڵاین فۆرم پڕبکاتەوە کە تاوەکو 25ـی ئەم مانگە دەرفەتیان لە بەردەستە."
قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، قەزاکەیان لە بابەتی ئاوی خواردنەوەدا چەندین ساڵە گرفتی هەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە "لە قەزاکەدا هیچ شوێنێکی حەوانەوە وەکو پارک بۆ گەنجان نییە و هیچ گرنگییەکیش بە کەرتی گەشتوگوزار نەدراوە."
ئەمڕۆ سێشەممە، چوارەمین پێشانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی دەستپێدەکات. کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، "پێشانگاکە تاوەکو 7ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و تێیدا نزیکەی 80 کۆمپانیای ئێرانی بەشداری دەکەن."
گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵێت، تاوەکو ئێستا 20 هەزار و 864 هاونیشتمانی فۆرمی وەرگرتنی شووقەی بێ پێشەکییان پڕکردووەتەوە و 30ـی 11ـی ئەمساڵ دوایین دەرفەتە لە بەردەستی هاونیشتمانیان بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکانیان.
لە هەولێر نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە بۆ مانگی ئەیلوول لەنێوان 12 بۆ 14 هەزار دینارە و موەلیدەکان رۆژانە تێکڕا 10 کاژێر کاریان کردووە؛ لە دهۆک نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 3 بۆ 10 هەزار دینارە؛ لە سلێمانی لە نێوان حەوت بۆ 7500 هەزار دینارە و لە هەڵەبجە لە نێوان هەشت بۆ نۆ هەزار دینارە.
''ئەو هاونیشتمانیەی خزمەتگوزاری زیاتری دەوێت و دەیەوێت هۆتێلەکەی زۆر نزیک بێت لە ماڵی خودا، ئەوە گەشتەکەی گران دەبێت، هەرچەندە ئەوانەش کە بە 550 دۆلار گەشت دەکەن هوتێلەکەیان هەر 10 بۆ 15 خولەکێک دوورە."
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی ئامادەنەبوونی هەندێک سەرکردەی حیزبەکەی لە کۆنگرەی پێنجەمدا دەڵێت، "لەگەڵ ئەو برادەرانە هەموویان قسە دەکرێت، هەوڵی ئەوە دەدرێت بارودۆخەکە رێکبخرێتەوە و لەگەڵ هەندێکیان پەیوەندی بەردەامە، پێموایە ئەو بابەتە قابیلی چارەسەرکردنە."
بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کارەکانی دەرچووە یەکەمەکانی ناوچەی 140 تەواو بووە و سەرجەم دەرچووان بۆ ماوەی پێنچ رۆژ کۆدەکانیان کاراکرا و لەمەودوا کاری دامەزراندنیان لای ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵیی عێراقە، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دادەمەزرێن.
لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رای جیاواز لەنێوان ماڵی کۆسرەت رەسوڵ و کوڕانی مام جەلال تاڵەبانی لەبارەی دیاریکردنی ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو حیزبە و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی یەکێتی دروستبووە. ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەش دەڵێت، "لەنێو یەکێتیدا قەت نەبووە و نابێت کەسێک بەبێ راوێژ بڕیار بدات."
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیش بکرێت. دەشڵێت: "رۆژی یەکشەممە وردەکاریی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق بڵاودەکرێتەوە."
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بەغدا 200 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد، کە سێیەم بەشی 700 ملیار دینارەکەیە و بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز بەکاردەهێندرێت.
لە دەروازەی حاجی ئۆمەران تائێستا رێگە بە گەشتیاران نادرێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن، لە باشماخیش رێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی "مۆدێل بەرز نادرێت." بەڵام لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان هەر گەشتیارێک کەفیلێکی هەبێت رێگەی پێدەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکەی گەشت بکات.
فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، تەندروستیی ئافرەتێک لەنێو کۆنگرە تێکچووە و گواستراوەتەوە فریاکەوتن. جگە لەوە هیچ شتێکی دیکە رووینەداوە و هەموو شتێک ئارامە.
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیۆن کە یەکێک بوو لە میوانانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی لەسەر هەمان رێچکەی باوکی کار دەکات
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، بافڵ تاڵەبانی بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە وەکو سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵدەبژێردرێتەوە. دەشڵێت، کۆنگرە بۆ نوێبوونەوەیە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا دەڵێت، نۆ کەس لە ستافی بەڕێوەبردنی هۆڵەکەی حەمدانیە دەستگیرکراون و خاوەنی هۆڵەکەش هەڵهاتووە، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵن بۆ دەستگیرکردنی.
پارێزگاری نەینەوا دەڵێت، لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە، "بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا 87 کەس گیانیان لەدەستداوە و 100 برینداریش گەیێندراونەتە ناوەندە تەندروستییەکانی پارێزگای نەینەوا بۆ ئەوەی چارەسەریان بۆ بکرێت".
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی ئەوەی هەڕەشەی لە ژنان کردووە کە وێنە و ڤیدیۆیان بڵاودەکاتەوە.
دوای نزیکەی دوو هەفتە لە بایکۆتکردنی ناوەندە تەندروستییەکان، پزیشکانی گەنج گەڕانەوە سەر کارەکانیان. نوێنەرێکی پزیشکانی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: "پزیشکان گەڕاونەتەوە بەشە گەرمەکان و شەممەی داهاتوو دەگەڕێنەوە بەشە ساردەکانیش." بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیانیش دەڵێت: "پزیشکانی گەنج گەڕاونەتەوە شوێنە گەرمەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری گەڕانەوە بۆ شوێنە ساردەکان نەدراوە."
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرهەم ساڵح دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون "بەرهەم ساڵح لەگەڵ کۆنگرەدا نییە، بەڵام دژایەتیشی ناکات و نابێتە بەرەی دژ بە کۆنگرە و هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرە خواستووە."
ئەمساڵ لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک 32 کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان کرێکاری بیانین. بە گوتەی بەرپرسانی سەندیکای کرێکارانیش، زۆربەی ئەو کرێکارانە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی کەرکووکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای دەرچوونی نمرەکانی تاقیکردنەوەی خولی دووەم و نوێکردنەوەی داتاکان. لە ناوچە دابرێندراوەکان زانکۆلاین رادەگەیێندرێت. دەشڵێت: "نزیکەی 3500 فۆرممان دابەشکردووە بۆ ئەوەی خوێندکاران پڕی بکەنەوە."
لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، لە بنەرەتدا ئەو هاونیشتمانییە پیشەی پێشمەرگە بووە و کرێکاری کاری دووەمی بووە.
بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لەبارەی کاراکردنەوەی کۆدی یەکەمەکانی خەڵکی ناوچەکانی سنووری مادەی 140 دەڵێت "مافی هەموویان دەستەبەرکراوە و رەنگە هەر ئەم هەفتەیە کۆدەکانیان کارابکرێت."
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پڕۆژەی گەشانەوە رادەگەیێنێت، کە بەپێی ئەوەی رایانگەیاندووە، دوو ئامانجی هەیە. یەکەم؛ هاندانی بانکە تایبەتەکان بۆ پێشکێشکردنی پشتگیریی دارایی تایبەت بە بزنسی بچووک و مامناوەند. دووەم؛ نیشاندانی بزنسی بچووک و مامناوەند کە چۆن دەتوانن قەرز لە بانکە تایبەتەکانەوە بەکاربهێنن بۆ فراوانکردنی کارەکانیان.
راگرتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی شەش ملیار دۆلاری بە داهاتی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە
سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، "لەگەڵ راگەیاندنی لیستی دابەشکردنی مووچە، داوامان لە مامۆستایان کردووە ئەگەر پێیان دەکرێت، بگەڕێنەوە قوتابخانەکان" پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیش سێشەممە بڕیاری کۆتایی لەبارەی درێژەدان بە بایکۆت دەدەن.
بەرپرسێکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، ئەمڕۆ شاندێکی ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵیی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ کاراکردنی کۆدی دەرچووانی سنووری مادەی 140. بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانیش ئاماژە بەوە دەکات، "بڕیارە بەشێک لە خوێندکارە یەکەمەکانی سنووری مادەی 140 کە یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بوون، لەلایەن حکومەتی فیدراڵیی عێراقەوە دابمەزرێن."
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار، شەڕە چەقۆ لە نێوان پێنج گەنجدا دروستووە و یەکێکیان کوژراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی هەشت تۆمەتباری "ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر" رادەگەیێنێت. دەڵێت، "تۆمەتبارەکان، تەقەیان لە ماڵان و شەقام و شوێنە گشتییەکان کردووە."
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاڕدرا لەسەر قەدەخەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (تەماتە، پەتاتە و شووتی) لە دەروازە و مەرزەکانی سنووری ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، تەرمی پیاوێک لە رووباری دیجلە دۆزراوەتەوە، کە هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە. پۆلیسی زاخۆش دەڵێت، لێکۆلینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی دەکەن.
جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتی رایگەیاند، لە کۆنفرانسی مەکتەب و مەڵبەندەکانی یەکێتی 260 کەس وەکو ئەندامی کۆنگرەی پێنج هەڵبژێردراون کە نزیکەی 60ـیان ژنن. دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی کۆبوونەوەیەک بۆ دیاریکردنی سەرۆکی کۆنگرە بکرێت.
پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو 5,000 دەفتەری پاسپۆرت بۆ پارێزگای سلێمانی دەنێردرێت و لەومەودوا هەفتانە دەفتەری پاسپۆرت بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و گرفتی نەمانی دەفتەر چارەسەر دەبێت.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەبێ بوونی وەزیری پێشمەرگە، ناتواندرێت پڕۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا جێبەجێ بکرێت".
بەپێی رێنماییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی یەک بازنە دەبێت و هەموو ئەوانەی کارتی بایۆمەترییان هەیە و تەمەنیان لە 18 ساڵ زیاترە، مافی دەنگدانیان دەبێت. جیاکردنەوەی و ژماردنی دەنگەکانیش بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت.
سەرۆکی فراکسیۆنیی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئاگادارکراونەتەوە کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدەدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەکە دیار نییە، بڕیاریشە کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت، ئەگەر رێککەوتن لە کۆبوونەوەکە رووبدات پرسی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە.
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی، گەرمیان و راپەرین بایکۆتی دەوامیان کردووە و تاکە داواکارییان دامەزراندنە بەشێوەی گرێبەست.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، "ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان و تائێستا نزیکەی 300 هەزار کەسیش تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە."
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە ناکرێت.
بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوولەی خۆراکی دهۆک رایگەیاند، بە هەزاران خێزان لە دهۆک پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنییان کارا نەکردووە، ئەگەر تاوەکو یەکی مانگی داهاتوو پسوولەکەیان کارا نەکەن، بەشەخۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت.
بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی حەوتەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دەکرێت
کاتیۆشایەک لە شارۆچکەی سفەییە لە سنووری گوێڕ کەوتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبوو.
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو سکچوونێک کە دەچێتە نەخۆشخانەکان، 20%یان رەوانەی پشکنینی کۆلێرا دەکەن و هەموو سکچوونێکی تووند بە کۆلێرا دەزانن. داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات، لەکاتی تووشبوون بە سکچوون بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن
لە سایلۆی هەولێر، لە کۆی نزیکەی 119 ملیار دینار تائێستا 68 ملیار دیناری گەنمی جووتیاران خەرجکراوە. لە سایلۆی سلێمانی لە کۆی نزیکەی 189 ملیار دینار نزیکەی 112 ملیار دینار خەرجکراوە. لە سایلۆی دهۆک لە کۆی 102 ملیار دینار زیاتر لە 63 ملیار دیناری گەنمی جووتیاران خەرجکراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 11 پڕۆژەی ستراتیژیی ئاویان لە پلاندایە کە بودجە بەردەست بوو دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەپێی ئینفاقی فیعلی (خەرجی راستەقینە) بێت پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا لە 5٪ کەمترە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵيۆزى فهرهنسا له عێراق کۆبووەوە و تاوتوێ دوايين پێشهاتهكانى گفتوگۆى نێوان هەولێر و بەغدایان بۆ چارهسهركردنى كێشهكانى نێوانيان و پرسى بودجهى عێراق کرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە رایگەیاند، "بۆ مووچەی مانگی تەممووز تەرخان دەکرێت."
بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر رایگەیاند، ماوەیەکە نێرگەلەکێشان لە شەقام، سەوزایی و پارکەکان بووەتە دیاردە، بۆیە هەڵمەتێکیان رایگەیاندووە و دەستبەسەر هەموو ئەو نێرگەلانەدا دەگرن کە دەبیندرێن و دەشڵێت، "کێشانی نێرگەلە لەو جێگایانە قەدەخەیە."
پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە 197 و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ژمارە 120 بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، "لە هەڵبژاردنەکاندا 39 هاوپەیمانی و 29 حیزب بەشداری دەکەن."
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، "ئەمیرێکی داعش" دەستگیرکراوە، کە ناوی (زێدان خەلیفە ئەحمەد مەتەر)ە و بە (ئەبوو لەیلا) ناسراوە
هاوڕێیەکی هونەرمەند بەیتۆجان رایگەیاند، بە ئامادەبوونی کوردی دیاسپۆرای سوێد، هونەرمەند و کەسایەتییە سیاسییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان، ئەمڕۆ تەرمی هونەرمەندی نیشتمانپەروەر بەیتۆجان لە سوێد بەخاکسپێردرا
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار دەڵێت، بەهۆی بایکۆتی کارمەندانی تەندروستی دەرگای نەخۆشخانەی قەڵا داخرا، بەڵام ئەو نەخۆشانەی دۆخیان مەترسیدارە سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هەژار بکەن و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا 3650 تاوەکو 3700 مێگاواتە و خواستیش لەسەر کارەبا بۆ خوار 5000 مێگاوات دابەزیوە. کاژێرەکانی کارەباش لەنێوان 17 بۆ 19 کاژێرە."
بڕیارە کاژێر 1:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بدات. پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، "پێشتر چەند لایەنێک گرفتیان لەگەڵ بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە هەبووە، بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە و پێشبینی ناکەین کەس دژی بێت."
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی "122" رایگەیاند، کچێک لەسەر پردی پەڕینەوەی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، داوایان کردووە دوای بەپارێزگاربوونی هەڵەبجە بودجەیان بۆ خەرجبکرێت کە تەنیا بۆ پڕۆژە وەستاوەکانی ساڵانی رابردوو 164 ملیار دیناریان پێویستە.
ئەمڕۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، بۆ ئەم ساڵی خوێندن یەک ملیۆن و 633 هەزار و 125 قوتابی لە هەرێمی کوردستاندا هەن، کە زۆرترینیان لە هەولێرن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زانکۆلاین 48 کاژێری دیکە درێژکرایەوە واتا تاوەکو 12ـی شەوى رۆژى پێنجشەممە 14-09-2023 بۆ دەرچووانى قۆناخى 12 ئاماەیی درێژدەکرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی نەمسا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە سبەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆببێتەوە.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر دەڵێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، "لەلایەن هەرێمی کوردستان و ئێرانیشەوە رەزامەندی لەسەر کردنەوەی دەروازەی کێلەشین لە سیدەکان دراوە. هەوڵەکان بۆ ئەوەیە ئەمساڵ کارکردن لە رێگەوبانەکانی تەواوبێت و بکرێتەوە." بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێرانیش دەڵێت، "تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئێرانییەکانە و دەبێت کۆمپانیایەک دیاری بکەن بۆ چاککردنی رێگەوبانەکانی دەروازەکە."
قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان پارەی بۆ خەرج دەکرێت و چاوەڕوانن هەفتەی داهاتوو دەست بە کار بکاتەوە. بەرپرسێکی کۆمپانیای جێبەجێکاریش دەڵێت، "داوای کەرەستە و پێداویستییەکانمان کردووە".
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە هەوڵی ئەوان، توانراوە دوو هاونیشتمانیی خەڵکی هەرێمى کوردستان ئازادبکرێن کە لە وڵاتی سعودیە دەستگیرکرابوون. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، "بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاڵا و یارییەوە دەستگیرکرابوون، چونکە بەرزکردنەوەی ئاڵا و دروشمی هەر وڵاتێک لە سعودیە رێگەپێنەدراوە."
ئەمڕۆ کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە بەشێکی دیکەی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەکەوێتە کار. گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، "بە دیاریکراوی لە رێگەی کەرکووک بۆ رێگەی موسڵ بە هەردوو ئاراستە دەبێت".
رۆژی سیشەممە، 05-09-2023، سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، "لە 17ـی ئادار بەهۆی ئەو نووسراوەی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەبارەی کارکردن بۆ پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی نێردرابوو، زۆربەی کارەکانمان راگرت، بەڵام دوای ئەوە دەستمان بە هەندێک کار کرد لەوانە سڕینەوەی ناوی مردوو، ئەوانەی چوونەتە دەرەوەی وڵات و ئەوانەش کە مووچەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاتر بێت."
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان بە فەرمانێکی دادوەری رۆشتوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، بەڵام تۆمەتبارەکە رووبەڕوویان بووەتەوە و تەقەی کردووە، بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا
رۆژی سێشەممە، 05-09-2023، د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رۆژانە زیاتر لە 100 کەس بەهۆی سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن و نزیکەی 30 بۆ 40 کەسیان دەخەوێنرێن. تەنیا مانگی ئاب، هەزار و 100 کەس بەهۆی سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە."
رۆژی سیشەممە، 05-09-2023، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە قەزای کۆیە فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کردەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی رایگەیاند، "یەکێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیدانە بە کەرتی تایبەت، کرێکار، گەنج و دۆزینەوەی هەلی کار بۆیان. ئەو بەشەی ئەمڕۆ کراوەتەوە بۆ ئەوەیە کە مافەکانی کرێکار لە کەرتی تایبەت وەکو دامەزراوانی کەرتی گشتی دەستەبەر بکرێت بەتایبەتی خانەنشینبوونیان."
بە گوتەی شێخ نیاز نەقشبەندی، ئەو دوو کەسە پێش ئەوەی یارییەکە تەواوبێت، هەوڵیان داوە لە یاریگە بچنە دەرەوە و بۆیە زیاتر گومانیان لێ کراوە و دەستگیرکراون و دەشڵێت، "لەگەڵ کۆنسوڵی عێراق لە جەدە قسەمان کردووە بۆ ئەوەی بێنە سەر هێڵ و هەوڵ بدەین لەرێگەی دیپلۆماسییەوە ئازادبکەن. کۆنسوڵ دەڵێت، لەسەر هێڵە، بەڵام گوایە بابەتەکەیان بووەتە سیاسی."
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، هەفتەی داهاتوو خشتەی کارکردنی کۆمیسیۆنی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواو دەبێت و رایدەگەیێنن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 221 هەزار بایۆمەتری دەرکراوە.
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ سێ مانگ، 500 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، کە ئەوە قەرزە و دەبێت دواتر لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە 2023 لەنێوان هەردوو حکومەتدا پاکتاو بکرێت.
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەگوێرەی یاسای بودجە هەموو مانگێک تریلیۆنێک و 300 ملیار دینار مافی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، دوای ئەوەی دانوستانەکان ئەنجامیان نەبوو عێراق هاتووەتە سەر میکانیزمی قەرز کە ئەویش 500 ملیار دینارە و بۆ ئەوەش بەشی مووچە ناکات چونکە داهاتی نەوت نییە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی، بەشی مووچەی هاووڵاتییان ناکات، هەروەها دەڵێ "هەست دەکەین حکومەتی عێراق سیاسەتی برسیکردن بەرامبەر خەڵکی کوردستان بەکاردەهێنێت".
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، ئەو کەسانەی لە گرژییەکانی دوو رۆژ لەمەوبەری کەرکووک گیانیان لەدەستدا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە شەهید دەنووسرێن و شەهیدانەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.
بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم مانگە ناونووسین بۆ حەجی 2024 رادەگەیێنن و داوا لە هاونیشتمانییانیش دەکات سەردانی نووسینگەکان نەکەن بەمەبەستی ناونووسین تاوەکو بە فەرمی رادەگەیێندرێت.
بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان دەڵێت، دوو تووشبووی دیکەی کۆلێرا لە سنوورەکەیان تۆمارکراوە و 49 سکچوونیش دەستنیشانکراون.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێوارەوەی شەممەوە لە خۆپیشاندانەکەی کەرکووک گیانیان لەدەستداوە، بۆ سێ کەس بەرزبووەتەوە و نۆ برینداریش لە نەخۆشخانەن.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت لە گرژییەکانی نێو خۆپێشاندانەکانی کەرکووک، کەسێک گیانی لەدەستدا و بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو دۆخەی لە کەرکووک هەیە، قەدەخەی هاتووچۆ لە شارەکە راگەیێندرا.
بەرپرسی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەڵێت، لە چوار ساڵی رابردوودا 69264 کرێکار دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە. لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیش، 14755 کرێکار، کە تائێستا دەکاتە زیاتر لە 138 هەزار کرێکار و دوای خانەنشینبوونیان دەستەبەرەکانیان وەردەگرن
سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆمار کۆبوونەتەوە و لەبارەی گرفتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان قسەیان کردووە و پێیگوتوون، کێشەی مووچە و بودجە چارەسەر دەکەن
سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان دەڵێت، لە مانگی ئەیلوول ئەو مۆڵەتە تەواو دەبێت، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیاکانی دابوو بۆ دامەزراندنی 75٪ـی کرێکاری ناوخۆیی و 25٪ـی کرێكاری بیانی. گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیش دەڵێت، "بۆ چاودێریکردنی بڕیارەکە، لیژنەیەکی باڵا پێکهێندراوە."
بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە زیاتر لە 100 نەخۆشی سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانە حکومییەکان دەکەن. ئەو پشکنینانەی بۆ بەغدا نێردرابوون، ئەنجامەکەیان گەڕاوەتەوە و دەرکەوتووە 10 کەس تووشی کۆلێرا بوون.
سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان دەڵێت، فەرمانێکیان دەرکردووە بۆ هەموو دەرمانخانەکانی هەرێمی کوردستان کە نابێت دەرمانی فرۆشراو وەربگرنەوە و دووبارە بیفرۆشنەوە. سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان دەڵێت، "ئەو بابەتە بووەتە دیاردە بۆیە وەزارەتی تەندروستی ئەو بڕیارەی دەرکرد."
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت، 2ـی ئەیلوول دوایین وادەیە بۆ جووتیاران بۆ ئەوەی گەنمەکانیان ببەن بۆ کڕینەوەیان.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراک دەکرێت. بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکیش لە سلێمانی دەڵێت، چاوەڕوانی بڕیاری بەغدان بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی هەشت.
بەڕێوەبەری نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەڵێت، لە 18ـی ئەم مانگەوە هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی و بیانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو بەیانیی ئەمڕۆ، 45 هەزار زیارەتکار هاتوون کە نزیکەی دوو هەزاریان بیانی بوون.
ئەفسەرێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، کاژێر 1:00ـی بەرەبەیان ئاگرێک لە کارگەیەکی دارتاشی لە گەڕەکی عەدالە کەوتەوە و دەوروبەری کاژێر 3:15ـی بەرەبەیان کۆنترۆڵ کرا، بەڵام هەموو کارگەکە سووتاوە و خاوەنەکەی زیانێکی مادیی زۆری کردووە.
وەزیری خوێندنی باڵا نووسراوێک لەبارەی وەرزی نوێی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی 2024 - 2025 ئاراستەی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "پلانەکانتان ئامادە بکەن."
برا گەورەکەی حاجی دەڵێ لە هەموو شوێندا بە دوای گەڕاون و نەیاندۆزیوەتەوە، بۆیە داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆزینەوەیدا هاوکاریان بێت.
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە رێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 دراوە و پشکنین و هەززەشیان بۆ دەکرێت، بەڵام تاوەکو سەرەتای مانگی ئەیلوول ژمارە ناکرێن.
لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی تەیراوای شاری هەولێر، ئەمڕۆ سێ کرێكار کەوتە نێو ئاوەڕۆکە، قایمقامی هەولێر دەڵێت، یەکێک لە کرێکارەکان گیانی لەدەستداوە و دووانیان بریندارن.
بەهۆی لێدوانێک لەبارەی دەروازەی سنووری پەروێزخان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆدا، وەزارەتی دارایی سکاڵا لەسەر کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمار دەکات. ئەو ئەندامە دەڵێت، "فەرمانی دەستگیرکردنم دەرچووە و دراوەتە ئاسایشی گەرمیان."
بەڕێوەبەری شێڵتەری سەگەکانی هەولێر دەڵێت، مانگی ئاب بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و هەندێک گرفتەوە پڕۆسەی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان خاوکرابووەوە. قایمقامی کۆیەش باس لەوە دەکات لە کۆیەش دەست بە کۆکردنەوەی سەگەکان دەکرێت و رەوانەی شەڵتەرەکەی هەولێر دەکرێن.
بنەماڵەی وەستا حەسەنی کەبابچی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر گیانلەدەستدانی وەستا حەسەن بڵاوکراونەتەوە دەڵێن، سەرجەم ئەو هەواڵانەی لەبارەی گیانلەدەستدانی بڵاودەکرێنەوە، رەتدەکەنەوە و وەستا حەسەن بە قەزا و قەدەر گیانی لەدەستداوە.
گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ 12 کەسیان دەستگیرکردووە کە ویستوویانە بە قاچاخ هەندێک کەرەستە هەناردەی ئێران بکەن.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەیدسادق شەڕ لە نێوان نۆ کەسدا دروستبووە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، "شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە."
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، لە یەکی مانگی نیسانەوە تاوەکو 24ـی ئاب، لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی هەشت جار شەڕ لەنێوان زاوا و خەزوور روویانداوە، کە حەوتیان لە هەولێر بوون.
بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بکات. گوتەبێژی ئەو حیزبەش دەڵێت، "شاندێکی باڵای یەکگرتوو پێشوازی لێ دەکات."
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە سەری بڵند و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.
دوو رۆژە لیژنەیەکی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدان. ئەمینداری گشتیی وەزارەتەکە دەڵێت، "دەستبەکاربوونی لیوا هاوبەشەکان هەندێک رێکاری هونەری ماوە. پێویستیشە هەموو ئەو کەسانەی ناویان هاتووەتەوە ببیندرێنەوە." سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، "شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق بۆ دەستنیشانکردنی رۆژی دەستبەکاربوونی هێزەکە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن."
زانکۆی هەولێری پزیشکی، وەکو یەکەم زانکۆ لە هەرێمی کوردستان بڕیاری یەکپۆشی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 راگەیاند. زانکۆی سەلاحەدین هەفتەی داهاتوو لەوبارەوە بڕیار دەدات. زانکۆی سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆکیش لەگەڵ سیستمی یەکپۆشیدا نین.
بەگوتەی سەردەشت رەفیق، دوای پاککردنەوەی دیوارەکان هەر کەسێک دووبارە ریکلام بنووسێت ناوی دەدرێتە بەشی یاسایی و ئەوان سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەن، هەر کەسێکیش پەیوەندی پێوە کرا و ئامادەنەبوو بەدەم داواکارییەکە بێت بۆ پاککردنەوەی دیوارەکان، ئەوە ئەویش سکاڵای لەسەر دەکرێت و بە پێبژاردن سزادەدرێت و دەدرێتە دادگاش."
ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زیاتر لە حەوت هەزار کورسی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند، کە دبلۆمی باڵای یەک ساڵە 2308 کورسی، دبلۆمی باڵا دوو ساڵەی پزیشکی 160، ماستەر 3312 و دکتۆرا 1834 کورسی بوو.
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار و 542 مامۆستایە. مووچەی وانەبێژان لە نێوان 200 بۆ 400 هەزار دیناردایە؛ کۆی پارەی مووچەی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان 13 ملیار و 200 ملیۆن دینارە، بۆ ئەوەی هەموویان بکرێن بە گرێبەست زیاتر لە چوار ملیار دیناری دیکە پێویستە.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 36 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن کە زیاتر لە 25٪ـی کۆی میلاکاتی پەروەردە پێکدێنن و شایستەی مانگانەیان لەنێوان 200 بۆ 400 هەزار دینارە، بەڵام کارۆخ عەبدوڵڵا دەڵێت، زۆربەی کات لە کاتی خۆیدا دابەشناکرێت."
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بڕیارە هاکان فیدان دوای سەردانی بەغدا و کۆبوونەوەکانی، سەردانی شاری هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ لەبارەی گەڕاندنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی نوێی دەرکردووە و دەڵێت، "کار بەو میکانیزمەی وەزارەتی دارایی نەکرێت و کەفیلەکان ناچار ناکرێن بە گەڕاندنەوەی قەرزەکان و لە مووچەکانیان نابڕدرێت."
سبەی لە پارێزگای دهۆک دەست بە دابەشکردنی 13 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران دەکرێت. سێ رۆژە لە پارێزگای هەولێر دەست بە دابەشکردنی 18 ملیار دینار کراوە. بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانیش دەڵێت، دوێنێ دەستیان بە دابەشکردنی 27 ملیار دیناری جووتیاران کردووە و سبەی رەنگە دابەشکردن تەواو بێت.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران دەڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن ئەمساڵ دەروازەی کێلەشین لە سنووری سیدەکان بکرێتەوە، چونکە سوودی بۆ هەردوولا دەبێت.
رۆژی یەکشەممە، 20-08-2023 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "مەلا هەورامان گەچێنەیی، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، سکاڵای لەسەر عەتا دارتاش تۆمارکردبوو بەگوێرەی مادەی 433ـی یاسای سزادانی عێراقی بە تۆمەتی ناوزڕاندن، بۆیە لەلایەن پۆلیسەوە پەیوەندی پێوەکراوە کە لە دەرفەتێکدا سەردانی بنکەیەکی پۆلیس بکات بۆ ئەوەی گوتەی لێوەربگیرێت، بەو مەبەستە ئەمڕۆ سەردانی بنکەی پۆلیسی سەرچناری کردووە و گوتەی خۆی داوە."
کۆتایی ئەم هەفتەیە وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، 23ـی ئەم مانگە وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات.
پیرۆزبایی موحسین مەندەلاوی لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە، 14-8-2023 خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی بیزنس لە چوارچێوەی خەڵاتەکانی ستیڤی راگەیێندران و تۆڕی میدیایی رووداو وەک "باشترین میدیای قەبارە مامناوەندی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان"، خەڵاتی "کۆمپانیای ساڵ"ـی بەدەستهێنا. رۆژی 13ـی ئۆکتۆبەریش لە رێوڕەسمێکی گەورەدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا خەڵاتەکان دابەش دەکرێن.
سەرەتای ئەم هەفتەیە گرتەی منداڵێکی ساوا بڵاوکرایەوە کە لەلایەن دوو کچە پەرستاری نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر ئازار دەدرێت، شێوازی مامەڵەکردنی ئەو دوو کارمەندەوە لەگەڵ منداڵە ساواکە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 20-08-2023 وەزارەتی تەندروستی بە رووداوی گوتبوو، کەبەدواداچوون لەوبارەوە دەکەن.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کەرکووک بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاردرا رۆژی 27ـی ئەیلوولی 2023 کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مانگی ئەیلوول ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەکات و لیژنەیەکی تایبەت پێکدەهێنن بۆئەوەی هەموو ئەو کەسانە ببینن کە ناویان بۆ حەج دێتەوە، هەر کەسێک توانای حەجکردنی نەبوو رێگەی پێ نادرێت حەج بکات
سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت پیرۆزبایی بەدەستهێنانی خەڵاتی ستیڤی لە رووداو دەکات و دەڵێت، "ئێوە دەتوانن دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنن."
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، لەسەر کەمی کاژێرەکانی کارەبا و جیاوازی کارەبای نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە لە ئەنجوومەنی پارێزگا، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر و بەرپرسی مووەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر کۆدەبنەوە.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، حیزبەکەی "بەهەموو شێوەیەک" پشتگیریی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات.
د. ئاری سەلاحەدین، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئای بی، نیوکاسڵ و گەمبۆرۆ بە رووداوی گوت، "ئەو نەخۆشییانە لە عێراق، کوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیهان ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە هەن، ئەگەر بمانەوێت بزانین ئەوەی بڵاوبووەتەوە جۆرێکی دیکەی ئەو نەخۆشییانەیە ئەوە پێویستە پشکنینی تاقیگەیی بە ئامێری پێشکەوتوو بکرێت دواتر نموونەکان بنێدرێنە تاقیگەیەکی دیکە لە دەرەوەی عێراق کە جەختلەوە بکاتەوە جۆرێکی نوێیە."
لە مانگی حوزەیرانی 2022، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراکی عێراق لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای لەسەر هەریەک لە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان و نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی ئەو وەزارەتە تۆمارکرد. سکاڵاکە بەهۆی نەگەڕاندنەوەی پارەی فرۆشتنی یەکەکانی کۆبۆنی خۆراکە لە ماوەی 01-01-2004 تاوەکو 30-09-2021.
بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەستیان بە دابەشکردنی 10 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران لە سەرجەم شارەکان کردووە و، هەفتەی داهاتوو 58 ملیار دیناری دیکە بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.
پارێزەری گوهدار زێباری رایگەیاند، بڕیار بوو دوێنێ گوهدار ئازاد بکرێت، بەڵام نازانن بۆچی ئازادنەکراوە. بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەو لە چاکسازییدا نەماوە و گواستراوەتەوە ئاسایشی هەولێر.
سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان دەڵێت، بۆ زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان، داوای دامەزراندنی زیاتر لە 200 کەسیان کردووە و بۆ ئەوەش چاوەڕوانی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن.
سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی بەکارنەهێنانی سیستمی فێنککەرەوە 11 ئۆتۆمبێلی هێڵەکانی دەرەوەی شار بۆ ماوەی پێنج رۆژ راگیراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە. گواستنەوەی سلێمانیش دەڵێت، دەبێت سەرەتا مۆدیلی پاسەکان بگۆڕدرێت، ئەو کات ناچاربکرێن بە بەکارهێنانی سیستمی فێنککەرەوە.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و بژار خدر عومەری وەکو قایمقامی قەزای قوشتەپە دیاریکرد.
پارێزەری گۆهدار زێباری دەڵێت، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو حوکمدراوە ئازادبکرێت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قوتابییە یەکەمەکانی دەرچووی 12ـی ئامادەیی ساڵی خوێندنی 2022-2023 خەڵات کرد و گوتی، "خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم و جێگەی شانازییە ئەمڕۆ لە نێو ئەم ژمارە قوتابییەم و زیاتر دڵخۆشم کە قوتابییانەی شاری کەرکووکی دڵی کوردستان لەگەڵمـاندان."
شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی یەکخستنی رۆژنامەی کشتوکاڵی و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کۆدەبێتەوە.
دارەوان حاجی حامید، وەکو نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دەستبەکاربوو و، دەڵێ لە دوو ساڵی دەستپێکی دەستبەکاربوونیدا دەیەوێت گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار بدات، کە دوو کەرتی گرنگی وڵاتی ئیسپانیان.
بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ ماوەی پێنج رۆژ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران (بایۆمەتری) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، درێژکرایەوە.
سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان دەڵێت، بڕیار دراوە سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان بگوازرێتەوە بۆ کفری و کەمپی زانکۆکەش لە کەلار دەبێت.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران دەڵێت، لە 18ـی ئابەوە هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخەوە بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حوسێن دەستپێدەکات.
زانکۆی سلێمانی بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکارانی، رەزامەندی وەرگرتووە و چاوەڕوانی خەرجکردنی پارەیە. زانکۆی سەلاحەدینیش بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی چوار مانگی، پێویستی بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانە. لە زانکۆی دهۆکیش رەزامەندی خەرجکردنی دەرماڵی سێ مانگی خوێندکاران دراوە، بەڵام پارە نییە. بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت، "رەزامەندی خەرجکردنی پاڵپشتی دارایی ساڵی نوێی خوێندنیش دراوە."
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتباران بەمادەی (240) لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
بەرپرسی هونەریی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی نەیانتوانیوە کارتی بایۆمەتری دەربکەن لە ماوەی ئەو مانگەدا بۆیان دەربکرێت و بتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، 50 هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن، گەورەترین هاوپەیمانیش دەوڵەتی یاسایە کە لە 12 حیزب پێکهاتووە.
ئەندامێکی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی رایگەیاند، "ئەم ساڵ تورکیا 82 شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە، بەهۆیانەوە هەشت هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و سێی دیکە بریندار بوون."
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بە واژۆی 23 ئەندامی ئەنجوومەن، داوای بەقەزاکردنی ناحیەی رزگاریی ئیدارەی گەرمیانیان کردووە و هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجوومەنەکە لیژنەیەکی سێ کەسی پێکهێناوە.
گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لینکی پڕکردنەوەی فۆرمی نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون هیچ کێشەیەکی نییە و کار دەکات، بەڵام لۆدێکی زۆری لەسەرە، بۆیە لای بەشێکی هاونیشتمانییان ناکرێتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سێ لیوای دیکەی یەکەی 70 گواسترانەوە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتەکەش دەڵێت: "بەمنزیکانە چەند لیوایەکی دیکەش دەگوازرێنەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەت."
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، بەیانیی ئەمڕۆ پیاوێک تەقەی لە خوشکی خۆی و هاوژینی خوشکەکەی کردووە و هەردووکیانی بریندار کردوون، دواتریش هەڵاتووە
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، سێ تۆمەتباری بە چوار کیلۆ TNT و چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی بێ مۆڵەت و نایاسایی دەستگیر کرد.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 51 پلەی سیلیزی. پزیشکێک کە پسپۆڕی تەندروستیی گشتییە، داوا لە کرێکاران و پیشەوەران دەکات، ئەگەر ناچار نەبن نەچنە دەرەوە. دەشڵێت، دوای کاژێر 9:00ـی بەیانی لەپێش خۆر نەبن بە مەبەستی وەرگرتنی ڤیتامین دی، چونکە مەترسیدارە و دەبێتە هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست.
لە کۆی نزیکەی 400 ملیار دینار، نزیکەی 78 ملیار دینار بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجکراوە و بەغدا رۆژی سێشەممە 8ـی ئابی2023 چەکی 18 ملیار دیناری دیکەی بۆ پارێزگای هەولێر، 27 ملیار دینار بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و 13 ملیار دیناری دیکەی بۆ پارێزگای دهۆک کردووە. بەڕێوەبەری سایلۆی دهۆکیش دەڵێت، "ئەوە تەنیا چەکە و هێشتا پارەکە خەرج نەکراوە."
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی رەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز کۆدەبێتەوە.
راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داوایان لە یەکێتی کردووە وەزیری پێشمەرگە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی، ئەگەر ئەویش نەبێت، یەکێک لە وەزیرەکانیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت کارەکانی وەزارەتەکە بەڕێوە ببات. ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، تیمی یەکێتی دوو ناویان داوەتە حکومەت تاوەکو یەکێکیان بەوەکالەت ببێتە وەزیری پێشمەرگە، بەڵام تائێستا حکومەت وەڵامی یەکێتی نەداوەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2023ـدا زیاتر لە 72 هەزار کۆچبەر لە رێگەی دەریای نێوەڕاستەوە خۆیان گەیاندووەتەوە وڵاتانی ئەوروپا، لەو ژمارەیەش 6500 کۆچبەر گەیشتوونەتە یۆنان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەڵێت، "جگە لەو زانکۆ و پەیمانگە تایبەتانەى لە لیستى هاوپێچدا هاتوون و پابەندى مەرج و رێنماییەکانى وەزارەتن، هیچ زانکۆ، پەیمانگە و کۆلێژ و زانکۆییەکى دیکە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاوە مۆڵەتى پێنەدراوە و باوەڕپێکراو نییە".
بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، "ئەمڕۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت."
رۆژی پێنجشەممە، 20-07-2023 دادگای هەولێر شێروان شێروانی بە مادەی 289 و 295 لە یاسای سزادانی عێراق، بە چوار ساڵ بەندکردن سزادا، بە مادەیەکیان دوو ساڵ و شەش مانگ و بە مادەیەکی دیکەیان ساڵێک و شەش مانگ.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی دەڵێت، لە بازیان بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی گەیشتە بەغدا و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆببێتەوە.
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ بۆ بەقەزاکردنی هەریر کۆدەبێتەوە. سەرۆکی ئەنجوومەنەکە دەڵێت، لە کۆی 29 ئەندامی ئەنجوومەنەکەیان، 25ـیان ئامادەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەبن و پێشبینی دەکەن زۆربەیان دەنگ بە بەقەزاکردنی هەریر بدەن.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی هەولێر دەڵێت، لە دوای 13ـی ئاب، ئەو کەسانەی کۆدیان بۆ چووە و مەرجەکان دەیانگرێتەوە لیژنەیەک لە وەزارەتی تەندروستی دەیانبینێت و بۆ دامەزراندنیان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت .
ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقیش دەڵێت "ژمارەی هاوپەیمانێتییەکان گەیشتووەتە 37 هاوپەیمانی".
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی قەرەباڵخیی چاکسازییەکان، بڕیاریان داوە ئەم مانگە چاکسازییەکی نوێی گەوران لە قەزای کفری بکەنەوە. دەشڵێت، "ئێستا 5091 کەس لە چاکسازییەکان دەمێننەوە کە 446 کەسیان بڕیاری لەسێدارەدانیان هەیە و 1038 کەسیان بە مادەی هۆشبەر سزادراون."
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر رایگەیاند، لەمڕۆوە تاوەکو 2ـی ئەیلوول کۆمپانیای خۆشناو دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەولێر دەکات و یەک تۆن گەنمی پلە یەک بە 600 هەزار دینار و پلە دوو بە 575 هەزار دینار وەردەگرێت.
لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەگوتەی بەرپرسان، ئەمڕۆ لە 46 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت، بەجۆرێک لە هەولێر لە 19، سلێمانی 15 و دهۆکیش لە 12 بەنزینخانە.
ئاسایشی سلێمانی گوتی، ئەو پارە ساختانە لە دەرەوەی عێراق دروستکراون و گومانلێکراو بەنیازی ساخکردنەوەی بووە لە هەرێمی کوردستان و ناوڕاست و باشووری عێراقدا، ئێستاش بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار بە مادەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.
لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی تەممووز لە نێوان 12 هەزار بۆ 13 هەزار دینار دەبێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەبارەی بودجە، کارەبا و بەنزین کۆدەبێتەوە.
رۆژی سێشەممە، 01-08-2023 نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەنزینی حکومی سنووردارکراوە بۆ ئەوەی هەمووان سوودمەندبن، هەر کەسێک بۆی هەیە تەنیا بایی 30 هەزار دینار کە 40 لیتر دەکات بەنزین بکڕێت."
تونێلی دەربەندیخان، لە ساڵی 1954 لەلایەن دوو کۆمپانیای ئیتاڵی و فەرەنسییەوە دروستکراوە و درێژییەکەی نزیکەی 800 مەترە؛ جگە لە قەزای دەربەندیخان، قەزا و ناحییەکانی ئیدارەی گەرمیان، قەزای خانەقین و ناحیەی گوڵاڵەش بە سلێمانەوە دەبەستێتەوە.
هەموو پزیشکێک کە دادەمەزرێت بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێتە پزیشکی نیشتەجێی خولاو، کە هەر ماوەیەک لە بنکەیەکی تەندروستی دەوام دەکات، بەشێکی کاری نەخۆشخانەکانیش لەلایەن ئەو پزیشکانەوە جێبەجێ دەکرێت.
لە شەقامی 60 مەتریی سلێمانی بارهەڵگرێک دوای ئەوەی ئیستۆپی نامێنێت، کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و دواتر خۆی دەکێشێت بە هەشت ئۆتۆمبێلی دیکەدا، بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک دەڵێت، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی 100 کارمەندی تەندروستی بەشێوەی گرێبەست داوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکان، سبەی پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای مانگی ئابەوە بەتایبەت لە 4ـی ئابەوە تاوەکو 10 بۆ 15ـی مانگ، "گەرمایەکی تاقەتپڕوکێن" بەشی زۆری هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ دیاریکردنی رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پێشبینیش دەکەن ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژێک بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات.
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، ئەنجامدەرانی تاوانی کوشتنی هاووڵاتی سەمەد عارف محەممەدی تەمەن 41 ساڵیان دەستگیرکرد، کە لەشەوی 6ـی حوزەیرانی ئەمساڵ لەماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی گردەبڕاوەکە بە چوار فیشەک کوژرا.
بە گوتەی ئاریان ئەحمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بەهانای 14منداڵ، شەش بەساڵاچوو، دوو خانەوادەوە و دوو ژنی گەنجیش کە لە باخی گشتی دەمانەوە و "هەموو جۆرە دەستدرێژییەک دەکرایە سەریان" چوەوە و هەموویان گواستەوە بۆ کۆمەڵگەی چاودێری کۆمەڵایەتی.
لە نووسراوەکەدا پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ دەڵێن، "ئێمە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە 6ـی تشرینی دووەمی 2020ـەوە مووچە، دەرماڵە و نەسرییە و سەرجەم ئیمتیازاتەکانی پەرلەمانمان رەتکردەوە و بە نووسراوی تایبەت داوامان لە بەرێزتان کرد کە هەژماری بانکیشمان دابخەن؛ پێشتریش بە نووسراوی فەرمی خانەنشینبوونمان رەتکردووەتەوە."
ئەمڕۆ یەکشەممە تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی دێت، بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی تۆڕی میدیایی رووداو دەستی کەوتوون، ئەگەری زۆرە کاتەکە درێژ بکرێتەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ پشتیوانیکردنی لە داواکارییەکانی خەڵکی کفری، 500 دۆنم زەویی کشتوکاڵی بۆ کۆلێژی ئەندازیاریی زانستە کشتوکاڵییەکانی کفری دابینکرا. نوێنەری مانگرتووانی قەزاکەش دەڵێت، "کۆلێژەکە لەنێو کتێبخانەی کفری بوو، چونکە جێگەی تایبەتی نەبووە، بەڵام بەگوێرەی ئەو بڕیارە بێت، جیادەکرێتەوە."
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، ئەوان لەگەڵ یەک لیستیی کوردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەتایبەتی لە کەرکووک، ئەگەر یەکێتی و پارتیش نەگەیشتنە رێککەوتن، لەگەڵ هیچ لایەکیان نابن و "قسەی دیکەشیان دەبێت".
بە گوتەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی بەشەخۆراک لە هەولێر، هەفتەی داهاتوو برنجی مانگی حەوت دابەشدەکرێت و رۆژانەش زەیت و شەکریان بەدەست دەگات و دابەشی دەکەن.
هێلیکۆپتەرێک نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندێکی سەر بە ناحیەی گوێڕ کەوتەخوارەوە، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور - گوێڕی پێشمەرگە دەڵێت، "ئەو هێلیکۆپتەرە هی هاوپەیمانان بووە و لە کاتی مەشقدا کەوتووەتە خوارەوە."
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، وەزارەتی دارایی عێراق هەژمارێکی بانکی دەکاتەوە و پێویستە هەرێمی کوردستان داهاتە نانەوتییەکانی بخاتە سەر ئەو هەژمارە.
هاونیشتمانییەکی دانیشتووی هەولێر دەڵێت، دوێنێ سەردانی ئاڕتی بانکی کردووە بۆئەوەی 3000 دۆلار بە نرخی فەرمی کە 132 هەزار دینارە، بکڕێت؛ بەڵام لە بانک ئاگادار کراوەتەوە، کە مانگی حوزەیران بە پاسپۆرتەکەی دۆلار لە بانک کڕدراوە، بەبێ ئەوەی ئاگادار بێت
گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستڕێژی گوللـە لە ئۆتۆمبێلێک کراوە و بەهۆیەوە کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکە بووە گیانی لەدەستداوە. دوای رووداوەکە تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو 07-08-2023، دەرفەت هەیە بۆ خۆتۆمارکردن لە تۆماری دەنگدەران. لەبارەی وەڵامی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 18ـی شوباتی 2023ـیش گوتی، "تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە، ئەگەر تاوەکو 1ـی 8 وەڵامیان نەبێت، وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن زیاتر دوادەکەوێت."
سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرخانەکانی سلێمانی و گەرمیان دەڵێت، "کۆمپانیایەک لە بەغدا دامەزراوە کە دەتوانێت گۆشتی مریشک بۆ خواروو و نێوەڕاستی عێراق دابین بکات و خواستی بازاڕیان پڕبکاتەوە، لەکاتێکدا ئێمە 70٪ـی بەرهەممان رەوانەی عێراق دەکرێت؛ بۆیە ئەگەر کەرتەکەمان رێکنەخرێتەوە لەنێودەچێت."
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانیان. پرسی مووچە یەکێک دەبێت لە بابەتەکان کە بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا کۆبوونەوە دەکەن."
بۆ نوێکردنەوەی خیتاب زەمان، داوای 200 هەزار دۆلار لە کۆمپانیای جێبەجێکاری رێگەی کەلار-سلێمانی دەکرێت. بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەش دەڵێت، "خیتاب زەمان نوێ ناکەینەوە." بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیانیش دەڵێت، "پشتگیرییان دەکەین و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش پشتگیرییان دەکەن و نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی کراوە بۆ ئەوەی ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت."
بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، "کۆژین لە کاتی دەمەقاڵی لەگەڵ محەممەد، بە ساتوور (قەمە) لە دڵی داوە و دڵی لەت کردووە بۆیە برینی محەممەد هێندە سەخت بووە تاوەکو گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە."
تۆمەتبار ناوی (ف. ر)ـە و بە رەگەز عهرهبە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
رۆژی سێشەممە، 25-07-2023 بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە دوێنێوە نرخی بەنزینی نۆرماڵ و سووپەر 50 دینار و موحەسەن 25 دینار بەرزبووەتەوە؛ ئێستا بەنزینی نۆرماڵ بە 900 دینار، سووپەر بە 1,250 دینار و موحەسەن بە 1,075 دینارە."
بەگوتەی حاجی سابیر باواجی، دوێنی دووشەممە لەگەڵ داخستنی بازاڕی دراو، 100 دۆلار بە 153 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکراوە و دەشڵێت: "پێشبینی دەکەم دینار دووبارە بەرزببێتەوە و ئەم بەرزبوونەوەی دۆلار کاتییە و بەهۆی سزای ئەمریکایە بەسەر چەند بانکێکی عێراقی، ئیدی چاوەڕوانین بزانین ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق چەند پارە دەخاتەڕوو بەگوێرەی ئەوەش گۆڕانکاری بەسەردا دێت."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی دەزگای لووتکە، ئەو کۆچبەرە رۆژی 2ـی تەممووزی ئەمساڵ بە نەخۆشییەکی کتوپڕ لە مەکسیک گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری شێڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا تەنیا 70 سەگ بۆ شێڵتەرەکەیان گوێزراونەتەوە و پڕۆسەی نەزۆککردنیان دەستیپێکردووە
لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا ئەمڕۆ لەو شوێنەی پێش 100 ساڵ پەیماننامەی لۆزانی تێدا واژۆکرا، کۆنفرانسی 100 ساڵەی لۆزان کۆتاییهات و ئەنجامی کۆتایی راگەیێندرا.
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ناتوانن مووچەی مانگانەی فەرمانبەران بدەن، چونکە پێشتر مانگانە 720 ملیار دینار لە داهاتی نەوت دەگەڕایەوە و ئێستا ئەو پارەیە نییە
یاریدەدەری پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "بەشێک لە یەکەکانی نیشتەجێبوون پابەندی ئەو نرخە نابن کە بۆیان دیاری دەکەین یان خزمەتگوزاری پێویست پێشکێش ناکەن، بۆیە دوای ئاگادارکردنەوەیان و سزادانیان بە پێبژاردن دەدرێنە دادگە. بۆ نموونە، 10 پڕۆژەی نیشتەجێبوون دراون بە دادگە، بەڵام دادگە دانیشتنەکانیان دوادەخات."
نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی دادگەییکردنی شێروان شێروانی دەڵێت، "بۆ کشاندنەوەی نووسراوێک لە بارەی ئازادبوونی مەرجدار، پەنجەمۆری لەسەر ناوی (گۆهدار محەممەد ئەمین) کردووە، واتە نووسراوی ئاسایی تەزویرکردووە و بەکاریشی هێناوە، کەواتە تاوانی کردووە و لە قۆناخی دادگەییکردنیش سەلمێندراوە، بۆیە بۆ ماوەی چوار ساڵ سزادرا."
بڕیارە ئەمڕۆ دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین دابەش بکرێت. بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت، لە "رۆژانی داهاتوودا" دەرماڵەی خوێندکارانی تەواوی زانکۆکان خەرج دەکرێت.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی شاندی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا و گفتوگۆ لەبارەی ئەو خاڵانە دەکەن کە ماون، ئەگەر رێککەوتنەکانیش وەکو خۆیان جێبەجێ بکرێن، ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش یەکلادەبێتەوە.
بەڕێوەبەری شوێنەواری زاخۆ دەڵێت، شوێنەواری موسڵ پردێکیان دروستکردووە هاوشێوەی پردی دەلال، بەڵام رێگە بەوە نادەن و سکاڵای یاسایی دژی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری موسڵ تۆمار دەکەن.
زیاتر لە هەفتەیەکە بەشێک لە جووتیارانی هەولێر بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمەکانیان لەپێش سایلۆی هەولێر گردبوونەتەوە. جووتیارێک دەڵێت، "گەنمەکانمان لە پشکنینی سایلۆی هەولێر دەرچووە، بەڵام کۆمپانیای خۆشناو وەریناگرێت." بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێریش دەڵێت، "کۆمپانیای خۆشناو پشکنینی خۆیان هەیە و ئەو جۆرە گەنمەی جووتیاران باسی دەکەن، گەنمی سوورە و کۆمپانیای خۆشناو وەریناگرێت، چونکە بۆ ئاردی سفر نابێت."
پارێزەری شێروان شێروانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دادگەی هەولێر شێروان شێروانیی بە چوار ساڵی دیکەی زیندانیکردن سزادا
نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ 37 کۆچبەر، کە کوردی رۆژئاوای کوردستانیشیان تێدا بووە، دوای لەکارکەوتنی بەلەمەکەیان لە دوورگەی کۆس رزگار کراون و ئێستا بۆ کەمپێک لە هەمان دوورگە گواستراونەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 232 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو، بەڵام بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار روو لە دابەزینە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر دەڵێت، ئێستا 100 دۆلار بە زیاتر لە 150 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت
بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، خوێندکاران دەتوانن لە 23ی تەممووزەوە سەردانی کۆلێژەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی دەرماڵە. لە زانکۆکانی دهۆک و سلێمانیش بەهۆی دابین نەکردنی پارە، دیار نییە کەی دەرماڵەی خوێندکاران دابەشدەکرێت. هەرچی زانکۆی گەرمیانە دەرماڵەی دوو مانگی خوێندکارانی دابەشکردووە
ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رەتیدەکاتەوە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی 13 حیزبە کوردستانییەکەی هەرێمی کوردستان لیستێکی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان راگەیێندرابێت و دەڵێت، "تەنیا داواکراوە کە هەموو حیزبە کوردستانییەکان لە نێوان خۆیان لیستێکی فراوانی کوردستانی پێکبهێنن."
ئەفسەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، ئەو 900 کەسەی ناویان بۆ پاسەوانی سنوور هاتووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە، 20-07-2023، دوایین وادەیە بۆ ئەوەی ناویان تۆمار بکەن بۆ دامەزراندنیان، دوای ئەوە مافیان دەفەوتێت.
شەوی رابردوو هاونیشتمانییەک لە بەحرکە لە نێو ماڵەکەی خۆی کوژرا. پەیامنێری رووداو دەڵێت، "12 چەقۆی لێدراوە."
بەرپرسێکی کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، وەڵامی نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیان داوەتەوە و ناتوانن لە یەک رۆژدا هەڵبژاردنی هەرێمی .کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەببەن
گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان تەنیا 900 کەس بۆ پاسەوانی سنوور ناویان گەڕاوەتەوە و لیژنەیەک لە بەغداوە هاتوون و سێ رۆژە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکەن و بڕیارە ئەمڕۆش لیژنەکە کارەکانی تەواو بکات.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای 21ـی تەممووز تۆمارکردنی چەکی هاونیشتمانییان رادەگیرێت و یاسای چەک دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە "لە دهۆک زۆرترین و لە سلێمانی کەمترین چەک تۆمارکراوە."
وەزارەتی شارەوانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە 600 شوێنی بازرگانی بەهۆی بەکارنەهێنانی زمانی کوردی ئاگادار كراونەتەوە و نزیكەی 130 شوێنیش رێوشوێنی یاساییان لەگەڵدا گیراوەتەبەر. قایمقامی هەولێریش دەڵێت، "ئێستا هەر شوێنێک مۆڵەت وەربگرێت یان مۆڵەت نوێ بکاتەوە، ئەگەر زمانی کوردی، زمانی سەرەکیی نەبێت، مۆڵەتی پێ نادرێت یان بۆی نوێ ناکرێتەوە."
گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، "لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک، سەلاحەدین، دیالە و موسڵ لەگەڵ یەک لیستیدان." بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت، "بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە چۆن بێت، لەگەڵ ئەوەداین."
بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، بەغدا بە نووسراو داوای لێکردوون، هەر کەسێک مووچەی مانگانەی لە دوو ملیۆن دینار زیاترە، بەشە خۆراکی مانگانەی ببڕدرێت، بەڵام بەهۆی کارکردن لەسەر سیستمی بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک، تائێستا کاریان بە نووسراوەکە نەکردووە
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 24 کاژێر راگیراوە، دوای ئەوەش هاووڵاتییان دەتوانن مۆڵەتەکانیان نوێبکەنەوە
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەکی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
پێشتر بەیان سامی عەبدولرەحمان هەشت ساڵ وەک نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا کاری کردووە، هەروەها ماوەی 10 ساڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە بەریتانیا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە کاری کڕین و فرۆشتنی مادەی هۆشبەریان کردووە.
تەرمی هاونیشتمانییەکی خەڵکی هەڵەبجە بەناوی قازی مستەفا لە نەخۆشخانەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی دەڵێن لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە.
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، "سبەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی دەکات و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت کە داوا دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەمساڵ بکرێت."
ئاسایشی هەولێر داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن، هاوکار و هاوئاهەنگ بن بۆ نەهێشتنی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، "بەردەوام سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەکردووەتەوە کە کاری لەپێشینەی حکومەت مووچەیە؛ بۆیە 5ـی ئەم مانگەش نووسراوی فەرمیمان بۆ عێراق کرد و زۆرجاریش لە ماوەی هەفتەیەکدا وەڵامیان دەداینەوە، بەڵام ئەمجارە وەڵامیان دواکەوتووە. دەبوو لە چەند رۆژی رابردوودا مووچەی هەرێمی کوردستانیان ناردبا، بەڵام هۆکاری نەناردنی نازانین. سبەی دووبارە داوا دەکەین کە بە زووترین کات مووچەی مانگی حوزەیران بنێرن و ئەو بابەتە تێکەڵ بە هیچ بابەتێک نەکرێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی سەری ساڵی مەندائییەکان دەکات و دەڵێت، هیوادارە هاندەرێک بێت بۆ "چەسپاندنی بنەماکانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان."
دیلان غەفوور، نوێنەری کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "ھۆشداری دەدەین لەوەی ھەموو رێکارێکی پەرلەمانی و مەدەنی دەگرینەبەر تا دەگاتە خۆپیشاندانی فراوان لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی باکوور دژی ئەو گۆڕانکارییانە"، دەشڵێت، "بە ھیچ جۆرێک رێگە نادەین مافی پێکھاتەی کورد و ھیچ پێکھاتەیەکی دیکە پێشێل بکرێت".
سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان گوتی، "باری دارایی و زیادبوونی خیانەت یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی زیادبوونی کێشە خێزانییەکان و تووندوتیژیی، ئێستا خێزان بەرەو لاوازی دەڕوات".
ئەمڕۆ دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی بڕیارێکی تایبەت بە ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
رۆژی پێنجشەممە 13-07-2023 د. داود ئەترووشی، سەرۆکی زانکۆی دهۆک بە رووداوی گوت، داوای خەرجکردنی دەرماڵەیان کردووە، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێک لەوبارەوە نەدراوە و "پارەی پێویست" لەبەردەستی زانکۆ نییە بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی چوار مانگ.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، پێنج کەسیان دەستگیرکردووە، کە لە رێگەی توڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڤیدیۆی نەشیاوی خەڵکیان تۆمار کردووە و پاشان بڵاویان کردووەتەوە
جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، ئێستا پێشینە بۆ مووچەیە و پارە لەبەردەست نییە بۆ دابەشکردنی دەرماڵە. سەرۆکی زانکۆی دهۆکیش دەڵێت "بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکارانمان نەدراوە"، هەرچی زانکۆی گەرمیانە چاوەڕێی سیولەیە لە بانکەکان. ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی چوار مانگی خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەددین بەیەکەوە دابەش دەکرێت.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران رایگەیاند، بڕیارە بەمنزیکانە 14 گیراوی ئێرانی کە لە گرتووخانەکانی هەرێمی کوردستانن، رادەستی ئەو وڵاتە بکرێنەوە
یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون، لە سلێمانی، کە ژنێکی 45 ساڵە، چاكبووەوە و رەوانەی ماڵەوە کرایەوە
رووداوێکی گەورە و سەختی هاتووچۆ لەنزیک تونێلی زاخۆ روویدا، گوتەبێژی تەندروستیی زاخۆ رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکە تائێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 29 برینداریش تۆمارکراون
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی رایگەیاند، لە 22ـی تەممووز پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات و تاوەکو 31ـی ئاب بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پرۆپاگەندە و رێکلامکردن بۆ دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لە سۆشیاڵ میدیا بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە." بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت، ئەو بڕیارە سەرجەم نۆرینگە و ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە رێکلام بۆ دەرمان و پێداویستیی پزیشکی دەکەن.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی چوار مانگی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی 2022 و 2023 خەرج دەکرێت و خوێندکاران دەتوانن وەریبگرن.
جێگری بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دەڵێت، "زۆربەی بیرەکانی هەولێر دوو سەرچاوەی کارەبای نیشتمانییان هەیە، بەڵام بەهۆی کەمیی کاژێرەکانی کارەباوە لە هەندێک گەڕەک گرفتی بێ ئاوی دروستبووە."
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ 144 حاجی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە و رۆژی هەینی، 14ـی تەممووزیش دوایین کاروانی حاجییان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان تاوەکو 15ـی تەممووز بەردەوام دەبێت و تائێستا زیاتر لە 484 هەزار تۆن گەنم لەلایەن سایلۆکانەوە وەرگیراوە.
بە گوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرخانەکانی سلێمانی و گەرمیان، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە 145 هەزار تۆن گۆشتی مریشکە، بەڵام ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە کەرتەکە بدات بەرهەمی ساڵانە زیاتر دەبێت لە 400 هەزار تۆن.
بەپێی ئاماری دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت بۆ ساڵی 2023 ژمارەی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان بگاتە شەش ملیۆن و 556 هەزار و 752 کەس کە سێ ملیۆن و 296 هەزار و 240 کەس لە رەگەزی نێر و سێ ملیۆن و 260 هەزار و 514 لە رەگەزی مێن. هەر بەپێی ئامارەکە: "78.4٪ـی دانیشتووان شارنشین و 21.6٪ـی گوندشینن." هەروەها گەشەی دانیشتووان بۆ 2023 بە 2٪ خەمڵێندراوە.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 09-07-2023 پیاوێک و دوو نەوەی لە ئاوی زێی بچووک لە سنووری ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە خنکان؛ نزیکەی دوو کاژێر دوای رووداوەکە، تەرمی پیاوەکە دۆزرایەوە، بەڵام تەرمی دوو کچە نەدۆزرابوونەوە، تاوەکو ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە.
له ههرێمی كوردستان 28 بانكی پسپۆڕی ههن كه پێشینهیان بە هاونیشتمانییان داوە، ئەوانیش بانكی خانووبهره، پیشهسازی، كشتوكاڵ و نیشتهجێكردن.
بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، 37 رووداوی سووتانی زەوی گەنم و جۆی جووتیاران تۆمار کراون
بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە دوو کاروانی دیکەی حاجییان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
بەرگریی شارستانیی کۆیە دەڵێت، "گەڕان بە دوای تەرمی ئەو دوو کچەی کەوتنە نێو زێی بچووک بەردەوامە؛ بەهۆی زۆری و تیژیی ئاوەکەوە، دۆزینەوەی تەرمەکان زەحمەتە".
بەرپرسی بەشی یاسایی لە بەشی هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت، پێشنیاز کراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە بکرێن و ئەو پێشنیازەش پەسندکراوە. سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێریش دەڵێت، "نۆ ساڵە ماوەی یاساییمان تەواوبووە و خۆمان داوامان کردووە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکرێت".
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت، وەزارەتی کشتوکاڵ بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ هاوردەکردنی ماسی نییە و پشتگیری بەرهەمی ناوخۆ دەکات، بەڵام بەبڕیارێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بازرگانان بەبێ رەچاوکردنی بەرهەمی ناوخۆ و بەبێ رەچاوکردنی تەندروستیی بەرهەمەکە، ماسی هاوردە دەکەن.
بەرگریی شارستانیی کۆیە رایگەیاند، باپیرەیەک و دوو نەوەی لە ئاوی زێی بچووک لە ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە خنکان و بۆ دەرهێنانی تەرمەکان و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە تیمەکانیان لە شوێنی رووداوەکەن.
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ یەکشەممە 341 حاجیی دیکە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو کردووە 100 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بکڕن، ئەو داواکارییەش بە کۆنووسێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نێردراوە و تەنیا رەزامەندی ئەوان ماوە.
پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، تۆمارکردنی بایۆمەتری، زیادکردن و سڕینەوە، گواستنەوە لە خۆدەگرێت.
بەگوتەی شایەتحاڵەکە، ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خێزان بوون کە دایکێک، باوکێک و منداڵێکیانن، منداڵەکە تەمەنی 12 ساڵە.
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دیدارەکە دەڵێت، "بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە، پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی کوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق، پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق تاوتوێ كرا."
بەپێی دوایین ئاماری دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو رۆژی 5ی تەممووزی ئەمساڵ، 30 پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە، کە زۆرترینیان پڕۆژەی پیشەسازین، پڕۆژەی بازرگانی بە پلەی دووەم و نیشتەجێبوون بە پلەی سێیەم دێت. نیوەی پڕۆژەکانیش لە سنووری پارێزگای هەولێرن
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی ئاسمانی لە سعودیەوە بەرەو فڕۆکەخانەی هەولێر بەڕێدەکەون
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەی پلەی گەرما لە ئەمڕۆ زیاتر بەرزتر دەبێتەوە و لە گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 51 پلەی سیلیزی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران رایگەیاند، لە گوندی گەزنە لە باڵەکایەتی تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە، تووشبووەکە گواستراوەتەوە هەولێر و تەندروستیی جێگیرە
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە زیاتر لە نۆ هەزار دۆلاریان دزیوە و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک و مادەی هۆشبەریشدا گیراوە.
لە هەولێر هەفتەی داهاتوو بەشەخۆراکی مانگی حوزەیران بەسەر هاونیشتمانیان دابەشدەکرێت. بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانیش دەڵێت، دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەش کراوە.
بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەبارەی کەشوهەوای سبەی رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت، کە 48 پلەی سیلیزییە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران کە 32 پلەی سیلیزییە.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەموو پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین دەکرێن، تەنانەت ئەگەر ساڵانەی خزمەتیان لە 15 ساڵ کەمتر بێت، ئەگەر بیانەوێت، بەڵام لە خولی داهاتوودا هەر پەرلەمانتارێک ساڵانی خزمەتی لە 15 ساڵ کەمتر بێت، ئەوە خانەنشین ناکرێت."
وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تائێستا زیاتر لە 422 هەزار تۆن گەنم لەلایەن سایلۆکانەوە وەرگیراوە.
دادگەی تاوانی 1ی سلێمانی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ پیاوێک دەرکرد کە لە ساڵی 2019 هاوژینەکەی کوشتبوو. برای ژنەکە دەڵێت، "ئەو پیاوە چەندین جار هەوڵی کوشتنی خوشکەکەمی دابوو."
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، لە گوندێکی سەر بە ناحیەی شوان لە کەرکووک، کچێک بە چەکی کلاشینکۆف باوکی خۆی کوشتووە. دوای رووداوەکەش کچەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە کۆکردنەوە سەگەکانی هەولێر بکرێت. بەڕێوەبەری ئەو شێڵتەرەی بۆ سەگەکان دروستکراوە دەڵێت، شێڵتەرەکە توانای لەخۆگرتنی نزیکەی هەزار سەگی هەیە.
نیعمەت لاوە زیاتر لە 20 ساڵ بوو لە شاری سوانسزی لە بەریتانیا دەژیا؛ ئەو هاونیشتمانییە کاژێر 4:00ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە بە کاتی بەریتانیا نهۆمی دووەمی ماڵەکەی ئاگر دەگرێت و خۆی و منداڵێکی بەناوی محەممەد کە تەمەنی چوار ساڵ بوو، گیانیان لەدەستدا
راگهیاندنی پارێزگای ههولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەر کەسێک گرفت و کێشەی کەمیی ئاوی هەیە لە هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانیی هەولێر پەیوەندییان پێوە بکات و چەند ژمارەیەکیشی بڵاوکردووەتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی بانکە پسپۆڕییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوو مانگ لەبەردەستی ئەو کەسانەدایە کە قەرزی پێشینەیان نەگەڕاندووەتەوە، دوای ئەو دوو مانگە یەک لەسەر پێنجی مووچەی ئەو فەرمانبەرە دەبڕدرێت کە بووەتە کەفیل
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی وشکانی لە وڵاتی سعودیەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێدەکەوێت
لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 450 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، پارێزگای هەولێر زۆرترین گەشتیاری بۆ چووە و دهۆکیش کەمترین
لە هەولێر نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ مانگی حوزەیران لەنێوان 9750 بۆ 12 هەزار دینارە؛ لە پارێزگای دهۆکیش نرخی ئەمپێرێک لەنێوان 5250 دینار بۆ 11250 دینارە. بڕیارە سبەی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش نرخ دیاری بکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان دەڵێت، چەکدارێکی نەناسراو لەنزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستڕێژی گولـلەی لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و کەسێکی بریندار کردووە؛ لەو کاتەیشدا کارمەندێکی کۆماندۆ بەو شەقامەدا تێپەڕیوە و کەسی تەقەکەری دەستبەسەر کردووە
بڕیارە دوای جەژنی قوربان، شاندێکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات. فەهمی بورهان دەڵێت "لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان و وەزیرەکانمان کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی بزانین چۆن دەتوانین بە کرداری کێشەی جووتیارانی کورد چارەسەربکەین".
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاوەتەوە و هەر فراکسیۆن و پەرلەمانتارێک قسە لەسەر کاری پەرلەمانی بکات "موزایەدەیە". لەبارەی وەرگرتنی مووچەی پەرلەمانیش دەڵێت، "ئەوەی ئێستا خەرج دەکرێت مووچەی مانگی پێنجە نەک شەش و پەرلەمانتاران ئازادن لە وەرگرتنی." جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، "2ی تەممووز بە لیستێک بڕیاری خانەنشینبوونی پەرلەمانتاران ئاراستەی حکومەت دەکەین."
قایمقامی قەزای سەیدسادق رایگەیاند، سەرجەم "شوێنە نایاساییەکان"ی سەربڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان تێکدران، جگە لە سەربڕخانەی فەرمیی قەزاکە؛ هیچ شوێنێکی دیکە بۆ سەربڕینی ئاژەڵ نەماوە.
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تائێستا لە هەرێمی کوردستان 23 گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون هەبوون کە 11یان پشتڕاستکراونەتەوە و پێنج کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرپرسی دەستەی کارگێڕییی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەدان
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بەهۆی کێشە تەکنیکییەکەی کێڵگەی کۆرمۆرەوە زیاتر لە پێنج کاژێر کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمبووەوە، بەڵام ئیدی دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە".
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هیچ حکومڕانییەک باش نییە ئەگەر پاراستنی ژینگە ئەولەویەتی ستراتیژی نەبێت، هیچ کۆمەڵگەیەکیش کۆمەڵگەیەکی زیندووی هۆشیاری بەرپرسیار نییە کە بەرامبەر بە ژینگەکەی هەستیار نەبێت."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕی دوو زانکۆی نوێ بە ناوەکانی (زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان و زانکۆی پۆڵیتەکنیکی گەرمیان) بکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ سێ منداڵ لەلایەن باپیریانەوە لەسەر شەقام فڕێدراون کە یەکێکیان تەمەنی تەنیا پێنج مانگە.
قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی 24 کاژێر دادەخرێت و لە کاتی داخستن، شۆفێران دەتوانن رێگەی چیای بەرانان بەکاربهێنن.
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، دووشەممە و سێشەممە مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ، 25 رۆژ بەسەر دەستپێکی خۆپیشاندانی جووتیارانی کورد و تورکمانی کەرکووک دژی "داگیرکردن"ـی زەوییەكانی كەرتی 23ـی دیبەگ -تەپە و 24ـی تۆپزاوا تێپەردەبێت. نوێنەری جووتیاران دەڵێت "ئەگەر بەهۆی خۆپیشاندان و هەڵدانی خێوەتەکانمان نەبوایە، لەمێژبوو زەوییەکانمان لێ وەرگیرابوو، بەڵام ئێمە شۆڕشگێرین و بەردەوام دەبین، جەژنیش لەنێو خێوەتەکانماندا دەکەین".
لە کەلار بڕیارە 291 دۆنم زەوی بکرێتە یەکەی نیشتەجێبوون. خاوەنی یەکێک لە پارچە زەوییەکان دەڵێت "بژێوی ژیانی زیاتر لە 70 خێزان لەسەر ئەو زەوییانەیە." گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیانیش دەڵێت: "ئەو زەوییانە موڵکی شارەوانین، بەڵام هەڵەیەکی تەکنیکی و هونەری هەبووە و کار بۆ چارەسەرکردنی دەکرێت."
باوکی خواناس وریا دەڵێت، "نامانەوێت کەس گومان لەسەر ناسنامەی ئایینیمان و پابەندبوونمان بە ئایینەوە بۆ دروست بکات. کوڕەکەمان هەر بیڕوبۆچونێکی هەبووبێت، بە هەڵچوونی گەنجی و کاتیمان زانیوە و ئامۆژگاریی بەردەوام کراوە و چەند مانگێک بوو لەسەرخۆ رووەو قەناعەتی جارانی ئاراستەی وەرگێڕابوو؛ دڵمان خۆش بوو بەوەی لەو بارەیەشەوە ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەو دەرفەتەی بۆ نەڕەخسا."
قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە گەنجێک بەناوی خواناس وریا لەنێو بازاڕی چەمچەماڵ کوژرا، تۆمەتباری بکوژ بەناوی ( هـ، ک ، ع) لەژێر گوشاری لیژنەی ئەمنیی چەمچەماڵ خۆی رادەست کرد.
بڕیارە 26ی حوزەیران مەلایەک لە قەزای کۆیە بەناوی دەرباز حەمەد لەسەر کۆمێنتێکی فەیسبووک دادگەیی بکرێت. بەڕێوەبەری ئەوقافی کۆیە دەڵێت، "مەلایەکی فەقیر و بێ کێشەیە، بەڵام ماوەیەک هەستم دەکرد مەخدوورە و ناڕەزایەتیی هەبووە."
قایمقامی قەزای پشدەر رایگەیاند، "دەوروبەری کاژێر 8:30ی بەیانیی ئەمڕۆ، درۆنێک لە قەزای پشدەر کەوتەخوارەوە، بەڵام نازانین لە کوێوە ئاراستە کراوە و هێزەکانی ئاسایش بۆ لێکۆڵینەوە سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کردووە."
ماوەی پێنج رۆژە دوو مێرمنداڵ لە گەڕەکی باداوەی هەولێر چوونەتە دەرەوە و دیار نەماون. باوکیان دەڵێت، "ناویان میران و یوسفە، 14 و 12 ساڵانن و هیچ نەخۆشییەکیان نییە، لە ماڵ رۆشتمە دەرەوە و کە هاتمەوە ئەوانم نەبینی".
ئەمڕۆ دادگەی هەولێر، دوو سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژی د. کاوان ئیسماعیل، راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و د. ئیدریس حەمەخان، پڕۆفیسۆری كۆلێژی ئەندازیاری لە زانكۆی سەڵاحەدین دەركرد
بەگوێرەی بەرپرسانی لایەنی پەیوەندیدار، بەشەخۆراکی مانگی حوزەیران ئامادەیە و دوای جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دووەم حاجی کورد لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد.
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر دەڵێت: "بەراورد بە پار، نرخی گۆشتی سوور 15٪ گرانبووە، خواستیش لەسەر گۆشت لەلایەن رێکخراوەکانەوە 70٪ کەمبووەتەوە، لەلایەن هاووڵاتییانیش خواست زۆر کەمبووەتەوە." قەسابێکیش لە مەیدانی ئاژەڵان دەڵێت: "پار رۆژانە 30 بۆ 40 سەرئاژەڵم دەفرۆشت، ئەمڕۆ تائێستا تەنیا شەش دانەم فرۆشتووە."
پەرلەمانتارێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لەسەر سکاڵای ئەو، ئەمڕۆ دادگەی سلێمانی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی رێکخراوی راسانی دەرکردووە. رێکخراوەکەش دەڵێت، تاکە رێکخراون کە کار بۆ مافی "هاوڕەگەزخوازان" دەکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، حاجییەکی کورد کە دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینە، لە مەککە کۆچی دواییکرد.
بەگوتەی بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ، پڕۆژەکە لە ساڵێکدا توانای بەرهەمهێنانی 30 هەزار تۆن ماسی دەبێت، لە ئێرانیش پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ماسی هاوشێوە نییە.
بازرگانێکی عەرەب بەوە تۆمەتبار دەکرێت، کە بایی یەک ملیار دۆلار سەوزە و میوەی بە قەرز لە عەلوەی سلێمانی کڕیوە و خۆی "ونکردووە"، بەڵام بازرگانەکە دڵنیایی دەداتە کاسبکارانی عەلوەکە و دەڵێت، پارەی کەس ناخوات و بۆیان دەگەڕێنێتەوە.
بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، "ئەو حاجییە هیچ کەسێکی لەگەڵدا نەبووە، بەڵام دوێنێ (یەکشەممە) کچەکەی گەیشتووەتە سعودیە و دواتر ئەختەر نەشتەرگەریی مێشکی بۆ کرا، هێشتاش ژیانی لەمەترسیدایە".
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمنزیکانە مەرزی شووشمێ، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە
گۆڕی دایکی سەرکردەی ئیسلامیی بە رەچەڵەک کورد، سەلاحەدینی ئەیوبی لە قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ پڕۆژەیەکی رێگەوبان تێکدەدرێت
بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر، پارێزگاری هەولێر و قایمقام کۆدەبنەوە و باس لە رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەکەن. بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر دەڵێت، "ئەگەر ئەمڕۆ بڕیار نەدرا، سبەی بڕیار دەدرێت لەبارەی کردنەوەی سنوورەکانمان لەگەڵ بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ؛ ئەوەش بۆ رێگریکردنە لە گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور".
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، پیاوێک دەستگیرکراوە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە ژنێک کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، سیستمی پریپەیدی کارەبای دووکانەکانی نێو بازاڕی سلێمانی کەوتە کار و خاوەن دووکانەکان لە رێگەی ئامێری (CIU)، کە هەموویان وەریانگرتووە، دەتوانن زانیاری لەسەر کارەباکانیان وەربگرن
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر دەڵێت، "بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوونەوە لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق، لە دوو هەفتەی رابردوودا بڕیاری قەدەخەی هاوردەکردنی بەرووبوومی ئاژەڵمان لەگەڵ نێوەڕاست و خوارووی عێراق دەرکرد، ئەوەش نرخی گۆشتی سووری گران کرد؛ بۆیە بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆببینەوە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بەو بڕیارە بکەین و سنوورەکان لەگەڵ بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بکەینەوە."
نوێنەری دەزگای لووتکە لە یۆنان دەڵێت، بەیانیی ئەمڕۆ دوو بەلەمی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی کریتی نقوومبوون؛ بەلەمی یەکەم لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا رۆیشتووە و بەلەمی دووەمیش دیار نییە لە کوێوە چووە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، سێ تۆمەتباریان بەهۆکاری گزیکردن دەستگیرکردووە. بەو ژمارەیەش تاوەکو ئێستا بەهۆی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکانی 12ـی ئامادەیی 13 قوتابی لە سلێمانی دەستگیرکراون.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی نادەستووریبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، "هیچ ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەین، چاوەڕوانین سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەوبارەوە بڕیارێک بدات."
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا پێشنیازی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خوێندەوە و دەنگی پێویستی هێناوە بۆ ئەوەی جێگیر بکرێت. راستە سەرۆکی پەرلەمان گوتی، دەنگی نەهێناوە، بەڵام من لەسەر ستەیج بووم و دەزانم دەنگی پێویستی هێناوە؛ بۆیە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەین."
سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پەسندکردنی بودجەی عێراق و ئەو گرژییانەی لە نێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق روویدا، رایگەیاند: "بەشی زۆری ئەو شەڕەی بردتانە بەغدا و کەس تێیدا سەرکەوتوو نەبوو، دەبوو لە پەرلەمانەکەی خۆمان بکرایە و کوڕ و کچەکانی خۆتان یەکلاییان بکردایەتەوە و بەڵێنەکانی هەڵبژاردنیان جێبەجێ بکردایە، لێرە گۆشتی یەکتریشمان بخواردایە ئێسقانی یەکتریمان نە دەشکاند."
سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە. سەرۆکی ئەنجوومەنەکە دەڵێت، "گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکە خوێندنەوەی راپۆرتی لیژنەی ناوخۆیە کە تێیدا چاوەڕوان دەکرێت چەند گوند و شارۆچکەیەک بکرێنە ناحیە و ببەسترێنەوە بە چەند قەزایەکەوە".
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "شیعە و سوننە رێگەیان نەدا بڕگەی پاشەکەوتی مووچە لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیر بکرێت. لە پەرلەمانی عێراق شەڕە لەقە و پەلاماردان روویدا و پێویستە کورد لەو رووداوانەوە بزانێت کە هیچ دۆستێکی نییە".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند، ئەو دوو کەسە لەلایەن ئامۆزای خۆیان تەقەیان لێکراوە و کەسى تەقەکەر هەڵهاتووە.
ئەمڕۆ سێ کرێكار لە سلێمانی لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستدا و کرێکارێک بە سەختی برینداربوو؛ لە دهۆکیش دوو کرێکار برینداربوون. لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 20 کرێكار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان لە سلێمانی بوون.
سبەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا، دپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت. وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، 15 هەزار و 728 کەس داواکارییان پێشکێشکردووە کە 11 هەزار و 382یان بۆ ماستەر و دوو هەزار و 692 بۆ دکتۆرایە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە 48 کاژێردا، سێ باندی فرۆشتنی ئامێرەکانی قۆپیکردنیان دەستگیرکردوون.
لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە سەرەتای پرۆسەی تاقیکردنەوەکانەوە، سێ وێنەگرتنی پرسیار لە نێو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە هەبووە کە هەر ئەمڕۆ دوو لەو جۆرە لە وانەی بیرکاری تۆمارکراون، تەنیا لە تاقیکردنەوەی یەکەم و دووەمیش 24 حاڵەتی گزیکردن هەبووە. بریکاری وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت: "ئەو 24 حاڵەتە 18ـەیان لە زانستی و شەشیان قوتابی وێژەیی بوون."
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داهاتی گومرگی بەگوێرەی بارودۆخی سیاسی دەگۆڕدێت، ئێستا بەهۆی ناسەمگیریی بارودۆخی سیاسی، 10٪ـی داهاتی گومرگەکان کەمبووەتەوە. دەشڵێت، بە گشتیش داهاتی ساڵانەی گومرگەکان جێگیرنییە و 10٪ داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت.
نوێنەرێكی پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کار دەکرێت بۆ ئەوەی کامپی حەسەن شام و خازر تێکەڵ بکرێن بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە دابینکردنی خزمەتگوزاری بدرێت، چونکە ئەو کامپانە کێشەی دابینکردنی ئاو و کارەبایان هەیە. نوێنەرێکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش دەڵێت: "ئەوە پلانە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، هێشتا جێبەجێنەکراوە."
ساڵی نوێی خوێندن، بەشەناوخۆییەکی نوێ بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەوت لە هەولێر دەکرێتەوە و، ئێستا رێژەی 98٪ـی کارەکانی تەواو بووە،
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر: مانگی رابردوو جیاوازی 75 کاژێر کارەبامان لەگەڵ سلێمانی هەبووە
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای تەواوبوونی چاکسازییەکانی کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و بەرهەمهێنان دەگاتە چوار هەزار و 200 مێگاوات.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "لەسەر رووداوی شەڕەکەی گەڕەکی شارەوانی، 35 تۆمەتبار دەستگیركران کە 18ـەیان ژنن."
تەنیا لە یەک رۆژدا لە سلێمانی 17 هەوکردنی پەردەی مێشک تۆمارکراون. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە سلێمانی دەڵێت، "رۆژانە ژمارەکە دەگۆڕێت."
قایمقامی هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینی بەنزینی 132 بەنزینخانە، 13ـەیان بەهۆی دەستکاری و خراپیی کوالێتیی بەنزینەکەیان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو داخران.
حیزبە کوردستانییەکان لە بارەگای مەڵبەندی کەرکووکی حیزبی شیوعیی کوردستان لە کۆبوونەوەدان و لەبارەی رەوشی کەرکووک و دۆخی جووتیارانی کورد و تورکمانی ئەو سنوورە گفتوگۆ دەکەن
رۆژی دووشەممە 05-06-2023 جاسم عەلی خان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی چاکسازی لە کارەبای هێڵی 11ـی ناوچەی شارەزوور لەنێو توونێلی دەربەندیخاندا، لەمشەوەوە بۆ زیاتر لە هەفتەیەک لە کاژێر 08:00ـی شەو تاوەکو 07:00ـی بەیانی توونێلی دەربەندیخان دادەخرێت".
رۆژانی 6 بۆ 9ـی حوزەیرانی 2023 چوارەمین پێشانگەی هایتێکس لە هەولێر بەڕێوەدەچێت. رێکخەری چالاکییەکانی پێشانگەکە دەڵێت: "چەندین میوان لە نێوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بانگهێشتکراون، هاوکات 82 کۆمپانیا لە 18 وڵاتەوە بەشداردەبن، 32 بزنسی بچووکیش دەخرێنەڕوو کە پێنج لەوانە پاڵپشتی دارایی دەکرێن."
بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی دەڵێت، چوار شوێنی سلێمانی کراوە بە سیستمی پریپەید و کاری پێدەکرێت، ئێستاش بەشێکی زۆری بازاڕی سلێمانی (عەلوە) کراوە بەو سیستمە.
ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەن، 1 و 2ـی حوزەیران کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەستپێدەکات. پارێزگاری هەولێریش دەڵێت: "یەکێک لەو پرسانەی باسی دەکەین، کردنەوەی دەروازەی سنووریی سیدەکانە."
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان، ژنێکیان دەستگیرکردووە کە بە پارە نوشتە و جادووی بۆ خەڵک کردووە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەلی کار بۆ دەرچووانی دانەمەزراو بەشێوەی گرێبەستی ناحکومی رادەگەیێنێت.
یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق بەرەو سعودیە بەڕێکەوت. بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "9ـی حوزەیران، لە رێگەی وشکانی و 12ـی حوزەیرانیش لە رێگەی ئاسمانەوە، حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرەو مەککە بەڕێدەکەون".
شاندێکی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکات. پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، "بابەتی کولتووری، گەشتیاری، ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و ئابووری، ئاو و چەندین بابەتی دیکە، تەوەری کۆبوونەوەکانمان دەبن".
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، نرخی مریشک دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، دوای ئەوەی لە 5250 دینارەوە بوو بە 2500 دینار، ئێستا کیلۆی بە 2150 و لە هەندێک شوێن بە 2000 هەزار دیناریش دەفرۆشرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە نرخی کارەبایان گران کردبێت و، دەڵێت "بەشێوەیەکی ئەزموونی (تێست) نرخی کارەبای سیتییە گرانبەهان کراوەتە 24 کاژێر بە سیستەمی پریپەید کە بەهۆیەوە نرخی هەر کیلۆواتێک بووەتە 156 دینار".
جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان کە لە پشکی یەکێتییە رایگەیاند: "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کارانەکراوەتەوە و بەهیچ شێوەیەک بەشێک نابین لە هیچ ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردن." دەشڵێت، "پابەندی نووسراوی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانین."
دوای ئەوەی بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن و دانانی دوو ئەندامی لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، "ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بڕیارێکی حیزبییە و پێوەی پابەند نابین."
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارەکە تەمەنی 19 ساڵە و 10 فەرمانی گرتنی هەبووە
بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 267 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو. ئەندامێکی ئەنجوومەنی بازاڕی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر دەڵێت، خستنەڕووەکە نەبووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دینار و ئێستا 100 دۆلار بە زیاتر لە 146 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لوقمان وەردی: "ئەمڕۆ ئێوارەیە لە دەباشان و لە ماڵی مام جەلال، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک دەربڕین و دووپاتکردنەوەی پشتیوانی بۆ سەرۆکی پەرلەمان و سوپاس و دەستخۆشی بۆ فراکسیۆنی یەکێتی، پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی دەکات".